Skip to main content

Posts

Showing posts from December, 2017

١٧ی شوبات بەردەوامە و دەبێت بەردەوام بێت: تێزەکانی سەرا

نامیلکەی تێزەکانی سەرا، دەربارەی جووڵانەوە جەماوەرییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشووی باشووری کوردستان، لە نووسینی مەنسوور تەیفووری و هاوار محەمەد کلیک بکە و بیخوێنەوە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سییەم

فیلمی بیستونۆیەم  لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی  فیلم ''لە ئەرژەنتین لە دایک بووم، لە کووبا جەنگام، ژیانم وەک شۆڕشگێڕێک لە گواتیمالا دەستی پێ کرد...'' فیلمی چێ، بەشی دوو ژیان و شۆڕشی ئێرنستۆ چێ گیڤارا، شۆڕشگێڕە گەردوونییە ئەبەدییەکە لە دەرهێنانی ستیڤن سۆدەربێرگ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی ئیتاڵیا

(٤) (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید وەک زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا، ئیتاڵیاش لە دەیەی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ جێگای گۆڕانکاریی ڕیشەیی بوو. هەرچەندە لەگەڵ بە بنبەست گەیشتن و ڕادیکاڵبوونی بزووتنەوەی خوێندکاریی دژەجەنگ و ناڕازی، بزووتنەوەی گاردە سوورەکان لە ئیتاڵیا (لە شێوەی فراکسیۆنی سوپای سوور لە ئەڵمانیا) دامەزرا. لە ڕاستیدا گاردە سوورەکان لە ناو کۆمەڵێک ڕێکخراوی چەپی سەرکێشدا هاتبوونە دەرەوە و لەگەڵ فراکسیۆنی سوپای سوور و گرووپە مارکسیستە فەڵەستینییەکاندا پەیوەندییان هەبوو.

ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە پاییزی ٢٠١٧دا ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرانبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرەوە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی PDF دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: http://en.calameo.com/read/00525725151140577a84d

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستونۆیەم

فیلمی بیستونۆیەم لە  چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ''لە ئەرژەنتین لە دایک بووم، لە کووبا جەنگام، ژیانم وەک شۆڕشگێڕێک لە گواتیمالا دەستی پێ کرد...'' فیلمی چێ، بەشی یەک ژیان و شۆڕشی ئێرنستۆ چێ گیڤارا، شۆڕشگێڕە گەردوونییە ئەبەدییەکە لە دەرهێنانی ستیڤن سۆدەربێرگ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلی بیستوهەشتەم

فیلمی بیستوهەشتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ژان گەنجێکی نامۆ و بێباکە، لە ئەمەریکا موزیک دەخوێنێت، چەند ڕۆژێک ناچار دەکرێت لە نەخۆشخانە لای نەنکی بمێنێتەوە. دوای ئەوەی گۆرانییەکی بۆ دەڵێت کە ژان زمانەکەی نازانێت و بۆی نامۆیە و سەرنجی ڕادەکێشێت، نەنکی دەمرێت و لەوێوە بۆ بەخاکسپاردن دەیهێننەوە زێدەکەیان. گۆرانییە نامۆکەی نەنکی، وردە وردە گومان لای ژان دروست دەکات و دنەی دەدات بە دوای ڕیشەکەیدا بگەڕێت، کە پەیوەستە بە شوناسیەوە... فیلمی زەر لە دەرهێنانی کازم ئووز ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی ئەڵمانیا

(٣) (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید بەشداریکردنی بەرچاوی زانکۆکانی ئێران لە ڕووداوێکی گرنگی سیاسیدا کە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە تاران، دەتوانرێت وەک ئاماژەیەکی گرنگ بۆ ڕۆڵی دیار و کاریگەری بزووتنەوەی خوێندکاری لە گۆڕەپانی سیاسیدا لەبەرچاو بگیرێت. لەم ڕوانگەیەوە بڕیارمان دا نیگایەکی خێرا بە بزووتنەوە خوێندکارییە گرنگەکانی جیهانی هاوچەرخ و پێشینە و کاریگەریی ئەواندا بکەین؛ بزووتنەوە خوێندکارییەکان بە بیرۆکە و چالاکییەکانی گرووپێکی خوێندکارانی

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوحەوتەم

فیلمی بیستوحەوتەم  لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم شایرۆن لە یەک کاتدا ڕەشپێشت و هاوڕەگەزخوازە، ئەم دوو شوناسەی بێ ویست و هەڵبژاردنی خۆی لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد پێوەی لکاوە، لە کۆمەڵگە و چواردەورەکەیدا قبووڵکراو نییە و هەڵگرەکانی هەمیشە دەکرێنە دەرەوە. بۆیە شایرۆنیش لە سێ قۆناغی جیاوازی ژیانیدا بەر ئەو دژایەتیکردن و پەراوێزخستنانە دەکەوێت، بەڵام هەموو ئەم ستەمانە بێ بەرگری و بەرەنگاریی شایرۆن نابن... فیلمی مانگەشەو لە دەرهێنانی باری جێنکینس ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...