Skip to main content

Posts

Showing posts from October, 2018

بابەتی پێنجەم و کۆتایی ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت

ئەمساڵی زانکۆ نزیکەی ٥٠ دروشم لە وەرزی خوێندنی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ بە ناونیشانی ''ئەمساڵی زانکۆ'' لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانییەوە بە دیوارەکانی بەشێک لە سکووڵەکانی ئەو زانکۆیەوە کران و دوابەدوای دروستکردنی دەنگدانەوە لە ناو خوێندکاراندا، بەرپرسانی سکووڵەکان لێیان کردنەوە و دڕاندنیان. بەشێک لەو دروشمانە لەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەتدا دانراون...

وتاری چوارەمی ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت

کاتی وتنی نەخێرە بە ڕوویاندا ن: دەشنێ سەلاح ئەزموونی خوێندکاران لە ناو پرۆتستۆ و خۆپیشاندانەکاندا شتێکی گرنگە و دەبێت بە گەنجان و خوێندکارانی تر بدرێت، چونکە وەک چۆن بیروبۆچوون و ئایدیای ئەو خوێندکارە بەشداربوانە دەگۆڕێت، هەر ئاوایش هیی ئەو خوێندکارانە دەگۆڕێت کە هەرگیز بەشدارییان نەکردووە و ئەسڵەن بۆیان گرنگ نەبووە... ئەم وتارە دەربارەی خۆپیشاندانە جیاوازەکانی ساڵی ٢٠١٨ی باشووری کوردستانە، کە تێیدا کچە خوێندکارێک، ئەزموون و گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە خۆی دەگێڕێتەوە...

وتاری سێیەمی ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت

٢ میلیۆن ساڵ لە ١ نیگادا ن: زەردەشت نورەدین ئایا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگاداری مێژووی ڕەگەزەکەی خۆیان، مێژووی مرۆڤایەتی هەن؟ ئایا دەزانن لە ٢ میلیۆن ساڵی ژیاندا چی گوزەراوە؟ ئایا ئەو ڕووداو و هەلومەرج و بارودۆخانە پێ دەزانن کە مرۆڤ دروست کردوون و پێیاندا تێپەڕیوە؟ ئایا دەزانێت کە ئەویش بەشێکە لەو ٢ میلیۆن ساڵە؟ ئایا هە بە ڕاست... خوێندکار دەزانێت کە دەبێت خوڵقێنەری مێژوو بێت؟ ئەم وتارە وەڵامی ئەم پرسیارانە و زۆری تریش دەداتەوە...

وتاری دووەمی ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت

لە نێوان ٢ دالدا: داپیرانمان و دکتۆرەکانمان ن: نوها مەحوی لەم وتارەدا کچە خوێندکارێک کۆژانەکانی خۆی و کچانی هاوڕێی لەگەڵ ئەو مامۆستا ژنانەدا باس دەکات، کە بە هۆی جیاکاریی ئەو مامۆستایانەوە لەگەڵ کچاندا دروست بووە. ئەمە دیوێکی نادیار و شاراوەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستانە و ڕەنگە تا ئێستا بە وردی باس نەکرابێت؛ ڕەنگە ئەم وتارە دەروازە بێت بۆ قسەکردن لەسەر ئەو کێشەیە...

وتاری یەکەمی ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت

بەرەو بێهیوایی ن: ژیر دانا هەموو ساڵێک دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێ دەکەنەوە و وەک هەمیشە، شتەکان دووبارە و چەندبارە دەبنەوە، بێ ئەوەی تاکە یەک شتی نەک جەوهەری، بەڵکو ڕووکەشییش بگۆڕرێت. ئەمساڵیش وا ئەو دەوامە ڕۆتینییە دەست پێ دەکاتەوە؛ بەڵام گرنگە ئەو خوێندکارانەی ئەزموونیان لەگەڵ ئەو کارگەیەدا هەیە، بۆ ئەو هاوڕێیانەیان کە تازە دێن، هاوڕێیەتی بکەن و ئەزموونەکەیان لەگەڵ بەش بکەن... ئەم وتارە باس لەم ئەزموون بەشکردنە دەکات...

ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەکانی ١ و ٢ و ٣ی بڵاوکراوەی ڕەت لە وەرزی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٤ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارەکانی تر، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت . ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت تایبەتە بە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ و بە کۆمەڵێک وتار، باس لەو بارودۆخ و ھەلومەرجانە دەکات کە ساڵانە خوێندكاران دووبارە و چەندبارە پێیاندا تێدەپەڕن و ھۆکارن بۆ ئەو سستی و ناچالاکییەی زانکۆ و پەیمانگەکانی تێدایە و کردوونی بە کۆمەڵێک دەزگای کارگەئاسا، کە ھەموو خولەک و سەعات و ڕۆژ و ھەفتە و مانگ و ساڵەکانی چونیەکن و ھیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا ڕوو نادات. وتارەکانیش بریتین لەمانە: ·         بەرەو بێھیوایی ن: ژیر دانا ·         لە نێوان ٢ دالدا: داپیرانمان و دکتۆرەکانمان ن: نوھا مەحوی   ٢ میلیۆن ساڵ لە ١ نیگادا ن: زەردەشت نورەدین ·         کاتی وتنی نەخێرە بە ڕوویاندا ن: دەشنێ سەلاح ·         ئەمساڵی زانکۆ کۆمەڵێک دروشم بڵاوکراوەی ڕە

ژمارە ٣ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە بەهاری ٢٠١٨دا ژمارە ٣ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرانبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرەوە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی  PDF  دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/005257251dfdd4bb27e12