Skip to main content

Posts

Showing posts from July, 2017

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە لالەنگیدا سەربازە دوژمنەکان دەبنە هاوڕێ

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد لالەنگی بە ورووژاندنی پرسیارە هەستیارەکان، ئایدیا کۆنەکان دەربارەی جەنگ هەڵدەوەشێنێتەوە؛ جیاوازیی کەسێکی جۆرجی و چیچانی چییە؟ کارەکتەرەکانی ناو فیلمەکە، کە تەنانەت خۆیشیان ناناسن، بۆ دەبێت یەکتر بکوژن؟ مارگۆسی جووتیاری کێڵگەی لالەنگی، بێ ئەوەی پێبکەنێت دەڵێت: ''ئەم جەنگە لەسەر لالەنگییەکانی منە.'' ئەو لەوە دەترسێت کە میوەکانی بفەوتێن و بە درەختەکانەوە بگەنێن. بۆ ئەو زیانەکان ئەو بڕە پارە زۆرە نین کە لەدەستی دەچن، بەڵکو شەرمەزاریی بەفیڕۆدانی ئەو نیعمەتە سادە زیندوانەن کە چاندوونی. لەم سۆنگەیەوە جەنگ دەبێتە شتێکی کەسی، دەبێتە کۆمەڵێک تراژیدیای پێکەوەبەستراو کە تاک بە تەنیا دەیانچەژێت. بۆ هەندێک ئەم تراژیدیایە، ئەم جەنگە، لەناوچوون و گەنینی میوەیە، بۆ هەندێکی تر نەکوشتی ئەو سەدەها کەسەیە کە دەبوو بمرن، کەچی بۆ هەندێک نەویستنی لەناوبردنی تەنانەت تاکە ژیانێکیشە. ئەوەی لە لالەنگیدا ورد و کاریگەرە، باوەڕی ئوروشادزەی دەرهێنەرە لە بەرەی چاکەکاری بنەڕەتی لە مرۆڤدا، کە وادەکات کینە بخرێتە لاوە. پرسیارێکی وەستێنەر دەکات، کە ئەویش ئەوەیە تا چ ڕ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لالەنگی، فیلمێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستەواژەکانی دۆست و دوژمن

لە ئینگلیزییەوە : ساڤان ئاکۆ ئیڤۆ پیرەپیاوێکی کەمدووی ڕیش زیوینە، کاری دروستکردنی سەبەتەیە بۆ لالەنگییەکانی مارگوسی دراوسێی. هەردووکیان کۆتا هاووڵاتییەکانی ئیستۆنیان، کە لە یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو، لە جۆرجیا، لە ماوەی جەنگی ١٩٩٢ی هەرێمی ئەبخازیادا لەو ناوچەیە مابێتنەوە. ئەو کێوەی ئیڤۆ و مارگوسی لێ دەژین جێیەکی کۆن و بێدەنگە و ڕیتمێکی لادێیانەی هەیە، کاتێک جەنگی لێ دەست پێ کرد، خێزانەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیستۆنیا، بەڵام ئەمان ماونەتەوە. هێمنیی ناوچەکەیان لە نێوان سەربازانی جۆرجیا و چیچان، کە لەپێناو بەشی پشتەوەی ئەبخازیای جیاکراوە دەجەنگن، شێواوە . دوو سەرباز، کە هەریەک هیی لایەنێکی جەنگەکەن، بریندارن و ناچارن لەوەی کە ئیڤۆ هێناوینیەتە ماڵەکەی خۆی، سوود ببینن. ئەحمەد، سەربازە چیچانییەکە، سوێند دەخوات بە زووترین کات، کەی بۆی ڕەخسا، نیکۆی جۆرجیایی بکوژێت، بەڵام بەڵێن بە ئیڤۆ دەدات کە لە ماڵەکەی ئەودا ئەو کارە ناکات، نیکاش بە قسە ئیستیفسازییەکانی، هەمیشە تووڕەتری دەکات. هەردووکیان ماوەیەکی پڕ گرژی تێدەپەڕێنن و تیایدا هەمیشە بە چاوێکی دووژمنکارانەوە لە یەکتر دەڕوانن، مارگوسیش بەردە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی نۆیەم

