Skip to main content

Posts

Showing posts from December, 2018

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: مه‌ترسییه‌كانی شایسته‌یه‌تیی نێرینه‌ و ئیتیكی دادپه‌روه‌ریی تۆڵه‌سێن

سكایله‌ر كانگ له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن له‌ كاتێكدا فیلمی دووه‌می دەرمیشیان (تووڕه‌ نیم) فه‌رامۆش ده‌كرێت، [فیلمی] لانتووری له‌گه‌ڵ هه‌مان دوو ئه‌كته‌ر - باران كۆساری و نه‌وید محه‌مه‌دزاده ‌- به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌یاندنی نمایشێكی هه‌ستورووژێن وه‌ك ئه‌ندامانی گرووپی چه‌ته‌گه‌ریی لانتووری. له‌ كاتێكدا تاوانه‌كانی ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره‌ ته‌نها دژ به‌ چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێداوه‌كانه‌، شانبه‌شانی ڕه‌زا به‌هبوودی و مه‌هدی كوشكی، به‌ ناوچه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی تاراندا فڕكان فڕكان ده‌كه‌ن، خه‌ڵك ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌یاره‌ ده‌دزن و ده‌چنه‌ ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌. چیرۆكه‌كه‌ گه‌یاندنێكی خێرایه‌- گۆڕانی ڕوانگه‌كان له‌ زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنی خێرادا كه‌ به‌ دیمه‌نی ئه‌خلاقیی چڕوپڕی ئاكتی دراماتیك قه‌تع ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌مانبات و من ته‌نها ناوی ده‌نێم شێوانی عاتفی. ئه‌م فیلمه‌ به‌ ستایڵێكی دۆكیۆمێنته‌رییانه‌، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چالاكوانانی مافی ژنان، هونه‌رمه‌ندان، كۆمه‌ڵناسان، خوێندكاران، سیاسییه‌ سه‌رسه‌خته‌كان و ئه‌ندامانی گرووپی

نامەیەک لە کچێکی داخلیی قلیاسانەوە، کە بە ئەستەم لە سێ سەگ ڕزگاری بوو

خێڵان نەوزاد ئێوە، بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن، بە ئیسلامی و عەلمانیتانەوە، ئەم وڵاتەتان کردووەتە بێئەخلاقخانەیەکی گەورە و لە ھەر بەهایەکی ئینسانی خاڵیتان کردووەتەوە .. . ئێوە مرۆڤی ئەم وڵاتەتان کردووەتە کەرەستەیەکی سیاسەتی نائەخلاقیتان، ئەوەی کە دەتانەوێت و ئیشی بۆ دەکەن، تەنها کۆمەڵێک مەرام و ئامانجی گڵاوی دوورە لە ھەر بنەمایەکی ئەخلاقی و مرۆیی ! کچانی داخلیی قلیاسان بەدەست دنیایەک سەگی بەڕەڵاوە هەراسان بوون، پێیان وترا ''قەحبە''، لێیان درا؛ ئەوە وتمان حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەشێک بوون لێی ویستیان بەردەپۆشی بکەن... ئەی حیزبە بە ناو ئۆپۆزیسیۆنەکان، بە ئیسلامی و عەلمانییەوە، بۆ دەستتان بەسەر ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاراندا گرت و بە مەرامە گڵاوەکانتان ئەو ھەموو سووکایەتییەتان پەردەپۆش کرد و بە دەرکردنی کۆمەڵێک بەیاننامەی پڕوپووچ لە لایەن خوێندکارە بووکەڵەکانی خۆتانەوە، ئەو ھەموو سووکایەتییەتان پەردەپۆش کرد و مەرامە گەمژانەکانی خۆتان بەیان کرد: ''لابردنی فڵان بەرپرس، ئاوی گەرم، ھەوای گەرم، دەرماڵە...'' دڵنیام خۆیشتان لە درۆ و دەلەسەیی ئەم داواکارییە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: حەق بە حەق

دێبرا یەنگ لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ ڕەزا دەرمیشیان یەکێکە لە دەنگە هەرە نوێ و دیارەکانی سینەمای ئێران و لەم دواییانەدا بە کارە تایبەتەکانی، بەردەوام بینەر سەرسام دەکات و فیلمەکانی خۆی خستووەتە ڕیزی پێشەوەی فیلمە ئێرانییەکان، بە تایبەت فیلمی لانتووری. ئەم فیلمە چیرۆکێکی هەتا بڵێیت سەرسووڕهێنەر و سەیری هەیە و زۆر زەحمەتە کە بینەر بتوانێت بە ئارامی سەیری بکات؛ چیرۆکەکە لەسەر عەشقی گیرفانبڕێکی سەر شەقامەکان لەگەڵ چالاکوانێکی مەدەنییە، کە دژی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی بانگەشە دەکات. عەشقی ئەم دوو کەسە تاکلایەنەیە و گیرفانبڕەکە بەردەوام لە هەوڵدایە کە چۆن ڕازیی بکات و بتوانێت پەیوەندییەکی ئاشكرای لەگەڵیدا هەبێت، لە سەرەتای فیلمەکەیشدا هەتا نیوەی شتەکان بەم جۆرە بەردەوام دەبن و لە ڕووە تەکنیکییەکەیشەوە، خزمەتێکی ئێجگار نایاب بە دەرخستنی ئەو هەستانەی لە ناخی خەڵک و کارەکتەرەکاندا هەن، کراوە؛ بە جۆرێک کە بینەر تەواو لە سترێس و دوودڵیی کارەکتەراکان دەگات و بە ئاسانییش خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا دەگونجێنێت، هەموو ئەمانەیش بە هاوکاریی ئەو وێنەگرتن و تەکنیکە تایبەتەی کە دەرهێنەر بەکاری هێناوە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە نێوان دڵسۆزیی ئەندازیارێکی فڕۆکەی جەنگی و جەنگی جیهانیدا

کایڵ ئەندەرسن لە ئینگلیزییەوە: ئازاد لەتیف ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هایۆ میازاكی ژیاننامه‌ی كه‌سایه‌تییه‌کە به‌ ناوی جیرۆ هۆریكۆشی، به‌ڵام به‌ تاموبۆی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ چنراوه‌ته‌وه. جیرۆ ئه‌ندازیارێكی بلیمه‌تی بواری فڕۆكه‌وانییه،‌ كه‌ یه‌كێک له‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی بریتی بوون له‌ فڕۆكه‌ی جەنگی له‌ ئانوساتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا. فیلمه‌كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ جیرۆ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدایه‌ و له‌ خه‌ونیدا به‌ فڕۆكه‌یه‌كی دانسقه‌وه‌‌ ئاسمان ته‌ی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌مواندا ده‌فڕێت، ڕاستییه‌ تاڵه‌كەیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به ‌هۆی چاوكزییه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك لێبخوڕێت. هاوڕێیه‌كی له‌ قوتابخانه‌ گۆڤارێكی به‌ زمانی ئینگلیزی پێ ده‌دات، كه‌ ئه‌م گۆڤاره‌ سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌سازیی بابه‌تی فڕۆكه‌وانییه‌ به‌ گشتی و له‌م گۆڤاره‌یشەوە ئاشنا ده‌بێت به‌ داڕێژه‌رێكی بواری فڕۆكه‌سازیی ئیتاڵی به‌ ناوی كاپرۆنی. جیرۆ لێره‌ به‌ دواوه‌ له‌ خه‌ونه‌كانیدا كاپرۆنی ده‌بینێت كه‌ پێكه‌وه‌ هاوبه‌شی له‌و خه‌ونه‌ ده‌كه‌ن و باسوخواسییان له‌و خه‌ونانه‌دا له‌سه‌ر چۆنێتیی هه‌ڵفڕاندنی

چەمکەکان: ئەنارشیزم

(١٠) لە ئینگلیزییەوە: کۆسار عەبدولڵا ئەنارشیزم کۆمەڵێک بیری شۆڕشگێڕانەیە، کە لە بنەمادا سادەن. ئەنارشیستەکان پێیان وایە ئێمە دەتوانین بە تەواوی دوای ئارەزووەکانی خۆمان بکەوین؛ لە خۆت زیاتر، هیچ پێشڕەو و ڕابەرێک نازانێت چی پێویستە و باشترە چی بکەیت. هیچ حکومەتێکیش نازانێت باشتر لە خەڵکەکەی، ویستەکانی کۆمەڵگەکەی دیاری بکات. ئێمە بڕوامان وایە کە دەبێت هەموو کەس مافی هەبێت لەو بڕیارانەی کە لەسەر ئەو دەدرێت، جا لە هەر شوێنێکدا بێت، بەشدار بێت. تەنها لەو بارودۆخەدا ئێمە کۆمەڵگەیەکی دادگەرمان دەبێت، کە هەموان هەلی ئەوەیان هەیە کە ویستەکانیان دەستەبەر بکەن. هەموو بابەتەکانی ئەنارشیزم بە دەوری ئەم بنەمایانەدا دەسووڕێنەوە. لای ئەنارشیستەکان گرتنەوەدەستی کۆنتڕۆڵی ژیانمان بۆ لای خۆمان، شۆڕشە. ئێمە ٢ ڕێگامان هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی ببینە هۆکاری کردنی ئەم بابەتە: کاری ڕاستەوخۆ و ڕێکخستنی خود. کاری ڕاستەوخۆ کاتێکە کە کۆمەڵگە ڕاستەوخۆ بە شتێک کاری تێدەکرێت و خەڵک دەکەونە جووڵە بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن، بەبێ ئەوەی پرسیار لە کەسێک بکەن بۆیان چارەسەر بکات. ئەو خۆپیشاندان و و مانگرتنانەی ک

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: چیرۆکێکی سەرسووڕهێنەری عەشق و جەنگ

مارک کارمۆرد لە ئینگلزیییەوە: محەمەد شەعبان کۆتا فیلمی درێژی هایۆ میازاکی، خەونێکی سەراسیمەکەری فڕینە، کە ئاوڕی لە نەخشاندنی وردەکارییەکان داوەتەوە. خۆراکێکی دەوڵەمەندە، هەم بۆ چاو، هەم بۆ ڕۆح؛ وەک یەک. سرووشی فیلمەکە لە ژیانی جیرۆ هۆریکۆشی، ئەندازیاری فڕۆکەی جەنگیی زیڕۆی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمەوە وەرگیراوە، هەروەها نووینەکانی تاتوۆ هۆری (فیلمەکە وەک ڕێزلێنانێکە بۆ هەردووکیان). ئەم کارە هونەرییە تەواو خەیاڵییە، سەراپای نەخشەی ڕووداوگەلێکی پڕئاریشە دەگرێتەوە، وەک بوومەلەرزە مەزنەکەی کانتو لە ساڵی ١٩٢٣دا؛ ساڵانی قەیرانی ئابووری، نەخۆشیی بەربڵاوی سیل، پەلکێشبوونە ناو جەنگ. هەموو ئەمانەیش شتێک دەخوڵقێنن کە دەرهێنەر پێی دەڵێت ''جۆرە هەستێک لە نەبزۆکی و مردن، کە زۆر چڕترە لەو هەستەی ئەمڕۆکە ژاپۆنی داپۆشیوە''. کەچی هێشتا لە ناو ئەم سروشتە وشک و بێفەڕەوە، ئاوات و خەیاڵ داویانە لە شەقەی باڵ. وەک کوڕێکی چاوکز، جیرۆ، لە نێو خەونەکانیدا چاوی بە دیزاینەرێکی فڕۆکەی ئیتاڵیایی دەکەوێت بە ناوی جیۆڤانی کاپرۆنی و بۆی دەردەکەوێت کە هەرچەندە ناتوانێت ببێت بە فڕۆکەوان، کارێ

ئەرکە دەستبەجێکان

بزاوتی خۆڕسکی ڕای دەگەیەنێت، پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ''ئاو و هەوای گەرم و پاککردنەوەی داخلی و سکووڵەکان و دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکاران''، لەپێشینەن و پێویستە ئیدارەی زانکۆی سلێمانی بە زوویی جێبەجێیان بکات، چونکە ئەمانە ئەو ماف و ئازادییانە نین کە خوێندکاران لە دەوری کۆ بوونەتەوە و هەوڵی گۆڕینی دەدەن، بەڵکو خواستی خوێندکاران و ئەو داواکارییانەی هەیانە، لەم پێداویستییە سەرەتاییانە ڕیشەییترن و نابێت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەرماڵە پاشەکشەیان لێ بکرێت، کە لەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆیان دەبیننەوە : 1.       نەهێشتنی ئەو کەشە پۆلیسی و عەسکەرتاریەتەی باڵی بەسەر فەزای زانکۆی سلێمانی و داخلییەکانیدا کێشاوە - بە تایبەت داخلیی کچان - کە هەر هەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی کچە خوێندکاران لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیس و چاودێرەکاندایە و هیچ بوارێکیان بۆ سەربەخۆیی خوێندکاران نەهێشتووەتەوە . 2.       لابردن و دوورخستنەوەی دەستبەجێی ئەو چاودێرانەی لە داخلییەکاندا بەبێ هیچ بنەما و پسپۆڕێتییەک بەسەر خوێندکاراندا کراونەتە ''چاودێر''، کە خودی ئەم چاودێرانە هۆکاری سە