Skip to main content

Posts

Showing posts from October, 2017

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: تەمی جەنگ

لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ لە تەمدا فیلمێکی تەواو توند و خاڵی لە گاڵتەوگەپە، هاوشێوەی ئەو ململانێیانەی لە ڕۆمانەکانی تۆڵستۆی و دۆستۆیڤسکیدا ڕووبەڕووی دەبینەوە، ململانێیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆحییە. فیلمێکە دەربارەی چارەنووس و ئیرادەی ئازاد، شاکارێکی هونەریی سینەمای جیدییە و تایبەتە بە جەنگ. درێژخایەنە، خاو و قووڵە وەک گۆڕ، لە تەمێکی زۆردا نوقمە. لە ڕۆمانێکی نووسەری بیلاڕووسی ڤازیلی بایکۆڤەوە وەرگیراوە و سێرجەی لۆزنیتسا دەرهێنانی بۆ کردووە . جەنگی جیهانیی دووەمە، تۆڵە دەفرێکی سارد و تاڵ و لەکەداری ناو ئەم ماراسۆنەیه. سەروەختی تێپەڕبوونی جەنگاوەرە پارتیزانەکان و سەربازە نازییەکانە، سێ کارەکتەریش بە دارستانێکی ڕووسیادا ڕەت دەبن. ئەم پیاوانە مڕومۆچ و ساردن، ڕەنگە وەرگەڕانی ڕووداوەکانیش لە ماندووێتییەکی ڕووتی بوونگەراییانەی کارەکتەرەکانەوە بێت. زۆربەی دیمەنەکان لە دارستانێکدان و فیلمەکە جگە لە چەند دەنگێک کە زیاتر لە فۆلکلۆر دەچن، بێ موزیکە و ئەوەی هەیە دەنگی سروشتە. کارەکتەرەکان لە جێگە و کاتێکدان کە باش و خراپ ڕوونە، کە جیهان و هەڵبژاردەکانی دڕندەن. بەڵام سەرباری ئەو وێرانکارییانە، ل

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستویەکەم

فیلمی بیستویەکەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سەروەختی داگیرکردنی بیلاڕووسیا لە لایەن نازییەکانەوە، بورۆڤ، یەکێک لە سەربازەکانی بیلاڕووسیا، بە تۆمەتی ئەوەی سوشیانای هاوڕێی خیانەتی کردووە و بووەتە هۆی لەسێدارەدانی سێ هاوڕێی تریان، شەوێک دەیگرێت و بەرەو چۆڵەوانییەکی دەبات و فەرمانی پێ دەکات گۆڕ بۆ خۆی هەڵبکەنێت. لەو ساتەی دەیەوێت تەقەی لێ بکات، بورۆڤ خۆی دەپێکرێت، بەڵام سوشیانا هاوڕێکەی بە ئاستەم لە کۆڵ دەگرێت و دەیەوێت لە مردن ڕزگاری بکات... فیلمی لە تەمدا لە دەرهێنانی سێرگێی لۆزنیتسا ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ئەوەی سیستمی ئەمڕۆی جیهان پێی دەڵێت تیرۆر و توندڕەوی، شتێکە دەبێت بکرێت، دەبێت ڕوو بدات

بڕیار محەمەد من حەزم لەم جۆرە فیلمانەیە. ڕاستەوخۆ قسەکردن لەسەر ئەو دۆخەی ئێستا جیهان تیایدا دەژی. هەموو قسەکردنێکیش لەسەر ئەم دۆخەی ئێستای دنیا، قسەکردنە لەسەر سیاسەت. بۆیە بە جۆرێک ئەم فیلمەش فیلمێکی سیاسییە . پلانەکە تیرۆرستییە، کۆمەڵێک کەس لە چەند شوێنێکی جیا ئەنجامیان داوە... ئەوانەن کە ئەم شارەیان خۆش ناوێت. بە دەقیقی نا، بەس بە شێوەیەکی گشتی میدیا وا باسی دەکات. یەکێکیش لە گەنجەکانی ناو مۆڵەکە کە تەمەنی لەوانی تر زیاترە، تەلەڤیزیۆنەکان دەکوژێنێتەوە و دەڵێت: ''هیچ نییە، هەر قسەی قۆر دەکەن.'' کۆمەڵێک مێردمنداڵ و گەنج، کە تەمەنیان لە نێوان ١٧-٢٢ ساڵدایە، پلانێک دادەنێن کە لە یەک کاتدا چەند شوێنێکی پاریس بتەقێننەوە. کاتێک سەیری ئەم فیلمە دەکەین، ڕەنگە ڕاستەوخۆ کاریگەر بین بەو گوتارە باوە دروستکراوانەی لەبارەی تیرۆرەوە ڕۆژانە دەیانبیستین: لەمرۆدا، لە هەر شوێنێکی دنیا بێت، هەر کەسێک بە ئاقڵی دانەنیشێت، تیرۆریستە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم فیلمە نایەوێت باسی تیرۆر بکات، یان نایەوێت ئەو مەفهوومە باوەی تیرۆر دووبارە بکاتەوە. باسی کۆمەڵێک گەنجە، کە حەتمەن دەبێت شتێک بک

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستەم

فیلمی بیستەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم   کۆمەڵێک گەنجی فەڕەنسی، کە سیاسەت و کەلتوور و نەریتەکانی وڵات و کۆمەڵگە بێزار و نامۆی کردوون و هەر یەکێکیان خەمێکی قووڵی هەیە، پێکەوە و بە هاوڕێیەتییەکی پتەو و ڕێکخستن و ئایدیایەکی سیاسی و گەنجانەی تۆکمەوە، بڕیاری بەرەنگاریکردن دەدەن و ورد پلان بۆ تەقەمەنیڕێژکردنی چوار تەلاری گرنگی دەوڵەتی دەدەن و دەیانتەقێننەوە و شڵەقان و بارودۆخێکی نائاسایی لە وڵاتدا دروست دەکەن... فیلمی نۆکتوراما لە دەرهێنانی بێرتراند بۆنێڵۆ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی دەکرێت؛ بینینی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆحی بەرەنگاری و پێکەوەیی گەنجان و توانایان بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و هەڵگێڕانەوەی سیستمی سیاسی و کەلتووری و نەریتی بە ئایدیایان، گرنگە... ڕۆژ: سێشەممە، ١٧\١٠\٢٠١٧ کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ شوێن: سینەما سالم نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار ژێرنووسکردنی بۆ کوردی: کانیاو سوعاد وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی ئیلهامی کاری پێکەوەیی و بەرەنگاری و ڕێکخستن و ئایدیای گەنجانەمان دەداتێ، ببینین و دو

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی نۆزدەیەم

فیلمی نۆزدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم پێنچ زیندانی لە پێنج ناوچەی جیاوازەوە، لە یەکێک لە زیندانە بچووکەکانی تورکیادان، بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت وەردەگرن تا بچنەوە ناو کەسوکاریان. لە کاتی دەرچوونیان لە زیندان و گەڕانەوە و گەیشتنیان بۆ ناوچەکانیان، هەر یەکێکیان بە هۆی دەسەڵاتی سیاسیی فاشی و ستەمکاری تورکییەوە، تووشی دەردیسەری و ڕووداوێک دەبێت و لەبری ئەوەی هەست بەوە بکەن لە زیندان دەرباز بوون، دەبینن دەرەوەی زیندانە بچووکەکەی تێیدا بەند بوون، زیندانێکی گەورەیە... فیلمی ڕێگا لە دەرهێنانی یەڵماز گونەی ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد

وانەکانی مەزرای ئاژەڵان

وانەکانی مەزرای ئاژەڵان ژیر دانا ، زەردەشت نورەدین فیلمی مەزرای ئاژەڵان فلمێک نییە کە پێویستمان بە قوڵبوونەوە و وردیی زۆر بێت تا لە مەبەستە تایبەت و گشتییەکانی بگەین، بەڵکو کراوە و بێ پێچوپەنایە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە زۆر و ڕاستەوخۆیانەی کە بە چەند ڕووداوێکی مێژووییەوەی هەیە، کە نووسەر خۆی زۆربەی ڕووداو و دەرەنجامەکانی لە ژیانی خۆیدا ئەزموون کردووە. بۆیە بینەریش زوو پێشهات و ئاڕاستەی فیلمەکەی دێتە بەرچاو. بەڵام پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا ئێمە تا چەند دەتوانین دەرەنجام و ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە ببەستینەوە بە داهاتووی خۆمان، وەک چۆن بەستراوەتەوە بە ڕابردووەوە؟ بەگشتی ئێمە دەتوانین تەواوی چیرۆکەکە بەسەر دوو شۆڕشدا دابەش بکەین: شۆڕشی یەکەم بریتی بوو لە هەڵگەڕانەوەی ئاژەڵ لە خاوەن کێڵگە و شۆڕشی دووەم بریتی بوو لە هەڵگەڕانەوەی کۆمەڵێک ئاژەڵ لە پێشڕەوانی شۆڕشی پێشوو، کە بە هەمان جۆری مرۆڤەکان ژیانیان بەڕێ دەکرد. جیاوازی لە نێوان ئەم دوو شۆڕشەدا زۆرن و لە هەمان کاتیشدا ڕوونن، بەڵام هەردووکیان بۆ یەک مەبەست و لە دژی یەک شت کراوە، ئەویش چینێکی باڵادەستی قۆرخکار بووە، کە دەستک