Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: سروشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ لە فیلمی کوێریدا

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
کوێری فیلمێکی مەجازییە، دەربارەی کۆمەڵێک خەڵکە کە لەژێر زەبرێکی سەختدا دەربازیان دەبێت. لە شارەکانی تۆرنتۆ، تۆکیۆ و سان پاولۆ، خەڵک یەک لە دوای یەک بینایی لەدەست دەدەن. ئەم نەخۆشییە بڵاو دەبێتەوە و هۆکارەکەشی نادیارە، لە سەرەتادا لەپڕ شۆفێرێک کوێر دەبێت، پاشان دکتۆری چاوی ئەو شۆفێرەش کوێر دەبێت و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت تا زۆرینەی خەڵکەکە کوێر دەبن، جگە لە هاوژینی دکتۆرەکە.
کوێربووەکان لەم دۆخەیاندا وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبرێنە کامپێکەوە کە خراپترین و ناهەموارترین شوێنە بۆ ژیان، ئەوان نە دەزانن و نە بۆیان گرنگە کێ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و بەرانبەر کێ وەستاون. لە ناویاندا یەک کەس، کە هاوژینی دکتۆرەکەیە، بە نهێنی دەتوانێت ببینێت و لەبەر هاوسۆزی بۆ هاوسەرە کوێربووەکەی، هاتووەتە کەمپەکە. تەنها ئەوە دۆخەکە دەبیینێت، کە تێیدا چۆن جیهان بەرەو مەترسییەگی خەتەرناک دەڕوات.
زۆرێک لە کوێربووەکان دووچاری برسێتی و خەمۆکی دەبنەوە، لەم دۆخەدا  کەمپەکە بەسەر سێ گرووپدا جیا دابەش دەکرێن، کێشە گەورەکە لە گرووپی سێیەمدا دەبێت و هەر ئەوانیش دروستی دەکەن، ئەویش بە هۆی سەرۆکە دڕندەکەیانەوە، کە چەکێک دەدۆزێتەوە و بە هێزی ئەوە دەست بەسەر خواردنی گرووپەکانی تردا دەگرێت و دواتر لە بەرانبەر زێڕ و سێکسدا لەگەڵ گرووپەکانی تردا دەیگۆڕێتەوە.
چیرۆکی ئەم فیلمە هیی ڕۆمانیکی ژوزێف ساراماگۆیە، فێرناندۆ مەیلز دەرهێنەریەتی، کە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: ''بۆ من ئەوەی ئەم چیرۆکە دەری دەخات ئەوەیە کە سروشتی ئێمەی مرۆڤ چییە و مرۆڤ خۆی چییە، ئێمە لەبەر ئەوەی توانای بینینمان هەیە، زۆر جێگیرین، بەڵام دواتر کە ئەو سەرچاوەیە لەدەست دەدەین و بە هۆیەوە کار لە سەرچاوەکانی دیکەشمان دەکات و ناچار دەین خۆمان ڕێک بخەینەوە، بەم جۆرە تەنها خۆمان دەبینین و بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئێمە چیین. مەبەستم ئەوەیە ئێمە زۆر سەرەتایین، وەک ئاژەڵین، فیلمەکەش هەر ئەوە دەخاتە ڕوو: وێنەیەکی کامڵی سروشتی مرۆڤە و باس لە ئاسان تێکشکانی کۆمەڵگە و تاکەکانی دەکات دەکات.
''ژولیان مۆر، ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەش دەڵێت: ''ئێمە لە ڕاستیدا پێمان وایە یەکمان گرتووە، بەڵام کە ئەم جۆرە دۆخانە دێنە پێش، ئێمەش لێک دادەبڕێین. کاتێک سەیری ئەم فیلمە دەکەیت دەتوانیت سیاسییانە یان کۆمەڵایەتییانە خوێندنەوەی بۆ بکەیت، ئێمەش باسی لایەنی بەرپرسیارێتی دەکەین، لەبارەی ئەوەی کە کەسێک کەی و لە کوێدا هەڵدەبژێرێت بەرپرسیاری هەڵبگرێت.''
*
فیلمی کوێری
لە دەرهێنانی فێرناندۆ مێریلیس
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆ دەربارەی دەکەن
ڕۆژ: سێشەممە، ٥\٩\٢٠١٧
کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: سینەما سالم
نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار
ژێرنووسکردنی بۆ کوردی: هەڵۆ فەریق
وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی ڕۆحی ئەزەلیی ستەمکاری و چەوسێنەریی مرۆڤمان لە خراپترین دۆخەکانیدا پیشان دەدات، ببینین و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی بکەین
ناونیشانی سینەما سالم:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان