فیلمی پازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا، مەیجەری پیر، بەتەمەنترین بەرازی
مەزراکەی بەڕێز جۆنس، تەواوی ئاژەڵان کۆ دەکاتەوە و وانەی چییەتیی دوژمنایەتییان
لەگەڵ مرۆڤەکان و چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوە و یاخیبوون و شۆڕشکردن دژیان بە هۆی
ئەوەی ژێردەستەیان کردوون و دەیانچەوسێننەوە، پێ دەڵێتەوە. دوای مردنی، بە
ڕابەرایەتیی دوان لە بەرازەکان، سنۆوبۆڵ و ناپۆلیۆن، تەواوی ئاژەڵان شۆڕشێک دژ بە
خاوەنی مەزراکە دەکەن و مەزراکەیان دەکەوێتە دەست و ئیتر خۆیان بەڕێوەی دەبەن و
چەندین ئایدۆلۆژیا و یاسا و ڕێسای بۆ دادەنێن. لە دواییدا وای لێ دێت بەشێک لە
ئاژەڵەکان، بەتایبەت بەرازەکان، ئایدۆلۆژیا و یاسا و ڕێساکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان
بەکار دەهێنن و جارێکی تر ئاژەڵەکان دەکەنەوە بە ژێردەستە و دەیانچەوسێننەوە...
فیلمی مەزرای ئاژەڵان
لە دەرهێنانی جۆی باتچلەر و جۆن هالاس
وەرگیراو لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی جۆرج ئۆروێڵ
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد