Skip to main content

Posts

Showing posts from March, 2019

نامیلکەی سێیەمی ٦٨ بڵاو دەکرێتەوە

''زانکۆکان لە دنیایەکی نیولیبڕاڵدا''، ناونیشانی نامیلکەی سێیەمی ٦٨ە، کە لە نووسینی تیۆریست و پڕۆفیسۆری بەڕیتانی، ئەلێکس کالینیکۆسە کەژان مەحموود و ساڤان ئاکۆ لە ئینگلیزییەوە وەریان گێڕاوە بۆ کوردی. ساڤان ئاکۆ، یەکێک لە وەرگێڕەکانی دەقەکە، دەڵێت: '' ئەم دەقە یەکێکە لە دەقە گرنگەکانی ئەلێکس کالینیکۆس، کە پێناسەیەکی ڕووتی زانکۆ لە دنیای ئەمڕۆدا دەکات. کالینیکۆس تا دەتوانێت ورد و پوخت قسە لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی زانکۆ دەکات و بە تەواوی کونج و لایەن و ھاوکێشەکانیمان ئاشنا دەکات. ئەم دەقەی کالینیکۆس بۆ دوو بەش دابەش دەبێت: یەکەمیان، کالینیکۆس خۆی بۆ ناساندنی زانکۆکان تەرخان دەکات و دەتوانین بڵێین وێنەیەکی ڕووتی زانکۆمان پیشان دەدات و پێمان دەڵێت کە زانکۆ لە ئێستادا بێ ھیچ زیاد و کەمێک، ئەمەیە، بەم جۆرە و بەو جۆرە بووەتە مەڵبەندی قازانج و بەرھەمهێنان، بەم جۆرە و بەو جۆرەیش دەستی لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییە گەورەکان تێکەڵ کردووە و لە ڕێگەی فێرکردن و توێژینەوەوە نەک تەنها خزمەتیان دەکات، بەڵکو ھاوبەشییشیان دەکات. دووەمیان، بەشێکی ڕەخنەییە و دژ بە ئایدیای ت