Skip to main content

Posts

Showing posts from August, 2017

چەمکەکان: لیبڕاڵیزم

(٥) لە ئینگلیزییەوە: کۆسار عەبدولڵا لیبڕاڵیزم ئەو دێوەزمەیەیە کە فیکر و کردەی سیاسیی ڕۆژئاوای داگیر کردووە؛  بۆ هەندێک بریتییە لە بەشێک لە مۆدێرنە و بابەتێک بۆ ئارەزووەکان، بۆ هەندێکیش کابووسێکە کە پەردە لەسەر لۆجیکی پەڕگیری سەرمایەداری و خراپیی هاتنەخوارەوە بۆ ڕێژەییبوونی ئەخلاق لادەدات، بەڵام لای هەندێک و بگرە زۆرینەش نیشانەیەکە بۆ دژەوانەیی و  مەرجی ئایدۆلۆجییە بۆ ژیانێکی ئارام لە دەوڵەتێکی تەواو دیموکراسی و هەڵبژاردەیەکی خاوەن کەمترین زیانە. دەتوانین لیبراڵیزم بگێڕینەوە بۆ جۆن لۆک. لۆک فەیلەسوف و تیۆریستی سیاسیی سەدەی حەڤدەیەمی بەڕیتانیایە، لە دوو نامەیدا یەکەم کەسە کە باسی لیبڕاڵیزم دەکات و پێی وایە کە دەسەڵاتی سیاسیی خاوەن شەرعییەت تەنها لە ڕەزامەندیی گەلەوەیە و ئامانجی حکومەتیش پاراستنی ژیان و ئازادی و سامانی هاونیشتمانییانە، هەروەها لۆک لەگەڵ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوەندییە و پشتگیریی پارچەکان دەکات بۆ خۆبەڕێوەبردن و یاسادانان. دەتوانین شوێنەواری لیبڕاڵیزم لە پشتگیریی بازاڕی ئازاددا ببینین، بە شێوەیەکی دیاریش لای ئادەم سمیس، کە فەیلەسووفیکی ئەخلاقیی بەناوبانگی سکۆ

سینەما وەک کەناڵێکی بەرەنگاری

زەردەشت نورەدین سینما لە ئێستای جیهاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا، لە نیگای یەکەمدا کورت کراوەتەوە بۆ پیشەسازی و سەرگەرمکردنی خەڵک. دیارە ڕەهەندە پیشەسازییەکەی کە لە ناو کۆپەیوەندیی سەرمایەداریدا کار دەکات، لە ڕەهەندەکانی تری بۆ بەرهەمهێنەرانی فیلم گرنگترە. لەبەر ئەوەی سینەما یەکێکە لە باشترین پیشەسازییەکان بۆ قازانجکردن و کەڵەکەکردنی سەرمایە، لەم سۆنگەیەوە پارامیتەرەکانی بەرهەمهێنانی فیلم چیدی پەیوەندیی بە لایەنە هونەرییەکەی هونەرەوە نییە و بەو ئاڕاستەیەدا کار ناکات، بەڵکو بە ئاڕاستەی تەکنیک، پیشەسازی و قازانجکردندا کار دەکات. ئەمەش کوشەندەترین ڕەهەندی سینەمایە، ڕەهەندی لە هونەر داماڵینی سینەما و دروستکردنەوەی سەرلەنوێ سینەما بەگوێرەی ویستی سەرمایە، نەوەک ویستی هونەر. لە نیگای دووەمدا، سینەما باڵاترین فۆڕمی ساختەکردنی ڕەزامەندیی گشتی و بەرهەمهێنەرەوەی ئایدۆلۆژیای باڵادەستە. ''ڕەزامەندیی گشتی'' ئایدۆلۆژیترین پڕۆسەی دەستەمۆکردن و ملکەچکردنی خەڵکە. هیچ سەیر نییە لەگەڵ بەربڵاوبوونی سینەما، ئاستی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیی ڕادیکاڵی خەڵک، ڕوو لە داکشان دەکات. لە ڕوانگەی بادیۆو

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: موجاهیدە گەمژەکان و بەرەنگاریی نەتەوەیەکی ژیاندۆست

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ فیلمی تیمبەکتو فیلمێکی سیاسییە، وێنەی باڵای ئاکتی بەرەنگارییە، دان بە گرنگیی سیکۆلاریزمدا دەنێت، نەک وەک ئایدۆلۆژیایەک، بەڵکو وەک پێویستییەکی حەتمیی ژیان. گرنگی و سەیریی فیلمەکە ئەوەیە کە ڕوانینەکان لە وێنای توندوتیژییەوە دەباتە سەر وێنای جوانی. فیلمەکە گواستنەوەی وێنەی ژیانکردنە لەژێر سایەی شەریعەتی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا؛ لە دیمەنێکی فیلمەکەدا ماتۆڕسوارێک بە شارەکەدا دەسووڕێتەوە و هاوار دەکات کە ''جگەرەکێشان قەدەغەیە! گوێگرتن لە مۆسیقا قەدەغەیە! یاریی تۆپی پێ قەدەغەیە!'' ئەی بڵاوکردنەوەی شتی بێمانا و هیچوپووچی وەک لەدەستکردنی دەستکێش بۆ ماسیفرۆشێک، قەدەغە نییە؟ ئەم دژیەکییەیە کە لە چەقی دڵی کارەکتەرە موجاهیدەکانی ناو فیلمەکە دەدات. چەند موجاهیدێک دەدەن بەسەر ماڵێکدا کە تێیدا مۆسیقا لێ دەدرێت و گۆرانی دەوترێت، یەکێک لە موزیکژەن و گۆرانیبێژەکان، کە ژنێکە، لەبەر ئەوەی ئەو شتەی کردوویەتی تاوانە، لە شوێنی گشتیدا جەڵدی لێ دەدرێت. هەروەها کاتێک پێدانی کچیک بە موجاهیدێک ڕەت دەکرێتەوە، بەڵێن دەدات کە بووکەکەی بە زەبری هێز ببات، کاتێکی

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: گۆرانیی بەرەنگاریی نەتەوەیەک لەژێر مەترسیی توندڕەویی ئایینیدا

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد فیلمی تیمبەکتو چیرۆکی شارێکی لێواری بیابانی ساحارایە لە مالی، کە پێیەکی بە زۆر خراوەتە ناو شەریعەتی ئیسلامی و پێیەکی تری لە ناو کەلتووری ڕەسەنی خۆی، ئەفریقای ڕۆژئاوادایە. ئەم فیلمە تایبەتمەندییەکی دەگمەنی هەیە، ئەویش بەکارهێنانی شەش زمانی جییاوازە تێیدا: فەڕەنسی، عەرەبی، بامبارایی، سۆنگایی، تاماشقی و ئینگلیزی. لەگەڵ ئەم پێکداکەوتنی زمان و دابونەریتانە، ئەم هەرێمە جێیەکە بۆ بوونی بە تەختەی شانۆییەکی تراژیدی؛ لە هەموو سەردەمەکاندا ئەوەی کە گرووپێک پەڕگیرانە چەکیان هەڵگرتووە و تەنها خۆیان بە ڕاست زانیوە و ئەوانی تریان سڕیوەتەوە، تراژیدیای دروست کردووە. عەبدولڕەحمان سیساکۆی دەرهێنەر تیمبەکتۆی لە ساڵی ٢٠١٢دا دەرهێناوە، ئەو وەختەی شارەکە لە لایەن گرووپێکی جیهادیی ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و لە ڕێی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە جاڕیان دەدا کە سزای شەریعەت بەکار دەهێنن، وەک جەڵدلێدانی ئەو کەسانەی گۆرانی دەڵێن، یاری تۆپیپێ دەکەن، دەموچاو و دەست و قاچیان دیارە و زۆر شتی تر، کە هەموویان نیشانەی ژیاندۆستین. خەڵکانی تیمبەکتو لە ململانێی ڕزگاربووندان لەژێر

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیازدەیەم

فیلمی سیازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم شاری تیمبەکتوی وڵاتی مالی لە لایەن گرووپێکی توندڕەوی ئیسلامییەوە داگیر دەکرێت و سەرەڕای بوونی کۆمەڵێکی زۆر بیروباوەڕی جیاواز، تێیدا شەریعەتی ئیسلام پەیڕەو دەکرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانێکی خراپ و ناخۆش لەو شارەی پێشتر ڕەنگاوڕەنگ بووە، دروست ببێت. سەرەڕای قوربانیبوونیان، خەڵکی شارەکە بە شێوازی جیا جیا و سادە بەرەنگاری ئەم گرووپە توندڕەوە دەبنەوە، بەڵام بە چەک نا، بە مۆسیقا و سەما و گۆرانی... فیلمی تیمبەکتو لە دەرهێنانی عەبدولڕەحمان سیساکۆ ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

چەمکەکان: سۆشیالیزم

(٤) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ مەبەست لە چەمکی سۆشیالیزم، سیستمێکە کە تێیدا خاوەندارێتی لە نێوان تەواوی خەڵکدا هاوبەشە، بەو مانایەی کە هەموو بەرهەمەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی، بە هاوبەشی، بێ جیاوازی و بێ زیاد و کەم، لە لایەن مرۆڤەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن. بەڵام ئایا دەشێت و ڕێی تێدەچێت کە هەر کەسێک یان هەموو کەسێک، خاوەنی هەموو شتێک بێت؟ بە دڵنیاییەوە هەندێک کاڵا هەن کە بەتایبەتی بۆ خودی کەسێک بەکار دەهێنرێن و ناکرێت بە هاوبەشی بەکار بهێنرێن، وەک جلوبەرگ. ئەمەش، ئەم خاوەندارێتییە تایبەتەی لە هەندێک کاڵادا مرۆڤ وەک تاکێک هەیەتی، ئەو بنەمایەی سۆشیالیزم ڕەت ناکاتەوە کە کۆمەڵگە و وڵاتێک لەسەر خاوەندارێتیی هاوبەش پێک بێت. لە لایەنی پراکتیکیدا، خاوەندارێتیی هاوبەش لە سۆشیالیزمدا بە مانای ئەوە دێت کە هەر مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بەشداریی بڕیاردان سەبارەت بەوەی کە سەرچاوە و بەرهەمەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی چۆن بەکار بهێنرێن، بکات. بەو مانایەی هیچ دەسەڵات و هێز و لایەن و تەنانەت کەسێکیش، ناتوانێت خاوەندارێتیی تایبەتیی بەسەر ئەو سەرچاوە و بەرهەمانەدا بگرێت، جگە لە پێویستییە کەسییەکانی خۆ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: شکاندنی زیندان لەپێناو چوار خولەک پیانۆژەنیندا

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ چوار خولەک فیلمێکە دەربارەی تاوانباری و بێتاوانی، دەربارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دەرەنجامی ئاکتێکی خراپ ئەگەری نەمانی هەیە؟ هەروەها دەربارەی هێزی موزیکیش؛ کاتێک لە دیمەنەکانی سەرەتادا پیانۆیەک پیشان دەدرێت کە دەهێنرێتە ناو ئەو زیندانەی ڕووداوەکانی تێدا ڕوو دەدەن، تێدەگەین ڕزگاری هێندە دوور نییە. تراودێ ڕۆجەر و جێنی دوو کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکەن: جێنێ ژنێکی گەنجی توندوتیژ و خەمۆکە، بەڵام بەقەد مامۆستای پیانۆژەنینەکەی، تراودێ ڕۆجەر، فشاری لەسەر نییە. لە دەرەوەی زیندانەکەی ئەمان، پێشبڕکێیەک بۆ موزیسیانانی خوار تەمەن بیستویەک ساڵ ڕێک خراوە، کە دەبێتە چانسێک بۆ ئازادبوونیان. تراودێ ڕۆجەر ژنێکی تەمەن هەشتا ساڵە، مامۆستای پیانۆژەنینە، وەک پەرستاریک لە زیندانی ژناندا کار دەکات. وانەی پیانۆژەنین بە هەر کەسێک دەڵێتەوە کە خوازیاری فێربوون بێت، بەڵام زۆربەی زیندانییەکان زیاتر تامەزرۆی یاریی تاوڵەن، وەک لە پیانۆژەنین. تا ئەو کاتەی جێنی دێت، کە سەرەڕای سروشتە توندوتیژەکەی، دەیسەلمێنێت ژەنیارێکی بەهرەمەندە و خاتوو ڕۆجەر بۆ پێشبڕکێیەکی موزیکی مەشقی پێ دەکات.

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی دوازدەیەم

فیلمی دوازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم جێنی کچێکی گەنجە و بە هۆی تاوانێکەوە کە نەیکردووە، لە زینداندایە، بەهرەیەکی باڵای پیانۆژەنینی هەیە، مامۆستایەکی پیانۆژەنین زیاتری فێر دەکات و هانی دەدات لە بێشبڕکێیەکدا بەشداری بکات، بەڵام سیستم و بەڕێوەبەرانی زیندانەکە بە پاساوی ئەوەی کچێکی توندوتیژە، ناهێڵن بەشداری بکات، تا ڕۆژێک تراود، مامۆستاکەی، دەیخاتە ئامێری پیانۆکەیەوە و لە زیندانەکە بەرەو هۆڵی بێشبڕکێکە هەڵدێن... فیلمی چوار خولەک لە دەرهێنانی کریس کراوس ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا ناونیشانی سینەما سالم: شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

