Skip to main content

Posts

Showing posts from September, 2017

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە هەر ساتێکدا ئەگەری سەرهەڵدانی دیکتاتۆرییەت و فاشیزم هەیە

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ فیلمی شەپۆل، لە دەرهێنانی دێنیز گانزڵ، لە ڕووداوێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە، کە لە خوێندنگەی کالیفۆرنیا لە ساڵی ١٩٦٧دا ڕووی داوە. فیلمەکە دەربارەی ڕەگەکانی دیکتاتۆرییەت و فاشیزمە لە ئایدیا و بیرکردنەوەی هەر مرۆڤێکدا، لە هەمان کاتیشدا فریودەر و ترسێنەرە، چونکە ئەو ئەگەرەمان پیشان دەدات کە لە ژینگەی ناجێگیری ئەمڕۆی مرۆڤایەتیدا هەموو شتێک، تەنانەت گەڕانەوە بۆ دیکتاتۆرییەت و فاشیزمیش، ئەگەری ڕوودانی هەیە. فیلمەکە بە دیمەنێکی پڕجۆشوخرۆش دەست پێ دەکات، کە پێناچێت هەرگیز کۆتایی پێ بێت. مامۆستایەکی خاوەن کاریزما، ڕەینەر ڤینگەر، ئوتۆمبیلەکەی بەرەو خوێندنگە لێدەخورێت و گۆرانیی ڕۆک ئاند ڕۆڵی خستووەتە سەر، کە لە هەمان کاتدا کامێراکە ژیانە هێمن و ئارامەکەی گەڕەکەکانی ناوچەکە پیشان دەدات. ڤینگەر پیاوێکی ڕادیکاڵە و شێوازێکی پەروەردەکرنی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەگەڵ نەریتدا ناگونجێت؛ کاتێک دەزانێت ناتوانێت پۆلەکە و خوێندکارەکانی لە ڕووی تیۆرییەوە فێری دیکتاتۆرییەت بکات، ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ئەوەی بە کردار فێریان بکات دیکتاتۆرییەت چییە. ئەمە بۆ خوێندکارە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی هەژدەیەم

مامۆستا ڕەینەر ڤینگەر لە خوێندنگەکەی کۆرسێکی هەفتەیی بۆ وتنەی وانە لەبارەی دیکتاتۆرییەتەوە وەردەگرێت. لە یەکەم وانەدا و دوای ئەوەی دەبینێت خوێندکارەکانی زانیارییەکی وایان دەربارەی ئەو شێوازە حوکمڕانێتییە نییە و بۆی دەردەکەوێت لە ڕووی تیۆرییەوە ناتوانێت فێریان بکات، بڕیار دەدات لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا بە کردار پیشانیان بدات دیکتاتۆرییەت چییە. ئەمە وا دەکات خوێندکارەکان کۆمەڵە دروست بکەن و یاسا و ڕێسایان هەبێت و ئایدۆلۆژیا و کردەکانیان بە شاردا تەشەنە بسەنێت، تا دەگات بەوەی بە تەواوی ببنە دیکتاتۆر و نەتوانن لەو ئایدۆلۆژیایە دوور بکەونەوە... فیلمی شەپۆل لە دەرهێنانی دێنیس گانسێل ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی کرا

چەمکەکان: دیموکراسی

(٩) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ چەمکی دیموکراسی واتای ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵک خۆیان ڕابەر و نوێنەرەکانیان هەڵدەبژێرن و هەر خۆیشیان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییان دەکەنەوە لە بەئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانیان. لە سیستمی دیموکراسیدا خەڵکی لەوەی ڕەخنەی نوێنەرەکانیان بکەن ئازادن، ئەوانیش لەسەریانە گوێ لە خەڵکی بگرن و بەدەم پێویستی و پێشنیارەکانیانەوە بچن. لە فەرهەنگی مۆدێرنەدا دیموکراسی شێوازێکی حوکمڕانییە کە دانیشتوان تێیدا ڕاستەوخۆ هێز بەکار دەهێنن یان هەڵبژاردن لە ناو خۆیاندا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرێک دەکەن، کە هەر بەشێکە لە خۆیان. زاراوەی دیموکراسی بۆ یەکەم جار لە سیاسەتی یۆنانی کۆن و بیری فەلسەفیی ئەوکاتدا دەرکەوت، لە دەوڵەتی ئەسینا. وشەکە لە ''دیمۆس''ەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە مانای گەل یان میللەت دێت. لە سیستمی دیموکراسیدا تاکەکان ڕۆڵی گرنگیان هەیە کە دەبێت پێوەی پابەند ببن، ڕۆڵی سەرەکییان ئەوەیە بەشدار بن لە ژیانی گشتیدا و پابەند بن بەوەی ئاگاداری کێشە گشتییەکان بن و وریایانە چاودێریی ئەوە بکەن کە نوێنەرەکانیان ئەم هێزەی ئەوان پێیان داون چۆن بە کار دەهێنن و ڕا و بۆچوون

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی حەڤدەیەم

فیلمی حەڤدەیەم بە هۆی ئەوەی پێی وایە ژیانی شارستانییەت و ئەو سیستمەی ئەمڕۆ شار و وڵاتەکان بەڕێوە دەبات خراپن و هیی ئەوە نین مرۆڤ تێیاندا بژێ، بێن خۆی و هەرشەش منداڵەکەی لە جەنگەڵێکدا دەژین و پێداویستییەکانیان لە سروشتەوە دەست دەخەن. ئەمە وای کردووە نامۆییەکی زۆر و قووڵ لە نێوان منداڵەکانی و ژیانی شاردا دروست ببێت، تا ڕۆژێک بە هۆی مردنی دایکیانەوە، بێن منداڵەکانی دەباتە شار و بەر ئەو جۆرە ژیانە دەکەون کە پێشتر هەمیشە بە خراپ ناویان بیستووە، ئەمە تووشی سەرسووڕمانیان دەکات و وا دەکات لەگەڵی لە شەڕدا دەبن... فیلمی کاپتن فانتاستیک لە دەرهێنانی مات ڕۆس ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

چەمکەکان: تۆتالیتاریزم

(٨) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ تۆتالیتاریزم فۆڕمێکە بۆ حوکمڕانێتی، کە تەواوی ماف و ئازادییەکانی خەڵک دەچەپێنێت و لەپێناو مانەوەیدا هەوڵ بۆ پەراوێزخستنی تەواوی ئایدیا و بیروبڕوا جیاوازەکان لە خۆی دەدات. بێنیتۆ مۆسۆلۆنی، دیکیتاتۆری ئیتاڵیا، لە ساڵی ١٩٢٠دا مانا و دەلالەتەکانی تۆتالیتاریزمی بۆ پێناسکردنی دەوڵەتی فاشیستی ئیتاڵیا ساغ کردەوە، کە وتی: ''هەموو لە ناو و لەپێناو دەوڵەتدا، لە دەرەوەی دەوڵەت هیچ شتێک و لە دژی دەوڵەتیش هەر هیچ شتێک.'' هەر بۆیە سەدەی بیستەم و لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و سەرەتاکانی جەنگی جیهانیی دووەم، بە لەدایکبوون و گەشەکردنی قووڵی ئەم ئایدیایە بۆ حوکمڕانێتی دادەنرێت. لە سەرەتاکانی جەنگی جیهانیی دووەمدا تۆتالیتاریزم بووە مورادیفی دەسەڵاتی تاکحیزبیی ڕەها و ستەمکار، کە ژیان لە سایەیدا تەنها بۆ حیزب و ئەندامەکانیەتی. ئەو نموونانەی بۆ وێنەی تۆتالیتاریزم دەهێنرێنەوە و ئەم جۆرە حوکمڕانێتیەیان هەبووە، یەکێتیی سۆڤێت لەژێر دەسەڵاتی جۆزێف ستالین، ئەڵمانیای نازی لەژێر دەسەڵاتی ئەدۆڵف هیتلەر، کۆماری چین لەژێر دەسەڵاتی ماو تسی تۆنگ و کۆریای باکوور لەژ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: هێزی بەرەنگاریی ئەدەب و هونەر و ژیان لە بەرانبەر ستەمکاریدا

گێرد ویزلەر ئەفسەرێکی دەوڵەتیی سیستماتیکە، یاسا و ڕێساکانی دەوڵەت و دابونەریتەکانی لە تەواوی ژیانیدا ڕۆ چوون و تەنانەت لە حاڵەتە زۆر تایبەتییەکانی ژیانیدا پێیانەوە پابەندە: هەرگیز قۆپچەی سەری سەرەوەی کراسەکەی ناکاتەوە، تەنانەت لە کاتی سێکسیشدا، قەت بۆینباخەکەی خوار نییە، هەمیشە زنجیری چاکەتەکەی داخراوە و ڕێکپۆشە، ڕێوڕۆشتنی وێنەی ڕۆبۆتە، هەرگیز خەندەیەک لەسەر لێوی نییە، لە کاتی کارەکەیدا لارولەوێرییەکی لێ نابینرێت و هەمیشە بەندەی سیستمە. ویزلەر بۆ چاودێریکردنی گیۆرگ درایمانی ئەدیب و هونەرمەند ڕادەسپێردرێت. گیۆرگ درایمەن شانۆنامەنووسە، پیانۆژەنە و پیاوێکی خۆشمەشرەبە، هاوژینەکەی لە ڕادەبەدەر خۆش دەوێت و زۆرینەی کاتەکان سەرجێیی ئەویندارانە دەکەن، خەباتگێڕە و چەپێکی ڕاستەقینەیە: هەمیشە قۆپچەی سەری سەرەوەی کراسەکەی کراوەتەوە و هەرگیز بۆینباخی نەبەستووە، بۆ بۆنەیەک نەبێت، ڕێکردنی ئازادانە و خەباتگێڕانەیە، هەمیشە خەندەیەکی پڕژیان لەسەر لێویەتی، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دەرخستنی گڵاوییەکانی ستەمکارانی سیستمی وڵاتەکەی. ویزلەر بێ ئەوەی بیەوێت ڕۆ دەچێتە ژیانە ئەدەبی و هونەری و خەباتگێ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ئەدەب و هونەر ئەفسەرێکی چاودێریکاری وەزارەت دەکەنە کەسێکی بەرەنگار

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ژیانی ئەوانی دیکە فیلمێکە چاومان بەرانبەر بە ستەمکاری و چاودێریی قووڵی ڕۆژانی کۆتایی دەسەڵاتی سیاسیی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دەکاتەوە. گیۆرگ درایمان شانۆنامەنووسێکی بەناوبانگە و هاوژینەکەی، ماریا زیلاند، کە لە شانۆییەکانیدا بەشدارە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینن. درایمان هاووڵاتییەکی بۆهێمیایە کە ڕقی لە بەستنی بۆینباخە، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ بەهاکانی ئەڵمانیا بەوەفایە. ئەو چەندین ساڵ لە بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکار و چاودێری وڵاتەکەی لە هەوڵدا بووە بۆ گەیاندنی پەیامە هونەرییەکانی و هەمیشە لە بەرەنگاریدا بووە، بە جۆرێک کە هەرگیز نەیهێشتووە بەرهەمەکانی لە بڵاوکردنەوە و کردنی بە شانۆیی قەدەغە و سانسۆر بکرێن. کاپتن گێرد ویزلەر دێتە ژیانی خۆی و هاوژینەکەیەوە،  کە ئەفسەرێکی چاودێری سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و تەواوی کون و کەلەبەری ماڵەکەی پڕ دەکات لە وایەر و ئامێری گەیەنەری دەنگی و بە هەورەبانی ئەپارتمانەکەیەوە دەبەستێت، تا گوێ لە هەر قسە و گفتوگۆیەکی دوو هاوژینەکە و میوانەکانیان بگرێت، بە مەبەستی دۆزینەوەی بەڵگەی ناپاکی و خیانەتی نیشتمانی. ئەمەش دوای ئەوە دێت کاتێک

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی شازدەیەم

فیلمی شازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم گیۆرک درایمان و کریستا ماریا زیلاند دوو هاوژینی ڕۆژئاوای ئەڵمانین، ئەدیب و هونەرمەندن، هەرچەندە لە وەزارەتێکی دەوڵەتیدا کار دەکەن، دژی دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکار خەبات دەکەن. بە جۆرێک لە جۆرەکان پێیان دەزانرێ و وەزارەت گێرد ویزلەر ڕادەسپێرێت تا بە نهێنی و زۆر ورد بیانخاتە ژێر چاودێرییەوە. ویزلەر چەندین ڕۆژ و مانگ لەگەڵ گوێگترن لە ژیانە ئەدەبی و هونەری و خەباتگێڕییەکەی ئەو دوو هاوژینە و هاوڕێکانیاندا دەژی، تا وای لێ دێ لەبری ئەوەی بەپێی فەرمانەکانی وەزارەت دژیان بێت، یارمەتییان دەدات بۆ دەربازبوون... ژیانی ئەوانی دیکە لە دەرهێنانی فلۆریان هەنکڵ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: تێڕوانینێکی جیاواز بۆ شۆڕش لە فیلمی مەزرای ئاژەڵاندا

هەمیشە تێڕوانینەکان سەبارەت بە چەمک و حاڵەت و ڕووداوی شۆڕش ئەرێنی بوون، بەو واتایەی بە ڕوانین لە مێژوو، دەبینین زۆرینەی ئەو قسە و گوفتارانەی سەبارەت بەو بارودۆخە گرنگەی مرۆڤایەتی هەن، هیوا و ئومێد لە هەناویانەوە دێتە دەرێ و هەردەم شۆڕش وەک پێویستییەکی حەتمی بۆ دروستبوونی گۆڕانکاری و گۆڕینی هەلومەرج و بارودۆخی ژیانی مرۆڤ لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کەلتوورییەوە، دانراوە. ئەم تێڕوانینەش هەر لەخۆوە نییە، بەڵکو بەرەنجامی کۆمەڵێکی زۆر لێوردبوونەوە و شیکارکردنی تەواوی ئەو هەلومەرج و بارودۆخانەن کە تێیدا بێجگە لە شۆڕش، هیچ چارە و ئەڵتەرناتیڤێکی تر بە دەست مرۆڤەوە نەماوە. لە پاڵ ئەم تێڕوانینە باوەشدا، لە دوای سەدەکانی هەژدە و نۆزدە و بەتایبەتی لە سەدەی بیستەوە، تێڕوانینێکی نەرێنییش سەبارەت بە شۆڕش هەیە، کە بە پێچەوانەی لەوەی پێشوودا باس کرا، ئەوان شۆڕش بە ئامڕازێک بۆ کۆمەڵێک کەسی هەلپەرست دەزانن، کە لە ڕێیەوە و لەژێر ناوی ''شۆڕشگێڕ''دا، ستەمکار و چەوسێنەر و دیکتاتۆرێک لە ناو دەبەن و خۆیان دەچنە جێگەی و لەگەڵ ڕۆیشتنی ڕۆژگاردا، هەمان ڕەفتارەکانی فەرمانڕەوای پێشوو دووب

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی پازدەیەم

  فیلمی پازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا، مەیجەری پیر، بەتەمەنترین بەرازی مەزراکەی بەڕێز جۆنس، تەواوی ئاژەڵان کۆ دەکاتەوە و وانەی چییەتیی دوژمنایەتییان لەگەڵ مرۆڤەکان و چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوە و یاخیبوون و شۆڕشکردن دژیان بە هۆی ئەوەی ژێردەستەیان کردوون و دەیانچەوسێننەوە، پێ دەڵێتەوە. دوای مردنی، بە ڕابەرایەتیی دوان لە بەرازەکان، سنۆوبۆڵ و ناپۆلیۆن، تەواوی ئاژەڵان شۆڕشێک دژ بە خاوەنی مەزراکە دەکەن و مەزراکەیان دەکەوێتە دەست و ئیتر خۆیان بەڕێوەی دەبەن و چەندین ئایدۆلۆژیا و یاسا و ڕێسای بۆ دادەنێن. لە دواییدا وای لێ دێت بەشێک لە ئاژەڵەکان، بەتایبەت بەرازەکان، ئایدۆلۆژیا و یاسا و ڕێساکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکار دەهێنن و جارێکی تر ئاژەڵەکان دەکەنەوە بە ژێردەستە و دەیانچەوسێننەوە ... فیلمی مەزرای ئاژەڵان لە دەرهێنانی جۆی باتچلەر و جۆن هالاس وەرگیراو لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی جۆرج ئۆروێڵ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

چەمکەکان: کۆنزەرڤاتیزم

(٦) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کۆنزەرڤاتیزم  ڕێبازێکە جەخت لەسەر بەها نەریتییەکان و جێبەجێکردنیان دەکاتەوە.  کارکردنی ڕەوتەکانی کۆنزەرڤاتیزم وەک کاردانەوەیەک دژ بەو بیرۆکە لیبڕاڵانەیەی دەستیان بەسەر ئەورووپادا گرتبوو، دەستیان پێ کرد، ئەویش لە ماوەی شۆڕشی فەڕەنسی، لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەدا. ئێدمۆند بروک، ئەندامپەرلەمانێکی بەڕیتانیا، چاودێریی قۆناغە سەرەتاییەکانی شۆڕشی فەڕەنسیی کرد و پێشبینیی ئەو توندوتیژی و تیرۆرەی دەکرد کە دروست دەبێت. بروک و کۆنزەرڤاتیستەکانی دیکە بە چەندین هۆکار هێرشیان کردە سەر لیبڕاڵیزم، کە لە هەناوی شۆڕشی فەڕەنسییەوە هاتە دەرێ، ئارگومێنتی ئەوەیان هەبوو کە لیبڕاڵیزم دابونەریتەکانی ڕووخاندووە، هەروەها لە پەلەپەلیدا بۆ هەڵگەڕاندنەوەی بەها کۆنەکان و هێنانی بەهای نوێ، لیبڕاڵیزم و کاپیتاڵیزم دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر بڕوا و بەها نەریتییەکان. کۆنزەرڤاتیزمی کلاسیکی و دیموکراسی بەشێکی زۆری ڕەوتەکانی کۆنزەرڤاتیزم لە پێشوودا، دەسەڵاتێکی سیاسیی ستەمکاریان لا پەسەندتر بووە؛ لە ئەنجامی جەنگە ناپۆلیۆنییەکان، بەتایبەت لە ساڵانی ١٩٧٢-١٨١٥دا، دەسەڵاتە سیاسییەکانی

ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەری ڕوودانی جووڵانەوەی سیاسی زیاد دەکەن؟

مالکڵۆم گلادوێڵ، کلەی شیرکی لە ئینگلیزییەوە: کۆسار عەبدولڵا نەبوونی بەڵگە مالکڵۆم گلادوێڵ لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی هێزی سیاسیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کانونی دووەم/شوباتی ٢٠١١)ی کلەی شیرکیدا، گەشتێکی دە ساڵ لەمەوبەرم لە ئیڤێنتی زە دۆت-کۆم بەبڵ بیر کەوتەوە، کە چووم بۆ پێشانگەی لاندس ئێند لە ویسکۆنسن، کە تایبەت کرابوو بە نووسین دەربارەی چۆنێتیی زیادبوونی بەکارهینانی ئینتەرنێت و بازاڕی ئەلیکترۆنی و گواستنەوەی شتومەک لە ڕێیانەوە. ئەوەی من فێر بووم ئەوە نەبوو، بەڵکو ئەوە بوو کە گوتم سوودوەرگرتن لە بازاڕ و پێگە ئەلیکترۆنییەکان و بانکی مۆبایلی کارێکی باشە، بەڵام ئەمە شتێک نییە کە گۆڕانکارییەک لە ژیاندا دروست بکات، پاشان ڕاییکردنی کارەکانی کەسێکیش لە ڕێی مۆبایلەوە زۆر لەوە گرانتر نییە کە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بێت. هەروەها داهێنانەکانی کۆمپانیاکانی وەک لاندس، کە گرنگی بە بارکۆد و گەیاندنی شتومەک بە شەو و ڕۆژ دەدەن، لە پشت کارەکانیانەوە وەرچەرخانێک لەو سەرمایەگوزارییەوە سەری هەڵدا، کە بۆ دە پازدە ساڵ لەمەوبەر کارێکی باش بوو. وانەکە لێرەدا ئەوەیە کە تەنها داهێنان لە تەکنەلۆژیای گەیاندندا

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: سروشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ لە فیلمی کوێریدا

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کوێری فیلمێکی مەجازییە، دەربارەی کۆمەڵێک خەڵکە کە لەژێر زەبرێکی سەختدا دەربازیان دەبێت. لە شارەکانی تۆرنتۆ، تۆکیۆ و سان پاولۆ، خەڵک یەک لە دوای یەک بینایی لەدەست دەدەن. ئەم نەخۆشییە بڵاو دەبێتەوە و هۆکارەکەشی نادیارە، لە سەرەتادا لەپڕ شۆفێرێک کوێر دەبێت، پاشان دکتۆری چاوی ئەو شۆفێرەش کوێر دەبێت و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت تا زۆرینەی خەڵکەکە کوێر دەبن، جگە لە هاوژینی دکتۆرەکە. کوێربووەکان لەم دۆخەیاندا وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبرێنە کامپێکەوە کە خراپترین و ناهەموارترین شوێنە بۆ ژیان، ئەوان نە دەزانن و نە بۆیان گرنگە کێ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و بەرانبەر کێ وەستاون. لە ناویاندا یەک کەس، کە هاوژینی دکتۆرەکەیە، بە نهێنی دەتوانێت ببینێت و لەبەر هاوسۆزی بۆ هاوسەرە کوێربووەکەی، هاتووەتە کەمپەکە. تەنها ئەوە دۆخەکە دەبیینێت، کە تێیدا چۆن جیهان بەرەو مەترسییەگی خەتەرناک دەڕوات. زۆرێک لە کوێربووەکان دووچاری برسێتی و خەمۆکی دەبنەوە، لەم دۆخەدا  کەمپەکە بەسەر سێ گرووپدا جیا دابەش دەکرێن، کێشە گەورەکە لە گرووپی سێیەمدا دەبێت و هەر ئەوانیش دروستی دەکەن

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی چواردەیەم

فیلمی چواردەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ڕۆژێک لە کاتی ژیانی ئاسایی شارێکدا، پیاوێک لەپڕ بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، دواتر ئەمە بەرە بەرە بۆ زۆرینەی خەڵکی شارەکە دەگوێزرێتەوە و ئەوانیش بیناییان لەدەست دەدەن، تا نەخۆشییەکە بە شێوەیەک تەشەنە دەسەنێت، وادەکات دەسەڵاتی سیاسی ئۆردوگایەک بۆ کەسە کوێربووەکان بکاتەوە تا لە شاریان دوور بخاتەوە. دەسەڵاتی سیاسی ئۆردوگاکە فەرامۆش دەکات، تەنانەت بۆ سەرەتاییترین پێداویستییەکانیش، ئەمە وادەکات لەو دۆخە نالەبارەشدا، کوێربووەکان ببنە چەند گرووپێکەوە و سەرەڕای قوربانیبوونیان، هەر یەکتر بچەوسێننەوە و لە ململانێدا بن، تا یەکێک لە گرووپەکان یاخی دەبن و خۆیان دەرباز دەکەن... فیلمی کوێری لە دەرهێنانی فێرناندۆ مێریلیس ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆ دەربارەی دەکەن ڕۆژ: سێشەممە، ٥\٩\٢٠١٧ کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ شوێن: سینەما سالم نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار ژێرنووسکردنی بۆ کوردی: هەڵۆ فەریق وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی ڕۆحی ئەزەلیی ستەمکاری و چەوسێنەریی مرۆڤمان لە خ