Skip to main content

Posts

Showing posts from November, 2019

وەستان وەک یەکەم هەنگاو

بەیاننامەی وەستانی چالاکییەکانی کۆمەڵەی ٦٨ ن: لاوک ئەبوبەکر چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ناو ژیانی ڕۆتین و کپ و داماڵراو لە بەهای گەنجان و خوێندکاران، لە دوای شکستی پراکتیکیی ١٧ی شوبات و سەرەتای کۆچ، کۆمەڵێک گەنج و خوێندکاری زانکۆ بووین، پڕ لە وزە و بە ئایدیای نوێوە، بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەگەری دنیایەکی تر هەیە، کۆ بووینەوە و کۆمەڵەی ٦٨مان دروست کرد. ساڵانێک بوو بەرخۆری بووبووە شوناسی گەنجان، خوێندکاران هیچی تر نەبوون جگە لە کۆمەڵێک جەستەی بێڕۆحی ئەڵقە لە گوێ، جگە لە کۆمەڵێک کڵاو بە سەری گوڵ بە دەستی شەهادەدار، لە بوونەوەری بێخەون و تەنیاکەوتە. شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەزموونە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن و میدیا و شەقام، بونیادی دروستکردنی دنیایەک بوون بێ گەنج، بێ جووڵەی خوێندکاری و ئەو بزاوتە مێژووییەی ئەم توێژە هەمیشە ناجێگرییان تێدا دروست کردووە. دەستبەسەرداگرتنی عەقڵی کۆمەڵگە لە لایەن فەزای مەجازی و ئامڕازە جیاوازەکانیەوە، جێکەوتنی فیگەرە سیاسی و هونەرییە بازاڕییەکان وەک تاکە ڕزگارکەر، جێگیرییەکی وای هێنابووە ئاراوە کە ئیتر هەبوونی گەنج و خوێندکار، هیچ زەرورەتێک نەبێت. ئەستە

ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە زستانی ٢٠١٩دا، ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی   PDF   دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/005257251a928c62343dc?fbclid=IwAR3NV9mv5Bv93hsclV374qqJj2hHh6bCGmqjulAX0Pfa5kG-nFedpKWb_3c

ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە بەهاری ٢٠١٩دا، ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی   PDF   دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/00525725195bf7648ca0b?fbclid=IwAR3p6lhSbJakwe2S2N8QB67rsx1E6UKscp9GLrTba66DtHQBA6PzCaRTOTQ