چەپ و بەرەنگاری

وه‌ليد عومه‌ر '' چه‌پ'' زه‌مه‌نێكه‌ وه‌ك وشه‌يه‌كى غه‌ريبى لێ هاتووه‌ و نەوەیەک دێت كه‌ ئه‌م وشه‌يه‌ ناناسێت؛ وشه‌يه‌كه‌ له‌ به‌ركه‌وتنى يه‌كه‌مدا بۆ ئه‌و هيچ مانايه‌كى نیيه‌، ته‌نانه‌ت نه‌شبووه‌ته‌ يادگارى بۆى، چونكه‌ له‌گه‌ڵيدا نه‌ژياوه‌. گرنگ نيیه‌ ''نەوە'' ورد به‌ چى مانايه‌ك دێت، به‌ڵام ئه‌و نەوە نوێيه‌ى كه‌ دێت، ڕه‌نگه‌ بۆ جارێكيش وشه‌ى ''چه‌پ''ى نه‌بيستبێت. هۆكاره‌كه‌ ڕوونه‌: هه‌ڵكشانى هه‌ژموونى ئايدۆلۆژياى باڵاده‌ست، كه‌ سه‌رمايه‌دارييه‌. وه‌ك ده‌زانين ئايدۆلۆژيا له ‌ناو زمانيشدا خۆى به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت زمان جێيه‌كه‌ بۆ ڕێكخستن و نيشته‌جێكردنى مه‌رامه‌ ئايدۆلۆژييه‌كان. له‌ كۆنكرێتيترين دۆخه‌وه‌ وه‌ری بگره، كه‌ ڕووبه‌رى ميديايه‌، بۆ جارێكيش له‌ سه‌نته‌رى باسوخواسه‌كاندا گوێمان له‌ وشه‌ى ''چه‌پ'' نابێت. غيابى ئه‌م چه‌مكه‌، كه‌ نزيكه‌ى سه‌ده‌يه‌ك له‌سه‌ر شانۆى ڕووداوه‌كانى جيهان به‌ تۆخى ئاماده‌ بوو، په‌يوه‌نديى به‌وه‌وه‌ نیيه‌ كه‌‌ دۆخى جيهان و ناوخۆى كۆمه‌ڵگەى ئێمه‌ش ڕوو له‌ باشييه‌، به‌ڵكو به ‌پێچه

چەمکەکان: سەرمایەداری

(٣) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ چەمکی سەرمایەداری بۆ سیستمێکی ئابووری بەکار دەهێنرێت، کە لە ئێستادا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بوونی هەیە و ئەو سیستمە بەڕێیانەوە دەبات. ئادەم سیمس یەکێکە لە زاناکانی دانەری ئەم سیستمە، کە بانگەشە بۆ خاوەند ا رێتیی تایبەت، زێدەبایی، قازانج، بازاڕی ئازاد و کێبڕکیی تاکەکان دەکات. لەم سیستمەدا بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی زەوی، کارگە، تەکنەلۆژیا، گواستنەوە و گەیاندن و زۆری تر، لە لایەن کەمینەیەکەوە خاوەندارێتی دەکرێن، ئەم کە بە سەرمایەدار ناو دەبرێن. زۆرینەی دانیشتوانی ژێر ئەم سیستمە دەبێت تەواوی هێز و توانای خۆیان بە کارکردن سەرف بکەن بۆ بەدەستهێنانی کرێیەکی کەم، کە لە ئاستی کارکردنەکەیاندا نییە، ئەم زۆرینەیەی کە لە ژێردەستی کەمینەکەی سەرەوەدا کار دەکەن، بە کرێکار ناو دەبرێن. کرێکاران لە بەرانبەر بەرهەمهێنانەکانیاندا کرێیەکی کەم وەردەگرن و دواتر ئەو بەرهەمەیان بۆ قازانجێکی زۆرتر لە کرێکەیان دەفرۆشرێتەوە. قازانجەکە دەچێتە خەزێنەی سەرمایەدارانەوە، چونکە ئەوان لەو بەرهەمەی کرێکاران بەرهەمیان هێناوە، پارەی زیاتر لە تێچووە بنەڕەتییەکە دەست دەخ

شۆڕشی گەنجان و گۆڕانی ڕیشەیی

ئیبراهیم ئەلحەیدەری لە عەرەبییەوە: ئەكبەر حەسەن ئەمرۆ گەنجان لە جیهانی عەرەبیدا لە ڕووی ژمارەوە گەورەترین و لە ڕووی جۆرەوە گرنگترین و لە ڕووی كاراییەوە بەتواناترین گرووپ پێك دەهێنن لە هەموو ئاستەكاندا، بەتایبەتی لە ئاستی بەرهەمهێناندا. ئەگەرچی كۆمەڵگه‌ عەرەبییەكان لە بنچینەدا گەنج و زیندوون، بەڵام ئەم گرووپە فراوانەی دانیشتوان زیاتر ڕووبەڕووی گرفتە گەورەكانی چارەنووس دەبێتەوە و لە گرووپەكانی تر زیاتر ئامانجی دەسەڵاتە سیاسییە ستەمكارەكانە، كە لە شۆڕش و تووڕەییان دەترسن. لە هەمان كاتدا ئەم دەسەڵاتە سیاسییە ستەمكارانە گرنگی بە بارودۆخی گوزەران و داهاتووی گەنجان نادەن، ستراتیجێكی وا دانانێن كە وزەی بەرهەمهێنەرانەیان بە شێوەیەكی باش بخاتە گەڕ، ئەوەش بە ڕەخساندنی دەرفەتی كار، كە پارووی ژیانێكی ڕێزمەندانە و پەراوێزێك لە ئازادی و سەربەخۆییان بۆ دابین دەكات و وایان لێ دەكات ئازاد بن لە گوزاشتكردن لە ماف و ئاواتەكانیان و جووڵاندنی سەرجەم وزە و توانا داهێنەرانە نائاساییەكانیان. لە هەموو ئەمانەش گرنگتر وازهێنانە لە بەفیڕۆدانی وزەی گەنجان، كە كۆمەڵگه‌ی بەكاربەری نوێ ئەم وزەیە ڕیشەكێش د

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ٣ گەمژەی بلیمەت

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ٣ گەمژەکە بە تەنها چیرۆکی سێ خوێندکاری زانکۆ نییە، بەڵکو چیرۆکی هەر مرۆڤێکی سەر ئەم زەمینەیە کە ڕێگری لە هێنانەدیی خەون و خولیاکانی دەکرێت. فیلمەکە ئەو بەربەرەکانێیانەی ژیان وێنا دەکات کە دەبێت مرۆڤ بەرەنگاریان ببێتەوە. دیمەنێک لە فیلمەکەدا هەیە کە تێیدا فەرحان دەڵێت لەو ساتەوەی چاوم بە دنیا هەڵهێنا، باوکم بڕیاری دابوو کە کوڕەکەی دەبێتە ئەندازیار: ئەندازیار فەرهان کورێشی. فیلمەکە بە شێوەیەکی کاریگەرانە کێشەی دایکان و باوکان دەردەخات، کە زۆر لە منداڵەکانیان دەکەن ئەوە هەڵببژێرن کە ویست و ئارەزووی خۆیان نییە و وایان لێ دەکەن خولیاکانی خۆیان لەبیر بکەن و پشتگوێی بخەن، کە ڕەنگە خولیاکانی خۆیان بیانگەیەنێتە سەرکەوتن و ئاستی بەرز. ئەم دۆخە لەگەڵ فەرحاندا ڕوو دەدات، کە دەیەوێت ببێت بە فۆتۆگرافەرێکی ئازاد. ئەو هەرگیز لە خوێندنی ئەندازیاریدا باش نەبوو، بەڵام هەر کە کاری لە بواری خولیاکەی خۆیدا کرد، بێ ئاوڕدانەوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا.لەلایەکی دیکەوە ڕاجوو نمایندەی پۆلێک لە خوێندکار دەکات کە لەژێر بارگرانی و هەژاریی خێزانەکەیدا لە کەوتن دەترسن، ئەمەش

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی یازدەیەم

فیلمی یازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ڕانچۆ و فەرحان و ڕاجوو سێ خوێندکاری هاوڕێن و لە یەک زانکۆ و کۆلێژ دەخوێنن، هەر یەکێکیان بە هۆکارێک لەگەڵ بەشەکەیدا ناگونجێت؛ یەکێکیان ئارەزووی بەشێکی تری هەیە و دەیەوێت ببێتە فۆتۆگرافەر، دانەیەکیان بۆ بە بۆنەی هەژارییەوە و بۆ دامەزراندن دەخوێنێت و ئەوی تریان حەزی بە بەشەکەیەتی و پڕۆگرامی خوێندنەکەی بەدڵ نییە، بەم جۆرە سیستمی پەروەردە و فێرکردنی زانکۆکەیان لە خزمەتی هیچیاندا نییە و هەمیشە سەرزەنشت دەکرێن و دوور دەخرێنەوە، ئەمە وادەکات هەرسێکیان بە شێوازە جیاوازەکانیان ڕووبەڕووی مامۆستا و بەڕێوەبەرانی سیستمەکە ببنەوە... فیلمی ٣ گەمژەکە لە دەرهێنانی ڕاجکومار هیرانی ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا