Skip to main content

Posts

Showing posts from February, 2018

زانکۆ دژ بە مزگەوت: دەربارەى تابلۆ ڕووتەکە

هاوار محەمەد ''زانکۆ دژ بە مزگەوت'': ئەم ناونیشانە لە واقیعدا بوختانێکە بۆ زانکۆ، چونکە لە واقیعی باوی کۆمەڵگەی ئێمەدا، زانکۆ دژ بە مزگەوت نییە و دژ بە زۆر شتی تریش نییە. بۆ نموونە دەتوانین بوختانی تری لەم جۆرە دابڕێژین: ''زانکۆ دژ بە بازاڕ''، ''زانکۆ دژ بە دەسەڵات''، ''زانکۆ دژ بە خێڵ'' و تا دوایی. لە هەموو حاڵەتەکاندا زانکۆ درێژکراوەی هەریەکێک لەو ڕەگەزانەیە، بەڵام هێشتا ئەم بوختانانە و بوختانێکی پەتی نین، بەڵکو جۆرێک ئەگەر و ئیمکانیشن، بەو مانایەی لە ڕاستیدا دەکرێت زانکۆ دژ بەوانە بێت، ئەمەش پێویستى بە گۆڕینى ڕوانینمانە بۆ زانکۆ. گۆڕینى ڕوانینمان بۆ زانکۆ وەک شوێنى سەرگەرمى و خۆشىی ژیانى گەنجى، وەک شوێنى خۆپێگەیاندن و هاوڕێیەتى و بەرەنگارى. تاقە دوو دامەزراوە کە لە ساتی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە تا ئێستاش پڕۆژەکانیان نەوەستاوە و بەردەوام وەک ڤایرۆس لە جەستەی شار و گوند و ڕێگاکاندا بڵاو دەبنەوە، دەزگای ئایینی و دەزگای سەربازین؛ ڕۆژ بە ڕۆژ مزگەوتەکان زۆرتر دەبن و ڕۆژ بە ڕۆژ بازگە و بارەگا سەربازی و پۆلیسییە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوشەشەم

فیلمی سیوشەشەم لە چوارچێوەی پڕژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ولادیزلاو سترازمینزكی شێوەكارێكی بەشداربووی شۆڕشی ئۆكتۆبەرە، دوای سەركەوتنی شۆڕش لە كۆلێجی هونەر بووەتە مامۆستا و هونەرمەندێكی كاریگەرە و ڕێبازی تایبەت بە خۆی هەیە. ڕۆژێك بە بڕیاری جۆزێف ستالین، تەواوی هونەرمەندان ناچار دەكرێن لەسەر ڕێبازی ڕیالیزم كار بكەن و هونەرەكەیان سیاسی و بۆ خەڵك بێت، بەڵام سترازمینزكی ئەمە ڕەت دەكاتەوە و دژ بە بڕیارەكە دەوەستێت ... فیلمی ئافتەرئیمەیج لە دەرهێنانی ئەندرێ ڤایدا ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆ دەربارەی دەکەن ... ڕۆژ: سێشەممە، ٦\٢\٢٠١٨ کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ شوێن: سینەما سالم نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار بە ژێرنووسی کوردی وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی دەمانخاتە دووڕیانێكەوە سەبارەت بە هونەری ”سیاسی” و هونەری ”هونەری”، ببینین و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی بکەین ... ناونیشانی سینەما سالم : شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوپێنجەم

فیلمی سیوپێنجەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم هانا ئارێنت فیلمێك لەسەر لەسەر ژیانی فەیلەسووفی ئەڵمانی، هانا ئارێنت لە دەرهێنانی مارگرێت ڤان ترۆتا ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد ...

وتاری پێنجەم و کۆتایی ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت

ڕادیکالیزمی ژیانی ڕۆژانە ن: هاوار محەمەد ترسی دەسەڵات لە خوێندکاران، هەوڵەکانی بۆ پەکخستن و پاسیڤکردنی وزە و هێزیان، دروستکردنی چینایەتی لە نێوانیاندا، بوونی زانکۆ بە پێشانگە و مۆدێلخانە، پێگە و ڕۆڵی خوێندکار تێیدا، ویستی بەردەوامیی دەسەڵات لەمەی دەگوزەرێت، ڕێگەچارە سەرەتاییەکان، دروستکردنی بونیادێکی نوێ... لەگەڵ چەندین باسی گرنگی تر، بابەتی ئەم وتارەن...

وتاری چوارەمی ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت

کارگەی زانکۆ ن: محەمەد عوسمان بوونی زانکۆ بە کارگەیەک کە تەنها ''شەهادە'' و ''تەخەروجی بێئیش'' بەرهەم دەهێنێت، یەکێکە لە هەرە باسە سەرەکییەکانی ئەم ڕۆژگارە و ئەم وتارە هۆکارانەی زانکۆ بە کارگە دەکەن باس دەکات و ئەو وردەکارییانە دەورووژێنێت کە وای کردووە دەسەڵات چێژ لەم بەکارگەبوونە ببینێت و نەوە دوای نەوە بەردەوامیی پێ بدات...

وتاری سێیەمی ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت

دەسەڵاتیش چاوەڕوانی بەردەکانمانە ن: کۆمەڵەی ٦٨ ئەم وتارە شانۆی ئەو ڕۆژەیە کە بەرپرسانی زانکۆ و پەیمانگەکان، بە پەلەپڕوسکێ خوێندکارانیان ناردەوە ماڵێ و بەشەناوخۆییەکانیان داخست، لەبەر ئەوەی لە سەراکانی شار جووڵانەوەی جەماوەری هەبوو و نەکا خوێندکاران خۆیان ڕێک بخەن و بچنە پاڵ خۆپیشاندەران، هەروەها تێیدا ئەو ترسولەرزەی دەسەڵاتداران باس کراوە کە لە وزە و هێزی خوێندکاران هەیەتی و هێشتا خودی خوێندکاران خۆیان درکیان پێ نەکردووە...

وتاری دووەمی ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت

زانیوتە ''مۆدێرن'' یانی چی؟ ن: وەلید عومەر ئەو تێگەیشتنە باو و هەڵەیەی لای خوێندکاران بۆ چەمکی ''مۆدێرن'' دروست بووە و بەشێکی گەورەی سستی و ناچالاکیی خوێندکارانە، لەم وتارەدا باسی لێوە کراوە و بە چەند کڵێشە و نموونەیەکی سادە و ڕوان هەموو ئەو تێگەیشتنە هەڵانەی بۆ ئەو چەمکە لای خوێندکاران هەیە و بووەتە سەرمەشقیان، هەڵدەوەشێنێتەوە و ئەو مانا گرنگ و فراوانەی دەخاتە ڕوو، کە پێویستە خوێندکاران بیکەنە بونیاد بۆ ژیانی زانکۆییان...

وتاری یەکەمی ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت

تەنیاییەکانی خوێندکار ن: زەردەشت نورەدین لەم وتارەدا تەنیایی و نامۆیی ئەم چەند ساڵانەی دوایی خوێندکارانی باشووری کوردستان باس کراوە، دەست خراوەتە سەر ئەو برینانەی کە دەسەڵاتی سیاسی بۆ گەنجانی دروست کردوون و وای کردووە هەرگیز پێکەوەییەکی فراوان و هەوڵێکی دەستەجەمعیی خوێندکاران دروست نەبێت، تا بەشداریی جووڵانەوە جەماوەرییەکان بکەن و کاریگەری لەسەر ڕەوت و داواکاریی خۆپیشاندانەکان دروست بکەن...