Skip to main content

Posts

Showing posts from November, 2018

یادەوەرییە خەمناکەکان: چاودێر... چاودێری ئەخلاق... پۆلیسی ئەخلاق!

(٥) کۆتایی سۆزان خالید درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، مێیینەبوون ئازارێکی سەخت بووە، بەوەی هەمیشە وەک بوونەوەرێکی جیاواز لە مرۆڤ سەیر کراوە. ئەم تێڕوانینە جیاوازە بەرامبەر بەم ڕەگەزە، دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکاری ئایینی، کەلتووری، سیاسی و پیاوسالاری. ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە، لای ئێمە، لە ئێستادا، لە سەدەی ٢١دا، لە دەزگایەکی هەرە باڵای مەعریفیدا – زانکۆ - کە بێگومان بۆخۆی کۆمەڵگەیەکی بچووکە و دەبێت ئاڕاستەکەری کۆمەڵگە گەورەکەی دەرەوە بێت. بەشەناوخۆیی کچان و کوڕان بەشێکن لەم کۆمەڵگە بچووکە و ئەگەر سادە سەیری بکەین، شوێنێکی ئاسایی ژیانکردنە، بەڵام ئەوەی لە پشتەوە هەیە و جێی قسەلەسەکردنە، ئەو جییاوازییە گەورەیەیە کە لە نێوان ئەم ٢ بەشەناوخۆییەدا هەیە. سنووردارکردنی ئازادییەکانی کچ لە سەرجەم ڕەفتار و هەڵسوکەوت و جووڵەکانیدا یەکێکە لەو هەزاران جیاوازییانە، کە لە کاتێکدا هیچ لەم کۆتوبەندانە لە بەشەناوخۆیی کوڕاندا نییە. بێگومان ناڵێین با ئەم کەلەپچانە بۆ ئەوانیش هەبێت - کە بەرامبەر هەر مرۆڤێک بکرێت توندوتیژییە - بەڵکو باس لەو جییاوازیە جێندەرییە دەکەین کە تەنها بە هۆی کچبوونەوە بەرامبە

٥٠ ساڵی نەزۆک: سەرچۆپیکێشیی قوربانییان لە ئاهەنگە دیوەخانئاساکەدا

(٥) کۆتایی ئاڤان کەمال قۆناغی زانکۆ، وەک جیهانی پاش سانسۆرە جیدییەکانی خوێندنگە، هەمیشە لای خوێندکار هەڵگری وێنایەکی جوان و سیحراوی بووە و وەک دەروازەیەکی فراوانی لەسەرپشت بینراوە، کە لە هەمبەر خەون و خولیا و وزەی گەنجدا هەردەم بە پۆزەتیڤی دەمێنێتەوە. ئەمە سەبارەت بە خوێندکار بە گشتی، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر خوێندکاری بەشەناوخۆیی و بەتایبەتییش خوێندکاری کچ، هاوکێشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت و ئەم خەونە پێشوەختانە زیاتر ڕەنگ و ئومێد بە خۆیانەوە گرێ دەدەن، لەبەر چەند هۆکارێکی وەک ئەو وێنا گشتییەی کە خوێندکاری هەردوو ڕەگەز هەیانە بۆ زانکۆ و ئەو قۆناغە تازەیەی خوێندن. هەروەها بابەتی مانەوەی کچان لە بەشەناوخۆییەکان، کە چیتر لە لای ئەو ''بەشەناوخۆیی'' تەنها جێگەیەکی ئاسایی نییە بۆ مانەوە، بەڵکو ڕزگاربوونە لە کۆت و سانسۆرە خێزانییە توندەکانی براگەورە و باوک و خێزان، کە بە درێژایی قۆناغەکانی پێشتری خوێندنی لەگەڵی ژیاوە و چەندین خەونی لە خۆیدا خەفە کردووە. لێرەوە خەونی لەمسکردنی ئازادی و کارکردنی بێ کۆتوبەندی بۆ خەونەکان، وا دەکات زانکۆی وەک ستەیجێکی بێوێنە و دە

لەپێناو هاوپشتیدا

هاوار محەمەد قەحبەکان و سەگەکان دیسان دوو جۆر فاشیزممان بینییەوە: بەسۆزانیکردن، کە لە کەلتوورى ''پاکیزەپەرستی''یەوە سەرچاوە دەگرێت، بەئاژەڵکردن (ئەنیماڵیزەکردن) کە لە فاشیزم بەرامبەر ئاژەڵانەوە دێت. ''هەى قەحبە! لەگەڵ تۆمە ئەى ئەوەى کە پاکیزەیى خۆت لە دەست داوە و چێژ دەبەخشیت!'' ئەمە واتە چى؟ واتە ئەو کچەى پاکیزە نەماوە زۆر نزمترە لەوەى کە پاکیزەیە، ئەوەندە نزم کە دەشێت بەردباران بکرێت، یان بکوژرێت، یان بێشومار ئەتک بکرێت. ئەى پاکیزە کێیە؟ پاکیزە ئەوەیە کە هەمیشە پاکیزەپەرستەکان دەیانەوێت لە پاکیزەیى دایبماڵن، وەک ئەو کچانەى زانکۆ کە خۆیان پاکیزەن و پێیان دەوترێت ''سۆزانى''. کۆمەڵگەى ئێمە تەنانەت بە پاکیزەییش ڕازی نابێت، هەمیشە شتێک دەبینێتەوە بۆ ئەوەى بیانکاتەوە بە سۆزانى. یەکەم شوێنى ئەم بەسۆزانیکردنە لە زماندا ڕوو دەدات.   ''سەگتان تێبەردەدەم!'' هەم فاشیزم بەرامبەر بە سەگ وەک زیندەوەرێکى دڕندە و خوێنخۆرى پەلاماردەر، هەمیش بەرامبەر کچان کە دەشێت ببنە خۆراکى سەگەکان، چونکە بە نزمتر لە مرۆڤ حیسابن. بۆ نموونە &

یادەوەرییە خەمناکەکان: مامۆستاکەم بیری هاوڕێکەمی خستەوە، ئەو خەڵکی ''ناوشار'' نییە

(٤) هیوا ئومێد ڕۆژەکانی زانکۆ بە جۆرێک نین کە چاوەڕێی گۆڕانیان لێ بکرێت و ڕووداوەکانیش هەمیشە هەمان ڕووداون؛ دووبارە و دووبارە دەبنەوە. هەرچەندە لەو ماوەیەی کە لە ناو زانکۆدا بەسەری دەبەیت چەندین ڕووداوی سەیر و نامۆ ڕوو دەدەن، کە نائاسایی و هەندێک جاریش ئازاربەخشن، بەڵام لە خاڵێکدا ئەم ڕووداوانە هێندە زۆر دەبن، کە تەواوی دۆخەکە ئاسایی دەکاتەوە و وا لە تەواوی خوێندکارەکان دەکات هیچ کاردانەوەیان بۆ ئەو ڕووداوانە نەبێت؛ نە بە باش، نە بە خراپ. من خوێندکاری قۆناغی دووم لە یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا چەندین شت ڕوویان داوە کە شایەنی باسکردن بن و توانای ئەوەیان هەبێت تەواوی ئەو پێناسە وەهمییانەی بۆ زانکۆی سلێمانی کراوە، پووچ بکاتەوە و زانکۆکە لەوپەڕی نزمیدا دەربخات، بەڵام وەک پێشتر وتم، ڕوودانی ئەم شتانە سروشتی بوونەتەوە و بگرە هەندێک جار ڕوونەدانیان دۆخێکی سەیر بۆ کەشی زانکۆ دروست دەکات؛ تەنانەت وای لێ هاتووە ناشیرینترین شتەکان، بە ئاساییترین و سروشتیترین دەربکەون و کەمترین کاردانەوەیش لە دوای خۆیان بهێنن، بە تایبەت ئەگەر ئەو ناشیرینییە ڕووبەڕووی

٥٠ ساڵی نەزۆک: نوێنەرانی مەکتەبی سکرتاریەت، نەک هیی خوێندکاران

(٤) کۆمەڵەی ٦٨ ٥٠ ساڵەی زانکۆی سلێمانی گەنجی شارەکە لە خۆی دەگرێت، پەروەردەیان دەکات و بڕوانامەیان پێ دەدات، فێری ئەوەیان دەکات کە زانکۆیان تەواو کرد چ مرۆڤێک بن و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا بکەن، چۆن بژین و تواناکانیان بە کار بهێنن. بێگومان هەموو ئەمانەی بە زیادەوە کردووە و قسەکەیش ئەوە نییە کە نەیکردبێت، بەڵکو قسەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم شتانەی بە باش کردووە یان خراپ! با زۆر دوور نەڕۆین و سەیرێکی ئەم چەند ساڵەی کۆتایی بکەین: نەک هەر ئەم چەند ساڵەیش... با کەمێک زیاتر بڕۆین و باسی دوای ڕاپەڕینی بەهاری ٩١ بکەین، کە زانکۆ بە تەواوەتی ئازاد بوو و کەوتە ژێر دەستی دەسەڵاتی سیاسیی کوردییەوە. لەم ساڵانەدا زانکۆی سلێمانی بە چەندین جۆر و ڕێگای جیاواز هەوڵی داوە ئەو کارانەی سەرەوە بکات و تیایشیاندا زۆر چالاک بووە، کردنی ئەو کارانەیش بۆ ئەوە نا کە کۆمەڵگە چی پێویستە بەم جۆرە خوێندکارەکانی پەروەردە بکات، بەڵکو بۆ ئەوەی کە خاوەنەکانی زانکۆ خۆیان چییان پێویست بێت، خوێندکارەکان بەو جۆرە بن، دواتریش ئەو خوێندکارانە ببن بە بەرهەمی زانکۆ و بچنەوە ناو کۆمەڵگە، کار بکەن و بژین، بۆ ئەوەی هەموو

یادوەرییە خەمناکەکان: من چیم لە زانکۆی سلێمانی دەویست؟

(٣) ڕەوا زەیدان ئەو کاتەی لە ئامادەیی بووم، هەمیشە پێم وابوو ژیانی زانکۆ جۆرێکی ترە لەوەی کە من دەمبینی. خەیاڵم بە ژیانێکی جیاوازترەوە دەکرد، بەڵام هەر لە یەکەم بەیانیی زانکۆم، خەیاڵەکان پێچەوانە بوونەوە. زانکۆ ئەو شوێنە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد؛ خوێندکاری قۆناغی یەکەم بەیانی هاتنە زانکۆی بە ترسولەرزەوە بەڕێ دەکات، تا نەبێتە گاڵتەچیی ئەوانی دی، لە پێچوپەناکانی زانکۆ خۆی دەشارێتەوە تا لە قیقکردن دوور بێت. وەک تەرمێک دێت و دەڕوات، تا کۆتایی ساڵیش بە هەمان ترسەوە دەژی. لە محازەرەکاندا کۆمەڵێک خوێندکار دانیشتوون، کچەکان ڕیزی پێشەوەیان گرتووە و کوڕەکانیش لە دواوە خڕ بوونەتەوە، وەک ئەوەی هێڵێکی کەلتووری کردبێتنی بە دوو کەرتەوە و عەیبە بێت پێکەوە دابنیشن. خوێندکار لە زانکۆ و لە کافتریاکانیدا ئامادەیە گۆرانی بڵێت، هەڵبپەڕێت و قاقایش پێبکەنێت، بەڵام دەترسێ کتێبێکی بە دەستەوە بێت، دەترسێ لەگەڵ کچێک بوەستێت. لە زانکۆدا ڕۆحیەتی مرۆڤدۆستی و هاوڕێیەتی دەگۆڕرێت بۆ هەڵسوکەوت و نمایشی دووڕووییانە و درۆزنانە، خەونەکان لە دامەزراندن و هاوسەرگیریدا بچووک دەکرێنەوە. من لە زانکۆی سلێمانیم

٥٠ ساڵی نەزۆک: نەک نەتانتوانی بکرێنەوە، بەڵکو بوونە ماڵێکی زیندانئاسای تر

نەشئە ئازاد هەمیشە زانکۆکان شوێنێکی تری کۆمەڵگەن، لە ئاستێکی تری بیرکردنەوە و دنیابینی و خەیاڵدان، ئەوانەی تێیدان جیاواز لە هەر چین و توێژێکی تر هەڵسوکەوت دەکەن و بیر دەکەنەوە. ئەمە بە بۆنەی شتێکی غەریبەوە نییە، لەبەر ئەوە نییە کە زانکۆ گەردوون و دنیایەکی تر بێت، نەخێر، ئەسڵەن لە هەر دامودەزگایەکی تر پەیوەندیی توندوتۆڵترە بە کۆمەڵگەوە، بەڵام بەرکەوتنی بەردەوامی لەگەڵ دنیای دەرەوە و گۆڕانکاری و کرانەوەکانی و قبووڵکردنیان، وای کردووە ئەم سروشتەی هەبێت. ئەمەیش بە جۆرێک لە جۆرەکان فەزڵی ئەو ئیدارە و بەرپرسانەیە کە بەڕێوەی دەبەن، کە زەمینە بۆ خوێندکارەکان بڕەخسێنن و پێکڕا جیهانێکی بچووک بۆخۆیان دروست بکەن و توانا و بەهرەکانی خۆیانی تێدا ئەزموون بکەن. وڵاتمان، شار و شارۆچکە و گوندمان، گەڕەک و ماڵەکانمان، خێزان و کەسوکارمان، هەریەکەو لە لایەکەوە بە داب و نەریت و یاسا و ڕێسا کۆنەپەرستانەکانیان تەوقیان داوین، ڕۆژانە ڕۆحمان دەکرۆژن و هەمیشە شمشێری خوێناویی بیرکردنەوەی ئەشکەوتەکانیان بە دەستە و ئامادەن هەر کات لە هێڵەکەیان لامان دا، لە ملمان بدەن. ئێمە لەم فەزایەدا گەورە بووین، منداڵی

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: قۆناغی دوای شۆڕش لە پێش شۆڕش مەترسیدارترە

ئامادەکردنی لە ئینگلیزییەوە: نیان مەحموود ڕەنگە تەنانەت ھەوادار و بینەرە سەرسەختەکانی مەخمەلبافیش، پێشبینیی فیلمێکی لەو شێوەیان لێ نەکردبێ؛ فیلمێک کە خۆی وەک ''بزمارێکی تیژ'' وەسفی دەکات و شارەزایان پێیان وایە کە ''دەبێت فیلم وا بێت''. چیرۆکەکە دەربارەی دیکتاتۆرێکە لە وڵاتێکی بێ ناو، کە ڕەفتاری سادی و گاڵتەجاڕانەی بەرامبەر خەڵک، ئیتر ھیی بەرگەگرتن نییە. لەم هەلومەرجەدا کودەتا ڕوو دەدات، ژنەکەی و کچەکانی وڵات بەجێ دەھێڵن و سەرۆک لەگەڵ نەوە تەمەن پێنج ساڵانەکەی دەمێنیتەوە. سەرەتای فیلمەکە بەم شێوەیەیە کە سەرۆک و نەوەکەی لە بەرزایی پەنجەرەی کۆشکە شاهانەییەکەیانەوە دەڕواننە شار، سەرۆک فەرمان بە کوژاندنەوەی گڵۆپەکان دەدات، دواتر تەلەفۆنەکە بە نەوەکەی دەدات تا ئەو داوای ھەڵکردنەوەیان بکات؛ کوژاندنەوە و ھەڵکردنەوە، بەم شێوەیە سەرۆک و نەوەکەی یاریی بە دەسەڵات دەکەن، تا وای لێ دێت شار سەرتاپا تاریک دەبێت و گڵۆپەکان ئیتر ھەڵناکرێنەوە، لەپڕ گوێیان لە دەنگی فیشەک دەبێت، کە ئیدی سەرۆک تێدەگات کڵپەی شتێک هەستاوە: شۆڕش. مەخمەلباف پێش دروستکردنی فیلمێکی

یادەوەرییە خەمناکەکان: ئەوی ڕۆژەی ئیتر بووین بە دوژمنی زانکۆی سلێمانی

(٢) کۆمەڵەی ٦٨ زۆرینەمان ساڵێکی زانکۆمان تێپەڕاندبوو، پار بە دنیایەک خەون و هیواوە هاتبووین و پێمان وابوو دەتوانین بەو مەعریفەیەی پێشتر کۆمان کردووەتەوە و هێشتا خەریکین زیاتر و زیاتری دەکەین، خشتێک بخەینە سەر خشتێک و شتێک بونیاد بنێین، کە ئیتر زانکۆکەمان و خوێندکارەکانیان مێژوو و ئەرشیفێکیان هەبێت، بۆی بگەڕێنەوە. بەم دنیابینییەوە کۆمەڵەیەکمان دروست کرد و ئامانجی سەرەتا و کۆتاییمان هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بوو، دیدگامان تەنها ئەوە بوو کە زانکۆکەمان و ئەوانەی تێیدان، لەو خەوە قووڵە بێدار بکەینەوە و هەوڵ بدەین پێکەوە چاو بکەینەوە، بخوێنینەوە، ببینین، ببیستین، بڵێین و ئیتر ئەو مەنگییە نەهێڵین کە بۆنی کاسی دەکردیت. دەمانزانی ئاسان نییە و ڕێگر دەبێت، بەڵام بەو شێوەیەیش نا! ڕۆژانی سەرەتا بە ''هەزار ئەملاولا'' و پەیوەندی، توانیمان بگەینە ئیدارەی زانکۆکە و لەگەڵ جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران دابنیشین. دوای ئەوەی ''سەرە''مان هات، چووین و بە ساردییەکەوە پێشوازیی لێ کردین. بۆ ئەو هیچ گرنگ نەبوو کە ئێمە چیمان لە سەردایە، خەون بە چییەوە دە

٥٠ ساڵی نەزۆک: چ زانکۆیەک؟ چ بەرهەمێک؟

(٢) کۆمەڵەی ٦٨ یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی زۆر نزیک بووەتەوە، بە خوێندکار و مامۆستاوە، هەموو خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە کردووە. بەشێکیان تا لە ''چالاکییە گەورەکە'' بەشدار بن، بەشێکی زۆریشیان تەنها بۆ ئەوەی ٢ ڕۆژ پشوو وەربگرن. لەم نێوانەیشدا هیچ کەس و لایەنێک نەمایەوە کە لە خۆی و هەموو ئەوانی تریش بپرسێت: ''ئەم یادە بۆ؟''' هیچ کەسێک نییە کە لە دواکەوتوویی و خراپیی بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان ئاگادار نەبێت، بە جۆرێک کە ئەگەر لە منداڵێکیش بپرسیت، دەتوانێت پێت بڵێت کە ''قەیران'' و ''نەهامەتی'' و ''گەندەڵی'' چییە. ئەگەر ئەم پرسیارانە لە سەردەمی پێش ڕاپەڕیندا بکرانایە، ئەوا یەکسەر باسی ژێردەستەیی و داخرانی کۆمەڵایەتی و نەبوونی دەرفەت دەکرا، بەڵام سەیر لەوەدایە ئێستا هیچ شتێک لەو هۆکارانە بوونیان نییە، کەچی دۆخەکە زۆر لەوکات خراپترە، هۆکارەکانیش ئەگەر بە ڕووکەش زۆر و ئاڵۆز بن، ئەوا لە ناوەڕۆکدا هەتا بڵێیت سادەن و بەشی زۆریشی دەکەوێتەوە سەر زانکۆ و بەرهەمی زانکۆ. بێگومان لە دوای

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: دەرەنجامەکانی بەهاری عەرەبی لە فیلمی سەرۆکدا

بێن کینگسبێرگ لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ موحسین مەخمەلبافی ئێرانی یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی کە بە فیلمە هێواش و کەمجووڵەکانی ناسراوە، بەڵام لەم کارە ناوازەیەیدا کە لەژێر کاریگەریی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبیدا دەری هێناوە، ڕووداوەکان تابڵێی خێران و فیلمەکەیش بە گشتی فیلمێکی پڕ وزە و جووڵەیە. ڕووداوەکانی فیلمی سەرۆک لە ناو وڵاتێکی بێناو و نەناسراودا ڕوو دەدەن، کە دانیشتوانی بە زمانی جۆرجی قسە دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە ناوی وڵاتەکە بکرێت. سەرەتای چیرۆکەکەیش بە جۆرێک دەست پێ دەکات، کە دیکتاتۆری وڵات نەوە ٥ ساڵانەکەی لەگەڵدایە و دەیەوێت دەسەڵات و هێزی خۆی لە ڕێگای فەرمانە سەیروسەمەرەکانیەوە پیشان بدات، بۆ نموونە چەند جارێک فەرمان دەکات کە کارەبای شارەکە بکوژێتەوە و دابگیرسێتەوە، لە سەرەتایشدا نەوەکەی زۆر سەرسام دەبێت بەم هێز و توانایەی باوەگەورەی، بەڵام دواتر جەنابی سەرۆک چەندێک فەرمان بە داگیرسانی کارەبای شارەکە دەکاتەوە، کەچی کارەباکە داناگیرسێت و هەر لێرەیشەوە، دەردەکەوێت کە شۆڕش هەڵگیرساوە. دوای هەڵگیرسانی شۆڕش، دۆخی وڵات تەواو تێک دەچێت و ژیانی خێزانی سەرۆک دەکەوێتە

یادەوەرییە خەمناکەکان: زانکۆی سلێمانی، کارگەی دروستکردنی برین

( ١ ) نوها فایەق چ سەختە، ٤ ساڵ برینیان تێدا دروست کردم! یادەوەرییەکانم ئەو برینانەن کە لەسەر کورسییەکانی زانکۆ جێم هێشتن. ناوی ''زانکۆی سلێمانی'' برینە لە مندا، برینێکی تەڕ، برینێکی قووڵ وەک گۆلاوەکانی ناو کەمپە بە ناو ''نوێ''یەکەی. ئەندازیارە ناشارەزاکان گۆلاوەکانی ناو زانکۆیان لە دوای خۆیان جێ هێشت، مامۆستاکانیش برین لە مندا. ئەوەی لە زانکۆ ئازاری دەدام، ئەوە بوو کە فێر نەدەبووم! سیستەمی خوێندن بە شێوەیەک بوو کە فێر نەبم. بە جۆرێک، ئەرکی مامۆستاکان تەنها ئەوە بوو بە ٢ محازەرە یەک هاوکێشەی دوورودرێژ و سەخت شیکار بکەن، بێ ئەوەی لە واتای ''شیکار'' بگەین! دواتریش بڵێن: ''لە ئیمتیحاندا دەبێت بە دە دەقە ئێوە حلی بکەن.'' لە یەکێک لە ساڵەکاندا، مامۆستایەکی ئەزیز لە دەرەوەی زانکۆ، هەندێک زانیاریی زۆر بەسوودی بە پراکتیکی فێر کردین، کە دەتوانم بڵێم ئەوەی فێر بووین، تەنها ئەمە بوو کە بەکەڵکمان بێت. بە زمانی نیچە، ''سیستەمی بەشەرەف'' هات ئەم مامۆستا ئەزیزەی سزا دا، لەجیاتیی دەستخۆشی و گوڵباران؛ چونکە