Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ئەدەب و هونەر ئەفسەرێکی چاودێریکاری وەزارەت دەکەنە کەسێکی بەرەنگار

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ژیانی ئەوانی دیکە فیلمێکە چاومان بەرانبەر بە ستەمکاری و چاودێریی قووڵی ڕۆژانی کۆتایی دەسەڵاتی سیاسیی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دەکاتەوە. گیۆرگ درایمان شانۆنامەنووسێکی بەناوبانگە و هاوژینەکەی، ماریا زیلاند، کە لە شانۆییەکانیدا بەشدارە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینن. درایمان هاووڵاتییەکی بۆهێمیایە کە ڕقی لە بەستنی بۆینباخە، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ بەهاکانی ئەڵمانیا بەوەفایە. ئەو چەندین ساڵ لە بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکار و چاودێری وڵاتەکەی لە هەوڵدا بووە بۆ گەیاندنی پەیامە هونەرییەکانی و هەمیشە لە بەرەنگاریدا بووە، بە جۆرێک کە هەرگیز نەیهێشتووە بەرهەمەکانی لە بڵاوکردنەوە و کردنی بە شانۆیی قەدەغە و سانسۆر بکرێن.
کاپتن گێرد ویزلەر دێتە ژیانی خۆی و هاوژینەکەیەوە،  کە ئەفسەرێکی چاودێری سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و تەواوی کون و کەلەبەری ماڵەکەی پڕ دەکات لە وایەر و ئامێری گەیەنەری دەنگی و بە هەورەبانی ئەپارتمانەکەیەوە دەبەستێت، تا گوێ لە هەر قسە و گفتوگۆیەکی دوو هاوژینەکە و میوانەکانیان بگرێت، بە مەبەستی دۆزینەوەی بەڵگەی ناپاکی و خیانەتی نیشتمانی. ئەمەش دوای ئەوە دێت کاتێک کار و بەرهەمەکانی گیۆرگ درایمەن بۆنی ناڕەزایی و بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی سیاسیی لێ دێت.
ویزلەر هەمیشە ئەفسەرێکی جێی متمانەی وەزارەت و دەسەڵاتی سیاسی بووە و بە هۆی ئەوەی تەواوی ژیانی سیستماتیک و خزمەتکارێکی دەوڵەت بووە، تەنها بۆ کارە سەخت و قورسەکان هەڵبژێردراوە، بەڵام ژیانە ئەدەبی و هونەری و بەرەنگارانە و خەباتگێڕییەکەی دوو هاوژین و هاوڕێکیانیان، وای لێ دەکات بەرە بەرە کێش بێت بەرەو ئەو جۆرە ژیانە، کە ئیتر وای لێ دەکات پێچەوانەی ئەو کارەی پێی سپێردراوە، بکات: لەبری ڕاپۆرتدان لەسەر بەرەنگاری و خەباتەکەیان، دەڵێت کە تەنها خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن. ئیتر دەکەوێتە دووڕیانێکی ئەخلاقییەوە، چونکە بە درێژایی ژیانی لە بەرانبەر باش جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بۆ وەزارەت و دەوڵەت، هەمیشە شانازیی بە خۆیەوە کردووە، بەڵام ئیتر خەریکە وەک کارەکانی پێشووی هیچ چێژێک لەم ئەرکە پێسپێردراوەی نابینێت و بگرە دەبێتە بەشێک لەو خەباتەی دژ بە دەسەڵاتی سیاسییەکەی دەکرێت.
ئەفسەری بڕاوپێکراوی وەزارەت، چەندین سەعات لەو هەورەبانەدا گوێ لە شیعر و گفتوگۆی سیاسی و نرکە و ناڵەی ئەوینکردن و چی و چیی تری پڕژیان دەگرێت، کە هەرگیز پێشووتر لە ژیانی ئەمدا نەبووە و بگرە هەرگیز درکی پێ نەکردووە دەشێت ژیانێک هەبێت بەم جۆرە. ئیتر وای لێ دێت لە پەیوەندیی نێوان درایمان و زیلاند، درایمان و هاوڕێکانی، بەرەنگار و خەباتگێڕەکاندا دەتوێتەوە، لای ئەو چیتر ئەوان ئامانج نین بۆ دەستخستنی بەڵگەی ناپاکی و خیانەتی نیشتمانی، چیتر خۆیشی چاودێریکار و گوێگرێکی وەزارەت نییە ویزلەر هەست بە تامی ژیانیان دەکات، بەلای ئەوەوە ژیانی ئەوان، ژیانی خۆی و ئەوانی دیکە نییە.
*
ژیانی ئەوانی دیکە
لە دەرهێنانی فلۆریان هەنکڵ

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان