فیلمی شازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
گیۆرک درایمان و کریستا
ماریا زیلاند دوو هاوژینی ڕۆژئاوای ئەڵمانین، ئەدیب و هونەرمەندن، هەرچەندە لە
وەزارەتێکی دەوڵەتیدا کار دەکەن، دژی دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکار خەبات دەکەن. بە
جۆرێک لە جۆرەکان پێیان دەزانرێ و وەزارەت گێرد ویزلەر ڕادەسپێرێت تا بە نهێنی و زۆر
ورد بیانخاتە ژێر چاودێرییەوە. ویزلەر چەندین ڕۆژ و مانگ لەگەڵ گوێگترن لە ژیانە
ئەدەبی و هونەری و خەباتگێڕییەکەی ئەو دوو هاوژینە و هاوڕێکانیاندا دەژی، تا وای
لێ دێ لەبری ئەوەی بەپێی فەرمانەکانی وەزارەت دژیان بێت، یارمەتییان دەدات بۆ
دەربازبوون...
ژیانی ئەوانی
دیکە
لە دەرهێنانی فلۆریان
هەنکڵ
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی
گفتوگۆیان دەربارەی کرد