Skip to main content

ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەری ڕوودانی جووڵانەوەی سیاسی زیاد دەکەن؟

مالکڵۆم گلادوێڵ، کلەی شیرکی
لە ئینگلیزییەوە: کۆسار عەبدولڵا

نەبوونی بەڵگە
مالکڵۆم گلادوێڵ
لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی هێزی سیاسیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کانونی دووەم/شوباتی ٢٠١١)ی کلەی شیرکیدا، گەشتێکی دە ساڵ لەمەوبەرم لە ئیڤێنتی زە دۆت-کۆم بەبڵ بیر کەوتەوە، کە چووم بۆ پێشانگەی لاندس ئێند لە ویسکۆنسن، کە تایبەت کرابوو بە نووسین دەربارەی چۆنێتیی زیادبوونی بەکارهینانی ئینتەرنێت و بازاڕی ئەلیکترۆنی و گواستنەوەی شتومەک لە ڕێیانەوە. ئەوەی من فێر بووم ئەوە نەبوو، بەڵکو ئەوە بوو کە گوتم سوودوەرگرتن لە بازاڕ و پێگە ئەلیکترۆنییەکان و بانکی مۆبایلی کارێکی باشە، بەڵام ئەمە شتێک نییە کە گۆڕانکارییەک لە ژیاندا دروست بکات، پاشان ڕاییکردنی کارەکانی کەسێکیش لە ڕێی مۆبایلەوە زۆر لەوە گرانتر نییە کە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بێت. هەروەها داهێنانەکانی کۆمپانیاکانی وەک لاندس، کە گرنگی بە بارکۆد و گەیاندنی شتومەک بە شەو و ڕۆژ دەدەن، لە پشت کارەکانیانەوە وەرچەرخانێک لەو سەرمایەگوزارییەوە سەری هەڵدا، کە بۆ دە پازدە ساڵ لەمەوبەر کارێکی باش بوو.
وانەکە لێرەدا ئەوەیە کە تەنها داهێنان لە تەکنەلۆژیای گەیاندندا و گۆڕینی بۆ شێوەیەکی تر گرنگ نییە، بەڵکو لە ئێستادا داهێنانی دۆخێکی تەواو جیاوازتر پێویستە، تا ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە لە ئێستادا گیرۆدەیین. ئەم پرسیارەم لە وتارەکەی شیرکی وای کرد هانم بدات وتارەکەم لە نیو یۆرکەر دەربارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بنووسم. ئەوەی کە شیرکی ئاماژەی پێ دەدات: بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی کە شۆڕشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی پێش هەبوونی ئینتەرنێت، تووشی کێشەی دابڕانی پەیوەندی و کاری ناڕێکخراوەیی دەبوون؟ بە شێوەیەکی تر، ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو کێشەیەیان چارەسەر کرد کە دەبوو چارەسەری بکەن؟ شیرکی کاریکی باشی بۆ پیشاندانی ئەوەی چەند ناڕەزاییدەربڕینێکی ئەم دواییە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بەکار هێنا، کرد، بەڵام پێویستە بەڵگەکانی شتێکی تا ڕادەیەک باوەڕپێکەر بن، چونکە پێویست بوو خوێنەران قایل بکات کە لە نەبوونی تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا، ئەم شۆڕشانە هەڵنەدەگیرسان.
وەڵامی شیرکی
مەیدانی کێبڕکێ بە هۆی ئەوەی ئینتەرنێت ڕێ دەدا خۆپیشاندەران و شۆڕشگێڕان ڕێگا و بنەمای جۆربەجۆر لەگەڵ بەکارهێنەرانی بەکار بهێنن، دەگۆڕێت. ئەم جۆاوجۆرییەش گلادوێڵ خۆی لە وتارێکی نیو یۆرکەر لە ٢٠٠٩دا ئاماژەی پێ داوە، بە ناوی چۆن دەیڤد گۆڵیش دەبەزێنێت. لەبەر ئەوە وەڵامی گلادوێڵ لەو پرسەی کە ''ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن؟''، بەم دوو پرسە ڕوون دەکەمەوە: ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێخۆشکەرن بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران و شۆڕشگێڕان ستراتیژی نوێ بگرنە بەر؟ ئایا ئەو ستراتیژانە کاریگەرترن لەوانەی پێشتر؟ لێرەدا تۆمارە مێژوویەکانی ئەم دواییانە پێمان دەڵێن بەڵێ.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شۆکێکی ئەرێنیی کاریگەرن بۆ بڕی زانیارییەکان و بڵاوەپێکردنیان، یارمەتیدەریشن بۆ ئاسانکردنی ڕادەربڕینی تاکەکان لە پرسە گشتییەکاندا، هەروەها یارمەتیدەرن بۆ خێرایی و زیادکردنی هەماهەنگی لە نێوان گرووپەکاندا. وەک گلادوێڵ لە جێیەکی تردا ئاماژەی پێ کردووە، ئەم گۆڕانکارییانە ڕێ نادەن کە کۆمەڵە یاخییەکان کاریگەریی پێچەوانەیان هەبێت و کردەی سیاسیی کاریگەر ئەنجام بدەن و ڕێخۆشکەرن کە گرووپە ناڕازی و شۆڕشگێڕەکان بنەما و ڕێگەی نوێ تاقی بکەنەوە.
زەحمەتە باسی کەوتنی سەرۆکی فلیپین، جۆزێف ئیسترادا لە ساڵی ٢٠٠٠دا بکرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێت چۆن ناردنی نامە بۆ فلیپینییەکان بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ و خێرا و بۆ ئەو شوێنانەش کە جۆرەکانی تری ڕاگەیاندنی لێ نەبوو، یارمەتیدەر بوون بۆ ئەو کەوتنە. هەروەها لایەنگرانی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، خۆسیە لویس ڕۆدریگێز، چۆن بە هەماهەنگی لە ماوەی چوار ڕۆژدا پارتی گەلیان دەرکرد. دژەکۆمۆنیستەکانی مۆڵدۆڤانیش تۆڕە کۆمەلایەتییەکانیان بەکار هێنا و بیست هەزار خۆپیشاندەریان لە ماوەی سیوشەش سەعاتدا کۆ کردەوە. هەروەها لە کۆریای باشوور ئەوانەی دژی بەرهەمی گۆشتی مانگا بوون، ڕەخنەکانیان ڕاستەوخۆ ئاراستەی جەماوەر کرد و وێنە و ڤیدیۆیان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بڵاو کردەوە، بەبێ داواکردنی مۆڵەت لە حکومەت یان داواکردن لە دەزگاکانی تری ڕاگەیاندن. خۆپیشاندەرانی بەرەنگاری دژی گەندەڵی لە چینیش، خزمەتگوزاریی نامەی خێرایان بەکار هێنا ‌(QQ)، بە هەمان ئەو شێوەیەی ئیستا بەکار دێ. هەموو ئەم کردانە بە هۆی هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە ڕێکخستنی کردەی جەماوەریدا بە خێرایی و ئاسانی ڕوویان داوە، کە لە سەردەمی پێشووتردا نەتوانراوە ئەنجام بدرێن.
هەروەها لە وتارەکەی خۆمدا ئاماژەم بەوە دابوو، ئەمە مانای ئەوە نییە هەموو جووڵانەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان سەربکەون؛ جووڵانەوەی بەرهەڵستکارانی سەوز و بلووز سوورەکان ستراتیژی نوێیان بۆ ڕێکخستن بەکار هێنا، بەڵام ئامادەیی دەسەڵاتی سیاسیی ئێران و تایلەند بۆ کوشتنی هاووڵاتییانیان، هێزی ئەوەی هەبوو بەرهەڵستکاران ڕابگرێت. زیادبوونی هێزی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێستای جیهاندا، وای کردووە نەزانرێت چۆن هاوسەنگی لە نێوان دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەردا دروست بکرێت، لەگەڵ ئەمەشدا زیادبوونی هێزی دەوڵەت جەخت دەکاتەوە لەسەر خاڵێکی گرنگ: ئەم ئامڕازانە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جووڵەی ڕای گشتی دەگۆڕێت. کاتێکیش دەوڵەت بەهیز دەبێت، کاردانەوەی تەنها بەرانبەر ئەو جووڵانەوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەناڵێکی سەرەکییانە، دەبێت، کە بە هێز و خێرایی و هەماهەنگیی زیاتر لەوانەی پێشتر دەجووڵێنەوە.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان