مامۆستا ڕەینەر ڤینگەر لە
خوێندنگەکەی کۆرسێکی هەفتەیی بۆ وتنەی وانە لەبارەی دیکتاتۆرییەتەوە وەردەگرێت. لە
یەکەم وانەدا و دوای ئەوەی دەبینێت خوێندکارەکانی زانیارییەکی وایان دەربارەی ئەو
شێوازە حوکمڕانێتییە نییە و بۆی دەردەکەوێت لە ڕووی تیۆرییەوە ناتوانێت فێریان
بکات، بڕیار دەدات لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا بە کردار پیشانیان بدات دیکتاتۆرییەت
چییە. ئەمە وا دەکات خوێندکارەکان کۆمەڵە دروست بکەن و یاسا و ڕێسایان هەبێت و
ئایدۆلۆژیا و کردەکانیان بە شاردا تەشەنە بسەنێت، تا دەگات بەوەی بە تەواوی ببنە
دیکتاتۆر و نەتوانن لەو ئایدۆلۆژیایە دوور بکەونەوە...
فیلمی شەپۆل
لە دەرهێنانی دێنیس گانسێل
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی کرا