فیلمی نۆیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم فیلمی لالەنگی لە دەرهێنانی زازا ئۆروشادزە چیچان و جۆرجیا لە جەنگدان، ئەحمەد و نیکا دوو سەربازی سەر بەم دوو بەرەیەن، ڕۆژێک شەڕێکی دەستەویەخە لە نێوانیاندا ڕوو دەدات و هەموو هاوڕێکانیان دەکوژرێن و تەنها ئەو دوانەیان دەمێننەوە، ئیڤۆی ئیستۆنی ئەم دوو دوژمنە بە برینداری دەهێنێتە ماڵەکەی خۆی و سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان نیازی کوشتنی یەکتریان هەیە، بە گفتوگۆ سادەکانی دەیانکات بە هاوڕێ و دۆستی یەکتر... ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

بەرەنگاری بە شیعر

دوای ئەوەی فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و ڕۆشنبیر، لە لایەن کۆمەڵێک پۆلیس و پاسەوانی تایبەتییەوە لە شاری هەولێر هێرشی کرایە سەر و سووکایەتیی پێ کرا، کۆمەڵەی ٦٨ وەک بەرەنگارییەک دژی ئەو کارە قێزەونە و ئیدانەکردنی دەسەڵاتی سیاسیی پۆلیسگەرا لە باشووری کوردستان، لە ناوجەرگەی زانکۆی سلێمانییەوە شیعری بۆ ڕۆدانی کوڕم، کاتێک تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵی خوێندەوە، کە پڕاوپڕ بۆ ئەو دەسەڵاتە سیاسییە نووسراوە. خوێندنەوەکە بە ڤیدیۆ: https://www.youtube.com/watch?v=crok4_XXMS0

بەیاننامەی کەمپینی سەد هەزار دینار بە دووسەدوپەنجایی

''نامانەوێت ببینە کۆیلەی سەرمایەداری'' دروشمێک لە دروشمەکانی بزووتنەوەی ئایاری ٦٨ی خوێندکارانی فەڕەنسا سیستمی باڵادەستی ئەمڕۆی جیهان، تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگەی لەژێر فۆڕم و بەهاکانیدا جەڕاندووە، مرۆڤ وەک ئامێرێک بۆ مانەوە و بەردەوامیدان بە ستەمکاریی خۆی بەکار دەهێنێت و بە ڕێگە و شێوازە جۆراوجۆرە نامرۆییەکانی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چینایەتی قووڵتر دەکاتەوە. لە هەڵپەی گەیشتنی بەم جۆرە لە سیستم، دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان بە درێژایی تەمەنی، بە فۆڕمە مەهزەلەئاساکانی لە هەوڵدا بووە بۆ بەمادەکردنی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە، ویستی سەرەکیی بووە کە تەواوی چینە ستەمدیدەکان زیاتر لێک داببڕێت و لە ڕێیەوە بۆ مانەوە و بەردەوامیی خۆی، بەکاریان بهێنێت. لە نوێترین ئەو ڕێگەیانەی دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان، بۆ زیاتر بەکۆیلەکردن و بەکاڵاکردنی توێژی خوێندکار گرتوویەتییە بەر، بڕیاری سەندنی بڕی ١٠٠،٠٠٠ دینارە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان. ئەم بڕیارە کرۆکی ستەمکاریی ئەو سیستمە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەیە، کە لەم

شاجوانە ناشیرینەکان: خوێندکاران مژدەمان لێ بێت، ئیتر ''کاریزما''مان هەیە!

هەرچەندە لەشکرگەلێک لە خوێندکاری نەخوێندەوار و نابەرپرسمان هەن، بەڵام هێشتا و سەرەڕای کەلاوەیی زانکۆ و پەیمانگەکان، خوێندکارگەلێک بوونیان هەیە، کە تێکۆشەرن، خەباتگێڕن، بەرەنگار و بە مانای وشە، گەنجن، خوێندکارن، سەرمایەی نیشتمانین. کەچی ئێوەی لە یەک کاتدا قوربانی و بەرهەمهێنەرەوەی سیستم، لەبری ئەوەی بێن توانا مادی و مەعنەوییەکانتان لە لایەنەکانی خوێندکاربوون و ئەوانەی پەیوەندییان بە تێکۆشان و خەباتگێڕان و بەرەنگاربوون هەیە سەرف بکەن، کاری بۆ بکەن، پنتێک لەو کەلاوەیەدا بناغە بکەن، بیکەنە نمایندە و وێنەی گشتیی خوێندکاران، کەچی دێن بە کۆمەڵێک پاساوی مەهزەلەئاسای وەک ئەوەی ''باڵوێزی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان'' هەبێت، کەسێک لەبەر ئەوەی ساڵۆنەکان ڕووکەشیان جوان کردووە دەکەیتە ''شاجوان'' و بانگەشەی ''کاریزمابوون''ی دەکەن. بەهانەتان بۆ ئەوەی کە مەڕاسیمێکی لەم جۆرەتان ڕێک خستووە و نیازتانە بۆ ساڵانێک ڕێکخەرایەتیی بکەیت، لە کردەکەتان شەرمهێنەرترە: ''خوێندکار بۆ سیمینار یەت یان بۆ حەفلە؟ تەلەبە گوێ لە قسەی کتێب ئەگرێ یان کچێک کە شا

شاجوانە ناشیرینەکان: ''ڕووداو گیان، ئەی تاجیری خەبەر!''

چەند هەزار خوێندکار وا خەریکە شکۆ و کەرامەتیان دەخرێتە ژێر پێ، بەشەناوخۆییان سووتاو و بێ ئاو و کارەبایە، بێ گەرمی و ساردییە، بێ ژیانە. چەندین خوێندکار خەریکی خۆکۆکردنەوەن، خەریکی ئامادەباشی و سەنگەرلێدانن، خەریکی ڕێپێوان و هاوارکردنن بۆ مافەکانیان، خەریکن یەکەمین جووڵانەوەی خوێندکاری-سیاسی-فیکری دروست دەکەن و پێویستیانە بچنە بەرچاوی کۆمەڵ، کۆمەڵگە بیانبینێت، توێژەکانی تر ئاگاداری ئیرادەیان بن، کۆڵنەدان و نەسرەوتنیان ببینرێت. دێن تۆ و هاوپیشەکانت ئاگادار دەکەن، پێتان دەڵێن وەرن بمانگوازنەوە بۆ بەرچاوەکان، با ببینرێین، با بزانن هێشتا تروسکایی هیوا لای خوێندکار ماوە و ئاسۆ لە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە هەڵدێ. بەڵام تۆ نایەیت، تۆ گوێی خۆت کەڕ دەکەیت، نایانگوازیتەوە، نایانخەیتە بەرچاو، ئەو داوا بچووکەی هەیانە بۆیان جێبەجێ ناکەیت: چونکە ''لیرە''ی بۆت تێدا نییە. خۆ شۆک نین، سەرمان نەسووڕماوە کە بەم جۆرەیت؛ دەمێکە دەزانین کە بۆ تۆ بەرخۆدانی شەڕڤانێک لە کۆبانێ، بەقەد هەڵامەتگرتنی قارداشێک لە تەقسیم ئەرزشی نییە، دەمێکە دەزانین کە هاوار و ناڵەی ستەملێکراوان لات، لەچاو گوتاری سوڵت

شاجوانە ناشیرینەکان: چاوەڕوان بووین ستەمکاران بخەیتە گێژاوەوە، نەک بەرهەمهێنەرەوەیان بیت

بۆ شوان عەتوف دەمێکە دەتناسین، هەمیشە جیاوازیت ئامڕازی ناسینەوەت بووە، گەنجانە بیرت کردووەتەوە و کارت کردووە، بەتایبەت بەم دواییانە، کە بەگشتی پاڵپشتی گەنجان و بەتایبەت هیی ئێمەی خوێندکاران بوویت. بەشێکی باش لە کارەکانت ئەوانەن کە ڕۆحی ئێمە تینووی بوون، ویستوویانە تا گوڕوتینی گەنجانە و بەرەنگارانە تێیاندا گەشە بکاتەوە: ئەو فیلمەی تێیدا دەرهێنەرێک پێویستی بە لەمسی ئەکتەرەکانیەتی، گێژاوی چیرۆکی ئەبەدیی ئێمە، عاشقەکەی ڕۆمی، مەنەلۆگەکانی تەپڵ و بەرد، ئەو نامەیەی بۆ گەنجانی کۆچبەرت نووسی. چاوەڕوانی زیاتر بووین، پاڵپشتیی زۆرترمان دەویست، تینووتر لە جاران بووین و گوڕوتینێکی باڵاترمان پێویست بوو، بەتایبەت بۆ ئێستا، کە دەکرێت بە ستەملێکراوترین توێژی کۆمەڵگە ناو ببرێین. لەبری ئەوەی لە ئێستادا دوایین دەرکەوتنت بۆ ئێمە بێت، بۆ خەمەکانمان، دژ بە ستەمکارییەکانی بەرانبەرمان، بۆ ماف و ئازادییە ژێرپێخراوەکانمان بێت، بەڵام بۆ ئەوە نەبوو: ئەو سیستمەی زۆرینەی دیالۆگی کارەکانت دژی بوون، هەمیشە بە بێمەعریفە و کوژەری ڕۆحییەتی شۆڕشگێڕی و دواکەوتووت دەزانی، هێنایتی و لە سینەماکاری گەنجانەوە کردیتیە هەڵب

