Skip to main content

Posts

Showing posts from September, 2019

ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەکانی ١، ٢، ٣ ، ٤ و ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٦ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارەکانی تر، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت . ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت، دوایین چالاکیی ئەم قۆناغ و فۆرمی پراکتیکەی کۆمەڵەی ٦٨ە و تێیدا بە دروشمی ''دژ بە نائومێدی''، وتارەکانی شیکاری بۆ بارودۆخی گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی باشووری کوردستان دەکات و باس لەوە دەکات کە چۆن دەبێت کارکردنی ئەم گرووپانە تەنها لەپێناوی کارکردندا نەبێت و تەنها لەبەر خاتری بەردەوامی، بەردەوام نەبن و هەمیشە خۆیان دووبارە نەکەنەوە، بگرە دەبێت هەردەم لە خۆنوێکردنەوەدا بن و قۆناغ لە دوای قۆناغ، فۆرمی جیاوازی پراکتیک تاقی بکەنەوە و خۆیان لە ئەزموونە جیاوازەکان بەهرەمەند بکەن، تا بێهیوایی تەنگیان پێهەڵنەچنێ و نەیانکاتە مرۆڤی تەنیا و لاموبالات و پۆلیسی و هەرگیز لە بەرەنگاری و پەیامی ئەگەری دنیایەکی تر، نەکشێنەوە. وتارەکانی ژمارە ٦ی ڕەت بریتین لەمانە: - سیاسەت و متمانە ن: مەنسو