Skip to main content

Posts

Showing posts from November, 2017

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوشەشەم

فیلمی بیستوشەشەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم دەیڤد کاڕ سۆسیالیستێکی مەبدەئیی حیزبی کۆمۆنیستی ئینگلتەرایە، بە مەبەستی شەڕکردن دژی فاشیزم و جێبەجێکردنی ئەو پرەنسیپانەی ئایدۆلۆژیاکەی هەیەتی، دەچێتە ئیسپانیا و دەبێتە جەنگاوەر، بەڵام لەوێ بەر واقیعێکی تر دەکەوێت؛ لەبری شەڕ دژی فاشیستەکان، دەبینێت سۆسیالیستەکان لە ناو خۆیاندا دەجەنگن. بۆیە لە بەرانبەر ئەو شەڕەدا دەوەستێتەوە و لە ڕێی بیرکردنەوە و بەرگرییەکانی لە سۆسیالیزمەوە، ئایندەی ئەو سیستمە لە دنیادا پیشان دەدات... فیلمی نیشتمان و ئازادی لە دەرهێنانی کێن لۆچ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

چاوپێکەوتنی کۆمەڵەی ٦٨ لە ڕۆژنامەی ئاوێنە دەربارەی بڵاوکراوەی ڕەت

ئەمەی خوارەوە چاوپێکەوتنێکی کۆمەڵەی ٦٨ و ڕۆژنامەی ئاوێنەیە بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ژمارەی ١ی بڵاوکراەوەی ڕەت... -         ئامانجتان لە بڵاوکردنەوە ڕەت چییە؟ پێتان وایە دەتوانن چی بگۆڕن؟ بە پلەی یەکەم ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران و گەنجانە لە ئاست ئەو کێشە ڕیشەییانەی چەند دەیەیەکە پێوەی گیرۆدەن و بە کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری نەیانتوانیوە درکی پێ بکەن و خوێندنەوەی وردی بۆ بکەن و هەوڵ بدەن ئەلتەرناتیڤێکی جیدییان بۆی هەبێت . ئەوەی لە ڕابردوودا هەبووە تەنها بینینێکی ڕووکەشییانەی کێشەکان بوون و هەرگیز تێڕوانینێکی قووڵ و ورد بۆ جەوهەریان نەبووە، هەر ئەمەشە وای کردووە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کێشەکان کەڵەکە ببن و ڕیشەییتر بەردەوامی بە خۆیان بدەن. دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکار و چەوسێنەری باشووری کوردستانیش، بە تەواوی ئەو ئۆرگانەنەشەوە کە هەمیشە زیندوو دەیهێڵنەوە -خێڵ و خێزانی نەریتی و ئایین و سەرمایەداری و...- بە هەبوون و مانەوەی بەردەوامی ئەم کێشە ڕیشەییانە خۆشحاڵە و بگرە بەرهەمهێنەر و بەردەوامیدەریەتی و ئەو ناچالاکی و نابکەربوونەوەی خوێندکاران و گەنجان لە ئاست ڕوود

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوپێنجەم

فیلمی بیستوپێنجەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی تەواوی دنیا لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە و دروستکردنی شێوەژیانێکی کولەمەرگییانە و ئاڕاستەیەکی چەوسێنەرانەی بازاڕکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و بەکاربەراندا، یەکێکە لەو هۆکارە ڕیشەییانەی جیهانیان بەرەو چینایەتییەکی تۆقێنەر بردووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باوکی ڕۆحییەتی؛ مایکڵ مۆر لەو وڵاتە دەچێتە هەرە هەستیارترین دەزگاکانی ئەم سیستمە بەڕێوە دەبەن و بە گفتوگۆی سادە لەگەڵ ئەندامانی و گواستنەوەی وێنەی مامەڵەکردنیان، شکستی ئەخلاقیی چەوسێنەرترین سیستمی مێژووی مرۆڤایەتیمان پیشان دەدات: سەرمایەداری... فیلمی دیکیۆمێنتاریی سەرمایەداری: چیرۆکی خۆشەویستییەک لە دەرهێنانی مایکڵ مۆر ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