شاجوانە ناشیرینەکان: پووچبوون دەتکاتە شاجوان

  دامەزراوەیەکی گەورە هەیە: پانتاییەکی فراوان، کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆر، بواری زۆر و جیاجیای هەن، کە تێیدا دەتوانیت وزەی گەنجانەت و هێزی خوێندکاربوونت پەخش بکەیت، بە بارتەقای گەورەیی و پانتایی و جۆراوجۆری و زۆری و جیاییەکەی، کاریگەری دروست بکەیت. تۆ لەم پانتاییە فراوانەدا هیچ نیت، لە هەر یەکێک لە بەشە جۆراوجۆرەکانیدا غەرقی نەزانیت، زیادەی هەموو بوارەکانیت: لەم دامەزراوەیەدا بوونت پووچییە. بەم هەموو کێم و جەراعەتەی هەتن، بەم هەموو بۆشییەی بۆشاییت پێ داگیر کردوون، بە زیادەییتەوە، ناچاریت شتێک بکەیت، ناچاریت بۆ ئەوەی بەوانی تر بڵێیت هەم، بڵێیت هێشتا توانای شتێکم هەیە، هێشتا لە جیهاندا شوێنێک بۆ من هەیە، دێیت دەچیتە پێشبڕکێوە، دەبیتە پێشبڕکێکار: بۆ مەعریفە و بەرەنگاربوون نا، بۆ بوون بە شاجوان. تۆ خۆت قوربانیت، خۆت ستەمدیدەیت، بەرهەمێکی خراپ و ناشیرینی ئەم سیستمەیت، کەچی لە جێی ئەوەی بیر بکەیتەوە، دژی بجەنگیت، بەرەنگاریی بکەیت، هاواری گەرووت بۆ ماف و ئازادییە خوراوەکانت بەرز بکەیتەوە، هاوڕێ و هاوپشتی خوێندکارە قوربانی و ستەمدیدەکانی تر بیت، دێیت جارێکی تر دەبیتە بەشێک لەو سیستمە داڕزاوە

بەیاننامەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم

  دنیای ئەمڕۆی ئێمە دنیای جەنگە، دنیای پووچێتییە، دنیای بەیەکداچوونی بیروڕا جیاوازەکان و دنیای نائومێدییە قووڵەکانە. جەنگ تەنها بە مانا کردەییەکەی نا، بەو مانایە نا کە تێیدا چەک ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، بەڵکو هاوکات لەگەڵ ئەوەدا جەنگە کولتوورییەکانیش، ئەو جەنگانەی کە لە دەرەنجامی شەڕی بیروڕاکان پووچێتیی بەرهەم هێناوە و بووەتە هۆی ئەوەی لە کۆی جومگەکانی کۆمەڵگەدا، زۆر قووڵ نائومێدی ڕۆ بچێت. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جەنگانە، بۆ بەرەنگاریکردنیان و بۆ ئەوەی بتوانین بمێنینەوە، پێویستمان بە ئامادەباشییەکی زۆر و سەنگەرلێدانێکی وریایانە هەیە، تا لە ڕێیەوە بناغەی ئەو گۆڕانکارییە دابنرێت، کە دەمێکە ئاواتمانە. ئەو ئاواتەی دیدگاکەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و شارستانی و ئاسۆی نەوەیەکی هۆشیار و بەرپرسی هەیە و بە کارکردنی زۆر و بەردەوام بەدی دێت. بە بڕوای ئێمە، باشترین کایەیەک کە بتوانرێت لە ڕێیەوە ئەم ئاواتە بەم دیدگا و ئاسۆیەوە بەدی بهێنێت، هەروەها بناغەیەکی پتەو و ڕۆچووی بۆ بەرهەم بهێنێت، کایەی کولتوورە. کایەی کولتوور بە هەریەکێک لە بەشە جیاوازەکانیەوە، ئەو کایەیە کە دەتوانێت کاریگە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: نیشتمان وەک قومارخانەیەكی گەورە

شوان ئەحمەد ''لە  پێڵاوەکانم بەولاوە، هیچ شتێک نامبەستێتەوە بەم خاکەوە .'' محەمەد ماغووت سێ‌ کاری هونەریی ئاستبەرز لە نۆ ساڵدا: چوار مانگ و سێ‌ هەفتە و دوو ڕۆژ (2007)، لەودیو دۆڵەکانەوە (2012)، باکالۆریا (2016). ئەوانە بەرهەمی دەرهێنەر و سینەماکارێکی لاوی ڕۆمانین، بە ناوی کریستیان مۆنجیۆوە. لەو سێ‌ فیلمە، دوانیان خەڵاتی فێستیڤاڵی کانی سینەماییان بەدەست هێناوە؛ چوار مانگ و سێ‌ هەفتە و دوو ڕۆژ، ساڵی 2007 خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونیی بۆ باشترین فیلمی فێستڤاڵ و ساڵی 2016 بەکالۆریا خەڵاتی باشترین دەرهێنان . هەردوو فیلمەکەش باس لە واقیعی داوەشاو و بێئاسۆی نیشتمانێک دەکەن، ناوی ڕۆمانیایە، ئەو ڕۆمانیایەی حوکمی کۆمۆنیستانەی دیکتاتۆرێکی وەک چاو چیسکۆ، نوزەی لەبەر دەبڕێ‌ و دوای ئەویش، بازاڕی ئازاد و سیستمێکی سەرمایەداریی چاوچنۆک، دەیکاتە جەنگەڵ و سەرزەمینێکی نائارام . ڕەنگە زۆرێک لەو وڵاتانەی دوای ڕووخانی دیواری بەرلین و لەبەریەکهەڵوەشانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران و کەمپی سۆسیالستی، لە تەوقی ئاسنینی کۆمۆنیزم دێنە دەرێ‌ و مل بەرەو سیستمی سەرمایەداری و لیبڕاڵیزمی نوێ‌ و بازا

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ١٩٨٤، چیرۆکی شۆڕشگێڕێکی نائومێد

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کاتی ١٩٨٤ ئەفسانەییە و شوێنەکە لەندەنە، پایتەختی ئەو ناوچەیەی ئۆشیانا، کە ناسراوە بە ئەیرستریپی یەک. وینستۆن سمیس تەمەنی سیونۆ ساڵە، بەڵام ڕوویەکی لاواز و وشکی منداڵێکی کەمخۆراکی هەیە، کە ڕوخساری پیاوێکی پیر دەنوێنێت. بە تەنها لە ژوورێکی زەمینیی دێزدا دەژی، کەلوپەلەکانی لە چاکەتێک، مێزێک و کورسییەک پێک هاتوون و شاشەیەکی گەورەی تەلەڤیزیۆن بەسەر کەلوپەلەکاندا زاڵە، کە چاودێریی دەکات و لایخۆی ئەو چاودێریی تەلەڤیزیۆنەکە دەکات . کاتێک دەچێتە سەر کار، پۆشاکێکی یەکپارچەی شینی تۆخ دەپۆشێت، کە پۆشاکی هاوچەشنی کاردنی ژنان و هەروەها پیاوانی ئۆشیانایە. بە درێژایی شەقامە بەردکارییەکان ڕەت دەبێت و چەندین پۆستەری زەبەلاح و هاوچەشنی ڕابەرە ئازیزەکەی ئۆشینیا تێدەپەڕێنێت؛ ڕێبەری گەورە، کە هەمیشە چاودێریکەرە . ژیانی وینستۆن لە ژیانی هاونیشتیمانیانی تری ئەو ناوچە دیاریکراوەی لەندەن شتێکی جیاوازتر نییە؛ وەک ئەندامێکی حیزبی دەرەکی کار بۆ دەسەڵاتێک دەکات لە وەزارەتی ڕاستی، کە لە لایەن ئەندامانی حیزبی ناوخۆ بەڕێوە دەبرێت و لە زمانی نوێی ئۆشینیادا بە مانای درۆ دێت. وەزارەتەکە تەرخا

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی حەوتەم

فیلمی حەوتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم فیلمی ١٩٨٤ بە ڕۆڵبینینی جۆن هۆرت ساڵی ١٩٨٤ە و وڵاتی بەڕیتانیا لە لایەن دەسەڵاتێکی سیاسیی تۆتالیتاری ڕەها بەڕێوە دەبرێت، حیزب و چاوی ڕێبەری گەورە لە هەموو شوێن و لەسەر هەر سووچ و پەنایەکە، وڵات لە دۆخێکی خراپی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدایە و خەریکی جەنگە، لەم کەشەدا وینستۆن سمیس، کرێکارێکی ستەمدیدە، لە پاڵ و بە دزیی ئەو شاشە گەورەیەی هەمیشە لێیەوە ڕێبەری گەورە سەیری کرداری هاووڵاتییەکانی دەکات، یادداشتی نارەزایەتییەکانی خۆی دەنووسێتەوە و لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی، ژولیا، پلانی شۆڕشێکی سەرنەکەوتوو دادەنێن... * ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: شوێنی ئێمە لە گەردوونی بێپایاندا کوێیە؟

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد ژوور فیلمی ئەگەرە ئەوپەڕییەکانە، بە شێوازە ئەفسووناوییەکەی سەرنجە ئێجگار زۆرەکان دەربارەی باس دەکات. چی ڕاستییە؟ چی ڕاستی نییە؟ شوێنی ئێمە لە گەردوونی بێپایاندا کوێیە؟ بۆ جاک، ژوور هەموو جیهانە، هەموو ئەوەی دەیزانێت و خۆشی دەوێت لەوێدایە، سەر بەرز دەکاتەوە و ئاسمان لە ڕێی ئەو تیشکە کەمەوە دەبینێت، کە لە پەنجەرە بچووکەکەی بنمیچەوە دێتە ژوور. هەندێک جار گەڵایەک دەوەرێت و دەبێتە جێی پرسیاری ئەو، وەک چۆن ئێمە بە شەودا سەیری ئاسمان دەکەین و لە درەوشانەوەی ئەستێرەکان دەپرسین: چی لە پشتی وردبینیەکانی ئێمە بۆ گەردوون هەیە؟ ئایا ئێمە دەتوانین تێیبگەین؟ ئایا ئێمە وەک جاک ئازا دەبین؟ فیلمێکی نائومێدانە و لە هەمان کاتیشدا پڕئومێدە؛ ژیانێکی بێمانا دەژین، لەسەر خاڵێکی بچووکی شین. بەڵام ئێمە وای نابینین، بەڵکو وای دەبینین کە ئێمە سەنتەری گەردوون بین؛ ئێمە جاکین و جیهان ''ژوور''ی ئێمەیە.''ژوور'' کاتی بۆ نییە، هەمیشە دەژی، لە نەمریی خۆیدا بەردەوام و پاش ڕۆیشتنی ئێمە کار لە نەوەکانی تر دەکات.

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ژوور، مانیفێستی ئازادی

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد ژوور چیرۆکی کوڕێکی ئازای پێنجساڵان دەگێڕێتەوە، کە لە لایەن دایکە دڵسۆزکەیەوە چاودێری دەکرێت. وەک هەر دایکێکی تری باش، ژیانی خۆی بۆ خۆشبەختی و سەلامەتیی کوڕەکەی تەرخان کردووە، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە پەروەردەیەکی باشی دەکات و هەر شتێکی بۆ دەکات، کە دایکانی تر دەیکەن. کەچی ژیانیان هەموو شتێکە، بەڵام ئاسایی نییە؛ لە ژوورێکی دە بە دە پێییدا بەند کراون، کە جۆیی دایک بە دەربڕینێکی جوان ناوی ناوە ''ژوور''. پێش حەوت ساڵ، نیکی پیر، جۆی نیوسەم دەفڕێنێت و لە ژوورێک کە بۆ عەمبارکردنی شتە زیادەکانە، لە ماڵەکەیدا بەندی دەکات. هەر جارێک نیکی پیر بۆ سێکسکردن سەردانی ''ژوور'' دەکات، جۆی ناهێڵێت جاکی کوڕی بیبینێت، یان بە پێچەوانەوە، بەڵکو بە خەوتوویی لە کەنتۆرەکەدا دەیشارێتەوە. ئیتر نیکی پیریش چیتر باکی بە زانین دەربارەی کوڕە بایۆلۆجییەکەی نییە. جۆی هەموو گەردوونی لە ''ژوور''دا بۆ جاک دروست کردووە، بە شێوەیەک کە تەنانەت لەو ژینگە خراپەشدا جاک دەتوانێت ژیانێکی پڕئومێد بژی. ''ژوور'' تەلەڤیزیۆنێکی تێدایە،