Skip to main content

Posts

Showing posts from March, 2018

کۆتایی سه‌رمایه‌داری و سه‌رچاوه‌ی ئومێدی ڕادیكاڵانه

ن: یوجین ئێمسی کاراهە له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: گه‌ڵاڵی      ‌ بۆ دەمانەوێت چاکسازی لە سەرمایەداریدا بکەین‌؟ له جیاتیی ئه‌وه‌ی چاکسازیی تێدا بکەین،­ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بە بیر خۆمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌رمایه‌داری ئەوەندە‌ زیانبه‌خشه‌... ده‌توانین به‌ گوتنی ئه‌وه‌ی کە هەیە و هەموان دەیزانن، ده‌ست پێ بكه‌ین: سروشت و لۆجیكی سه‌رمایه‌داری بە شێوەیەکی پێشپێنەگیراو چاوچنۆكن؛ سەرمایەداری وه‌ك سیستمێكی خاوه‌ندارێتیی په‌یوه‌ست به‌ زیادكردنی قازانج و به‌رهه‌مهێنان، گێژەڵووکەیەکی زه‌به‌لاحی هه‌میشه‌ خولاوه‌یە لە کەڵەکەکردن ‌. سەرمایەداری هه‌موو شتێكه،‌ کۆنەپارێز نه‌بێت، داینامیكترین و بێبارترین سیستمی ئابوورییه‌‌ له‌ مێژوودا. وه‌ك ماركس له‌ لاپەڕەکانی سه‌ره‌تای كتێبی مانیفستی پارتی كۆمۆنیستدا ڕوونی دەکاتەوە، سه‌رمایه‌داری بە چاکسازیکردنی به‌رده‌وام ڕزگاری دەبێت: ''چینی بورژوازی به‌بێ بەردەوام کردنی شۆڕش بەسەر کەرەستەکانی وه‌به‌رهێناندا بوونی نابێت و له‌وێوە کردنی شۆڕش بەسەر په‌یوه‌ندییەکانی به‌رهه‌مهێنان و له‌وێشه‌وه‌ بەسەر ته‌واوی پیوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگەدا.'' سەرمایەداری هه‌

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: داگیرگەی کەرامەت

شاهۆ عەلی ئایین و دەسەڵات: دوالیزمەکەی سیستم و تەواوکەرەکانی یەکتر، یان دەقیقتر: حەقیقەتە دیالێکتیکەکەی . نیولیبڕاڵیزم، دوا فۆڕمە ئایدیۆلۆژییەکەی سەرمایەداری، لەگەڵ چەکەرەکردنی لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە هۆی ئەم دوالیزمەوە وەحشیگەرییەکی نوێی هێنایە بوون، کە چیللی یەکەم وڵاتی دنیا بوو بەر شاڵاوەکەی کەوت و کرا بە تاقیگەی ئەم دۆکترینی شۆکە، بە قەولەکەی نایۆمی کڵاین. ئەمڕۆ باشووری کوردستان و عێراقیش بە تەقاندنەوە و نەهێشتنی بینا و سێکتەرەکانی کەرتی گشتی و خەسخەسەکردنیان و بەهێزبوونەوەی کۆنەپارێزیی ئاینی و خێڵەکی و بەمیلیتاریزمکردنی کۆمەڵگەکان، زەمینەسازییەکە کە ١٤ ساڵ زیاترە دەستی پێ کردووە بۆ جێگیرکردنی ئەم سیستمە . داگیرگەی کەرامەت (بە زمانی چیللی: کۆڵۆنیا دینگیداد)، لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەڵمانی فلۆریان گالێنبێرگەر و لە نواندنی ئێما واستۆن و دانیەڵ بروهڵ، یەکێکە لەو فیلمە ناوازە و کەموێنانەی کە لەسەر بنەڕەتی ڕووداوێکی ڕاستەقینە بونیاد نراوە. باس لە چیرۆکی کۆمۆنیستێکی ئەڵمانی دەکات بە ناوی دانیاڵ، کە بۆ پشتیوانیکردن لە ئەزموونی دادگەریی چیللی بە سەرکردایەتیی ئەلە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوهەشتەم

فیلمی سیوهەشتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم دانیەڵ بروهل كۆمۆنیستێكی ئەڵمانییە، لەپێناو بیروبڕواكەیدا دەچێتە چیللی تا پشتیوانی لە دادگەری و ئازادیی سۆسیالیزمی ئەوێ بكات و هاوڕێی سیستمەكە بێت، بەڵام كودەتایەكی سەربازی ڕوو دەدات و دەخرێتە زیندانێكی تایبەتەوە، كە لە لایەن سی ئای ئەیی ئەمەریكییەوە بەڕێوە دەبرێت. لەوێ مێشكی زیندانییەكان دەشۆردرێتەوە و لە لایەن پیاوانی ئایینی و سیاسییەوە، سەیرترین شێوازەكانی ئەشكەنجەدان پەیڕەو دەكرێن، كە نوێنەرایەتیی مانەوە و بەردەوامیی نیولیبڕاڵیزم دەكەن، بەڵام دانیەڵ و دڵدارەكەی لەم ستەمە هەڵدێن و چیرۆكی ئەو وەحشیگەرییەی سەرمایەداری بۆ دنیا دەگێڕنەوە ... فیلمی کۆڵۆنیا لە دەرهێنانی فلۆریان گالێنبێرگەر ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوحەوتەم

فیلمی سیوحەوتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم عیماد و ڕەعنا دوو هاوژینی شانۆكاری ئێرانین، ناچار دەبن خانوویەك كە پێشتر لەشفرۆشێك تێیدا نیشتەجێ بووە، بە كرێ بگرن. لە ماڵە تازەكەیاندا ڕووداوێك - كە بەرهەمی كێشە و دابڕان و لێكترازانە كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكانی ئێرانە - ڕوو دەدات و وا دەكات عیماد ببێتە مرۆڤێك، كە پێشتر لە ڕێی پیشە و هونەرەكەیەوە كاری بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە مرۆڤە كردووە ... فیلمی   فرۆشیار لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد