Skip to main content

Posts

Showing posts from January, 2019

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ئەو دووڕیانەی سەرمایەداری بۆ مرۆڤی دروست کردووە

کریستی لمییەر لە ئینگلیزییەوە: محەمەد شابان ماریۆن کۆتیارد، کەسایەتیی دیاری خۆی وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی و خانمێکی هەردەم قەشەنگ و ڕازاوە وەلا دەنێت و ڕۆڵی خانمە قارەمانێکی سەر بە چینی کرێکار دەبینێت، لە فیلمی ''دوو ڕۆژ و شەوێک''ی ژان پیێر و لوک داردێن. هەرچەندە فیلمەکە دوورکەوتنەوەیەکی تەواوە لە شێوازی نواندنی باوی خانمە ئەکتەرەکە، کە ساڵی ٢٠٠٧ بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ نمایندەکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فەڕەنسایی ئێدیت پیاف، بە شێوەیەکی زۆر باش و هەستبزوێن لە فیلمی ''ژیانی گوڵێک''، دروست جێی دەبێتەوە و دەگونجێت لە چوارچێوەی کارە هونەرییەکانی هەردوو برا بەلجیکییە دەرهێنەرەکە هەم لە ڕووی تێماوە و هەم لە ڕووی تۆن و ئاوازەوە. دوو برا دەرهێنەرەکە دەمێکە داکۆکیکاری خەڵکانی ئاسایین و پەییان بە ڕاستگۆیی و جوانی بردووە لە ڕەنج و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژانەیان. فیلمەکانی ''لا پڕۆمێس'' و ''کوڕەکە'' و ''منداڵەکە'' و ''منداڵێک بە خۆی و دووچەرخەیەکەوە''، بەڵگەن لەسەر ئ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: بازنەکە، فیلمێکی نائومێدکەرانە

مات زۆڵەر زێتز لە ئینگلیزییەوە : محەمەد شابان سەرنجی فیلمی بازنەکە لەسەر ڕۆڵگێڕانی تۆم هانکسە، کە وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بە هەمان ناوی فیلمەکەوە ڕۆڵ دەگێڕێت. کۆمپانیایەکە لە شێوە و لێکچووی کۆمپانیا زەبەلاحە تەکنەلۆژییەکانی وەک ''گووگڵ'' و ''ئەپڵ''، کە وەک ئەختەبووتێک قۆچە زۆروزەوەندە هەستیارەکانی بڵاو کردووەتەوە بە نێو هەموو کون و قوژبنێکی ژیانماندا. لێهاتوویی ڕۆڵبینینەکەی تۆم هانکس، کە وەک ئەیمەن بەیڵیی دامەزرێنەری کۆمپانیای بازنەکە ڕۆڵ دەبینێت، لەوەدایە کە بە شێوەیەکی بەرچاو جیاواز نییە لەو ڕۆڵانەی وەک کەسێکی ئاسایی و خاکی و ڕۆحسووک دەیانبینێت، هەر کاتێک دەچێتە بەرنامەی چاوپێکەوتنێک یان ئاهەنگێکی وەرگرتنی خەڵاتەکان، یان کاتێک وەک ئەکتەرێکی دەنگیی چیرۆکی قارەمانە شارەوە ڕاستەقینەکانی دووەم جەنگی جیهانی دەگێڕێتەوە و بەشدار دەبێت لە فیلمێکی دۆکیومێنتاری. بە هەر هۆکارێک بێت، بە دەست خۆت نییە و ناتوانیت متمانە بە تۆم هانکس نەکەیت. هەر لەبەر ئەوەیشە دەستەی بەرهەمهێنەرانی فیلمی زە سیمپسنس موڤی هەڵی دەبژێرن تا بە دەنگ لە دیمەنێکی کورتدا بەشدار

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: هۆکاری سادەی ژنێکی ستەملێکراو بۆ جیابوونەوە

مات زۆلەر لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ برایانی ئەلکابێتز لە ڕێگای فیلمی تەڵاقەوە سەلماندوویانە کە یەکێکن لە بەتواناترین دەرهێنەرە سینەماییەکانی ئەم سەردەمە، هەر دیمەنێک لەم فیلمە دەرخەری ئەو توانا ناوازەیەی دەرهێنەرەکانە کە چۆن لە ڕێگای کەمترین جووڵە و وشکترین قسەوە، تەواوی دەروونی مرۆڤیان پیشانی بینەر داوە، سەرەڕای ئەوەیشی کە چیرۆکی فیلمەکە تا بڵێیت هێواش و وشکە و تەنها باسی ویستی ژنێک دەکات کە دەیەوێت لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە و دادگا قبووڵی ناکات، بەڵام هێشتا لە ڕێگای چیرۆکەکەوە لە جێی ئەوەی تەنها ڕووداوێکت پیشان بدات کە سەرەتا و ناوەند و کۆتایی هەیە، ڕووداوێکت پیشان دەدات کە پێناسەی دەروونی مرۆڤت بۆ دەکات لەم سەردەمەدا، کە چۆن و بە چ ڕێگایەک ئایین و یاسای وەک ئامڕاز لە بەرامبەردا بە کار دەهێنرێت و بووە بە قوربانی دەستی هەردووکیان. بەشی زۆری فیلمەکە لە ناو دادگادا خۆی دەبینێتەوە، کە ڤیڤیان ئامسالمی کارەکتەری سەرەکی، لە هەوڵی ئەوەدایە لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە، بەڵام هاوسەرەکەی قبووڵی ناکات و یاسای وڵاتیش بە جۆرێکە کە ویستی جیابوونەوە تەواو دراوەتە دەست پیاو و ژن هیچ مافێک

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ژنێک شەڕ بۆ ئازادی دەکات

مانۆلا دارجیس لە ئینگلزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ تەڵاق چیرۆکی ژنێکی ستەملێکراوە کە قوربانیی دەستی ویست و یاساکانی پیاو و خودایە؛ ئەم ژنە لە ڕێگەی چیرۆکەکەیەوە ڕەخنەی توند لە خودا و پیاو دەگرێت، کە لە پشت پەردەی یاسای ئیسرائیلەوە و بە ناوی یاسا و نەریتەوە، ژن دەچەوسێننەوە لەپێناو دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا. چیرۆکەکە بە جۆرێکە کە ژنەکە چەندین ساڵە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە، بەڵام دادگا داواکەی جێبەجێ ناکات بە هۆی ئەو یاسایەوە کە دەڵێت ''تەڵاق بە هیچ جۆرێک ئەنجا منادرێت لەسەر داوای ژن، بەبێ ئەوەی پیاو تەڵاقنامەکە بە دەستی خۆی ڕادەستی دادگا نەکات''، هەر ئەمەیشە کە ڤیڤیان دەخاتە دۆخێکی دەروونیی تەواو نالەبارەوە، کە هاوسەرەکەی بە هیچ جۆرێک نایەوێت تەڵاقنامەکە ڕادەستی دادگا بکات و ساڵ لە دوای ساڵ داواکەی ڤیڤیان بێ ئەنجام لە دادگا ڕادەستی خۆی دەکرێتەوە. ڕۆنیت ئەلکابێتزی، دەرهێنەری فیلمەکە، کارەکتەری ڤیڤیانی کردووە بە سیمبولی ئەو مرۆڤانەی کە لە نێوان زەوی و ئاسمانەکاندا ناچار بە شتێک کراون کە بە ویستی خۆیان نییە و بە هیچ جۆرێک ناتوانن ڕزگاریان ببێت، ناو

ئایاری ٦٨ی فەڕەنسا: ئەکتی سیاسی، بەرەنگاربوونەوەی کەپیتالیزم

دیدگایەکی فەلسەفی (دولوز – گواتاری) بۆ ڕووداوەکانی ئایاری ٦٨ی فەڕەنسا ئەبوبەکر جاف ''68 مانیفێستبوون و دەرکەوتنی سەیڕوورەیەک بوو لە دۆخی پەتیدا.'' ''ئێمە بڕوامان بە فەلسەفەیەکی سیاسی نییە کە چڕ نەبێتەوە  لەسەر شیکار و شیکردنەوەی کەپیتالیزم  و گەشە و پەرەسەندنەکانی.'' ژیل دولوز ''واقیعی بن، داوای مەحاڵ بکەن ! '' ئەمە یەکێکە لە ڕستە و دروشمە ڕادیکاڵەکانی شۆڕشی ئایاری 68ی فەڕەنسا. بۆ ماوەیەکی درێژ لە سایەی ڕووداوەکانی 68دا کۆمەڵێک ئایدیا و وێناکردن و ئایدیای وێناکراو لە بەرامبەر دەسەڵاتدا خۆیان فۆرمیولە دەکرد. هەر ڕستەیەکی 68 بە تەنها گوزارشت و فۆڕمێکی دەربڕین نەبوو لە ئارەزوویەکی ڕادیکاڵییانەی گۆڕینی ژیان، جا  چ سیاسی، ئابووری، پسیکی و  کۆمەڵایەتی بێت، بەڵکو  هەوڵ و تەقەللا و ئەکتێکی ڕادیکاڵ بوو لەپێناو کۆمەڵێک ئەگەر و شیمانە و ئیمکانی نوێی بەرەنگاری، هێزی قسەکردن، دەنگهەڵبڕین و دەنگبەرزکردنەوە، قسەوەرگرتن و چوونە ناو قسە و قسەکردنەوە. واتە خوڵقاندن و داهێنانی کۆمەڵێک ڕووداوی ناوازە و دەگمەن. 68 دەن