وتاری شەشەم و کۆتایی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

''داخلی سیتی'' یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت تێیدا باس لەو چینایەتییە قووڵ و مەترسیدارە کراوە کە دەیەیەکە دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان لە نێوان خوێندکاراندا بناغەی بۆ دادەنێت و وا دروست دەبێت، ئەویش بە دابڕانی ناوەکانی ''داخلی'' و ''ناوشار'' بەسەر خوێندکاراندا و دروستکردنی دوو سەنگەر بە دوو ئایدیا و دەروون و ئەخلاقیاتی جیاوازەوە لە نێوان خوێندکاراندا، لە کاتێکدا ئەوان هەر یەک شوناس و چارەنووسیان هەیە و خاوەنی یەک ئامانجن. هەروەها باس لەو ئامڕازانە کراوە کە لە ڕێیانەوە خوێندکاران دەتوانن ئەو فرتوفێڵانەی سیستم تێک بشکێنن و جارێکی تر بچنەوە ژێر یەک ناو و شوناس و خەباتی خوێندکاری دەستەجەمعییانە دەست پێ بکەن و بەرەنگاری بکەن...

وتاری پێنجەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

ئەو نهێنییە چییە کە نابێت خوێندکاران بیزانن؟! یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت تێیدا باس لەو هۆکارانە کراوە کە ڕۆ چوونەتە ناو خوێندکاران و لە ئاست کێشە ڕیشەییەکانیاندا وەک ئەفیون مەست و بێهۆشی کردوون، کە بێگومان بەرهەمی دەسەڵاتی سیاسی و دەزگاکانیەتی و بۆ زیاتر و زیاتر بەردەوامیدان بە خۆی، هەمیشە بەرهەمیان دەهێنێتەوە و کارگەی ئەو بەرهەمهێنانەوەیەش، زانکۆ و خوێندکارەکانیەتی. هەروەها باس لەو نهێنییە کراوە کە هەمان دەسەڵاتی سیاسی چەند دەیەیەکە لە خوێندکارانی دەشارێتەوە و هەمیشە شوێنی لە تاریکدا قایمتر دەکات، چونکە گەر خوێندکاران پێی بزانن و درکی پێ بکەن، تەواوی هاوکێشەکان دەگۆڕدرێن و ئەو شوناسە بۆ خوێندکار دەگەڕێتەوە، کە زۆر دەمێکە لێی سەندراوەتەوە...

وتاری چوارەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

لە زانکۆوە بۆ جیهانی شاشەکان یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت تێیدا باس لەو داگیرکردنە لەسەرخۆ و سەرتاپایا کراوە کە سۆشیال میدیا بەسەر خوێندکاراندا کردوویەتی و چۆن توانیویەتی ڕۆ بچێتە هەموو کون و کەلەبەرێکی ژیانیانەوە و هەر لە مامەڵە زۆر سەرەتاییەکانیانەوە تا دەگاتە هاوڕێیەتییان، ڕووکەش و نمایشی بوونەتەوە. هەروەها لە پاڵیدا ئەوەش باس دەکات کە چۆن دەکرێت ئەم ئامڕازە کاریگەرە، ئەم هەموو ئەکاونتانەمان، ئیستیغلال بکەین و بیانکەینە ئامڕازێک و کەناڵێک کە لێیەوە جارێکی تر هاوڕێیەتیی حەقیقی دروست ببێتەوە و لە هەناویەوە ئایدیا هاوبەشەکانمان بێنە دەرێ و چیتر ئەو شوێنە ساردوسڕە بێگیانە نەبێت کە خوێندکاران تێیدا تەرمی شوناسیان بنێژن...

وتاری سێیەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

لە زانکۆوە بۆ جیهانی شاشەکان یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت تێیدا باس لەو داگیرکردنە لەسەرخۆ و سەرتاپایا کراوە کە سۆشیال میدیا بەسەر خوێندکاراندا کردوویەتی و چۆن توانیویەتی ڕۆ بچێتە هەموو کون و کەلەبەرێکی ژیانیانەوە و هەر لە مامەڵە زۆر سەرەتاییەکانیانەوە تا دەگاتە هاوڕێیەتییان، ڕووکەش و نمایشی بوونەتەوە. هەروەها لە پاڵیدا ئەوەش باس دەکات کە چۆن دەکرێت ئەم ئامڕازە کاریگەرە، ئەم هەموو ئەکاونتانەمان، ئیستیغلال بکەین و بیانکەینە ئامڕازێک و کەناڵێک کە لێیەوە جارێکی تر هاوڕێیەتیی حەقیقی دروست ببێتەوە و لە هەناویەوە ئایدیا هاوبەشەکانمان بێنە دەرێ و چیتر ئەو شوێنە ساردوسڕە بێگیانە نەبێت کە خوێندکاران تێیدا تەرمی شوناسیان بنێژن...

وتاری دووەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

هاوڕێکانمان کێن؟ ناونیشانی یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت   تێیدا گرنگی و کاریگەریی ئەو فۆڕمە هاوڕێیەتییە باس کراوە کە دەبێت لە زانکۆکاندا لە نێوان خوێندکاراندا هەبن، بەڵام نین، لەبری کۆمەڵیک مامەڵەی سەرەتایی و تەرفیهی هەن و بە ناوی ''هاوڕێیەتی''یەوە خوێندکاران لە زانکۆکاندا ئەزموونی دەکەن، نە کاریگەری دروست دەکەن و نە دەهێڵن شوناسی خوێندکاربوون بچەسپێت و لە گرووپ و کۆمەڵە جیاوازەکاندا پەخش ببێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی ڕووداو و شڵەقانی گەورە. هەروەها باس لەوە دەکات چۆن دەکرێت هاوڕێیەتییەکانمان سیاسی بکەینەوە و بیکەینە ئامڕازێک بۆ ئەو هێناندیی ئەو ئامانجە باڵایانەی هەمانن، بەدەر لەوەی بۆ سناپ و سەفرە و مەلزەمە بێت...

وتاری یەکەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

سێیینەی خێڵ و خێزان و زانکۆی نەریتی: ئەوەی دەبێت خوێندکار بەرەنگاری ببێتەوە ناونیشانی یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت تێیدا باس لەو زەمینەیە کراوە کە زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستانی لێوە بەرهەم هاتووە، ئەویش بەوەی بە بەرهەمی ئەو خێڵ و خێزانە نەریتییەی دادەنێت کە دەستیان بەسەر تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگەدا گرتووە و یەکڕەنگی و یەکبیری و یەکئاڕاستەییەکی ڕەهایان بەسەریدا سەپاندووە، تا ڕۆ دەچنە زانکۆکانیشەوە و بە هەمان شێوەی خۆیان دامەزراوەیەکی نەریتی و پەڕگیر بەرهەم دەهێنن و پڕ دەبێت لە خوێندکاری نامۆ و نائومێد و بێباک، کە بەرهەمی ئەو مامۆستایانەن نوێنەرایەتیی سەرۆکخێڵ و باوکە پارێزگارەکان دەکەن. هەروەها چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی خوێندکار دژی بەو ئامڕازە کاریگەرانەی دەتوانێت بە کاریان بهێنێت، بەڵام دەیەیەکە تۆزیان لێ نیشتووە و بە کار نەهاتوون...

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوچوارەم

فیلمی بیستوچوارەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم مەکمۆرفی گەنجێکی پەراوێزکەوتوو و نامۆیە، بە هۆی ڕەفتارە ناباوەکانیەوە لە کارەکەی دەرکراوە و لە ناو خەڵکدا قبووڵکراو نییە، بۆ ئەوەی لە سزاکان دەربازی ببێت، خۆی دەکاتە نەخۆشێکی دەروونی و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک دەکرێت و تێیدا بە ئایدیا و هەڵسوکەوتەکانی کۆمەڵێک شت پیشانی نەخۆشە دەروونییەکان دەدات و فێریان دەکات، کە دەرچوونە لە بەها و نەریتە تەقلیدییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان و وادەکات بە جۆرێکی تر لە دنیا بڕوانن، کە پێشتر هەرگیز سیستم ڕێی پێ نەداون... فیلمی ئەو کەسەی لانەی شێتییەکەی بەجێ هێشت لە دەرهێنانی میلۆس فۆرمان ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارە کرد...

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی فەڕەنسا

(٢) (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید ئەنجوومەنی میللیی خوێندکارانی فەڕەنسا (U.N.E.F) ، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٠٧دا لە چەندین ڕێکخراوی خوێندکاریی بچووک دروست بوو، دەتوانین (لەگەڵ کەمێک چاوپۆشی) بە کاریگەرترین ڕێکخراوی خوێندکاریی گۆڕەپانی سیاسیی فەڕەنسا ناوی ببەین. ئەنجوومەنی میللیی خوێندکاران جگە لە خۆپەروەردەکردن لە سەرانسەری زانکۆکانی فەڕەنسادا، تا پێش جەنگی جیهانیی یەکەم هیچ ڕۆڵێکی بەرچاوی نەبوو، چونکە خوێندکاران لەم ماوەیەدا زۆربەیان لە خێزانەکانی چینی

سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ ''١٠ دەرەجە'' و ''عبوور''

یەکێک لە ڕێپێوانە خۆڕسکانەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی بڕیاری سەندنی ١٠٠،٠٠٠ دینار لە بەشەناوخۆییەکان بە دروشمی: ''داخلی و ناوشار، پێکەوە بۆ ڕێی خەبات!'' کۆمەڵەی ٦٨ دەسەڵاتی سیاسیی چەوسێنەر و ستەمکاری باشووری کوردستان بە درێژایی ٢٦ ساڵی تەمەنی پڕ شکستی، لە هەموو سووچ و کون و قوژبنێکەوە خوێندکارانی داڕزاندووە و هەتا بۆی کرابێت لە وزە و هێزی بردوون و نەیهێشتووە بۆ ساتێکیش بێت هەناسەی گەنجبوونیان بدەن. هەموو ئەم ستەمە جۆراوجۆر و یەک لە دوای یەکانەش سایکۆلۆژیا و شێوەژیانێکی بۆ خوێندکاران دروست کردووە، کە هەمیشە لە خزمەت دەسەڵاتە سیاسییەکە و سیستمە کەلاوەکەی بن و بەردەوام بەرهەمی بهێننەوە. هەڵبەت لەگەڵ ئەوەی بەرپرسیارێتیی بەشێکی زۆری ئەم بارودۆخە دەکەوێتە سەرشانی دەسەڵاتە سیاسییەکە، بەڵام بارتەقای ئەوەش خودی خوێندکاریش بەرپرسیارە. ڕاستە کە هەریەکێکمان بارودۆخێکی خراپ دەژین، هەلومەرجێکی وێران دەگوزەرێنین، تا بێت قورسایی و بارگرانییەکانی سەرشانمان پەستانیان زیاتر دەبێت و لە لێواری کەوتنی هەتاهەتایی نزیکمان دەکەنەوە، هەموو ئەمانە و یەکدنیای تر لە چەرمەسەری و س

هەژاریناسی

کرێکارێک لە ناو ئاپۆڕای دانیشتووی خوێندکارانی بزووتنەوەی ئایاری ٦٨ی فەڕەنسا بە پێوە وەستاوە و  ''پرۆلیتاریا''یەکی نوێی پێ دروست کردووە ئەمین قەزایی لە فارسییەوە: پرسین هاوژین هەژاری بارودۆخێکی پارادۆکسیکاڵی شارییە، هۆکارێکە بۆ بێبەشبوون لە دەرفەتەکان، خزمەتگوزارییەکان و بارودۆخە ڕکابەرییەکان. لە هەمان کاتدا ئەم بێبەشبوونە لە دەرفەتەکان دووبارە دەبێتە هۆی هەژاری. ئایدۆلۆژیای سەرمایەداری بە شێوە ئاوه‌ژووركه‌وه‌ گاڵتەجاڕه‌كه‌ى خۆيه‌وه‌ دەڵێت: ''ئێوە هەژارن، چونکە نەتانتوانیوە سوود لە دەرفەتەکان بۆ پێشکەوتنی تاک لە کۆمەڵدا وەربگرن.'' بەڵام ئەگەر ئەم پرسیارە درێژە پێ بدەین، پارادۆکسه‌كه‌ ئاشکرا دەبێت: بۆچی ئەوان نەیانتوانیوە سوود لەم دەرفەتانە ببینن؟ چونکە هەژار بوون. بۆ نموونە دەڵێن کرێکارێکی سادە دەبێت هەژار بێت، چونکە دەرفەتی خوێندنی لەدەستداوە. بەڵام بۆچی لە دەستیداوە؟ چونکە لە سەرەتاوە هەژار بووە، چونکە لە چینی هەژارنشین بووە، لە ناو خێزانێکدا بووە کە خوێندەوارییەکی ئاستنزمی هەبووە و لە ئەنجامدا بێئاگا گەورە بووە، دەرفەتی کەمی فێربوون و زەرو

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی ئەمەریکا

(١) (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید بەشداریکردنی بەرچاوی زانکۆکانی ئێران لە ڕووداوێکی گرنگی سیاسیدا کە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە تاران، دەتوانرێت وەک ئاماژەیەکی گرنگ بۆ ڕۆڵی دیار و کاریگەری بزووتنەوەی خوێندکاری لە گۆڕەپانی سیاسیدا لەبەرچاو بگیرێت. لەم ڕوانگەیەوە بڕیارمان دا نیگایەکی خێرا بە بزووتنەوە خوێندکارییە گرنگەکانی جیهانی هاوچەرخ و پێشینە و کاریگەریی ئەواندا بکەین؛ بزووتنەوە خوێندکارییەکان بە بیرۆکە و چالاکییەکانی گرووپێکی خوێندکارانی

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوسێیەم

فیلمی بیستوسێیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم کوڕێک بە کوشتنی باوکی گومانلێکراوە، دادگا بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر لەسێدارەدانی، لیژنەیەکی دوازدە کەسیی خۆی بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی تاوانباری و بێتاوانیی گومانلێکراوەکە ڕادەسپێرێت. هەرچەندە بە هۆی بەهێزیی بەڵگەکانەوە هەموو دڵنیان گومانلێکراوەکە دەبێت لە سێدارە بدرێت، بەڵام دوازدە کەسەکە بۆ بڕیاردان دەنگ دەدەن، کە بە چاوەڕواننەکراوی یەکێکیان دەنگ بە بێتاوانیی گومانلێکراوەکە دەدات؛ لێرەوە گفتوگۆیەکی درێژخایەن و توند لە نێوانیاندا ڕوو دەدات و هەموو دژی تاکە ناڕازییەکە دەوەستنەوە، تا دەگات بەوەی هەردوازدەیان بڕیاری بێتاوانیی گومانلێکراوەکە بدەن... فیلمی دوازدە پیاوی تووڕە لە دەرهێنانی سیدنی لۆمیت ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستودووەم

فیلمی بیستودووەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم سەلما دایکێکی چیکییە، لەگەڵ ئەوەی چاوەکانی خۆی لە کوێربوون نزیکن، کوڕە بچووکەکەشی هەمان نەخۆشیی هەیە. بە مەبەستی ئەوەی نەخۆشیی کوڕەکەی چارە بکات، هاتووەتە ئەمەریکا و لە کارگەیەک و بۆ بڕە پارەیەکی کەم، کە بۆ نەشتەرگەری کۆی دەکاتەوە، دوو شیفت کار دەکات و لە پاڵیدا دەیەوێت لە شانۆییەکدا بەشداری بکات. سەرەڕای هەموو ئەو بارگرانییانە، مامەڵە و هەڵسوکەوتی سەلما لەگەڵ چواردەورەکەیدا هەروەک ژیان و خەونە پڕ لە جوانی و موزیکەکەی وان، بەڵام غەدر و خیانەتەکانی ئەوان کە بەرهەمی سیستم و جۆرە ژیانێکی ستەمکار و چەوسێنەرە، سەلما دەکاتە بکوژ و بەرەو سێدارە دەبات... فیلمی سەماکەری ناو تاریکی لە دەرهێنانی لارس ڤۆن تیێر ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...