Skip to main content

Posts

Showing posts from January, 2018

ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت لە پاییزی ٢٠١٧ لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٢ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارە ١، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت. ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت تایبەتە بە جووڵانەوە جەماوەرییەکانی ئەم دواییەی باشووری کوردستان، پەیوەند بە نائامادەیی زانکۆ و خوێندکارانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر. تێیدا لە ڕێی ٥ وتارەوە، کە لە لایەن گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ و بەشدار لە جووڵانەوەکاندا نووسراون، دەست خراوەتە سەر کۆمەڵێک برینی ڕیشەیی و ئەو هۆکارانە باس و شرۆڤە کراون کە بوونەتە هۆی ناچالاکیی زانکۆ و خوێندکارانی لە ڕووداوە سیاسییە چارەنووسسازەکاندا. وتارەکانیش بریتین لەمانە: ·         تەنیاییەکانی خوێندکار ن: زەردەشت نورەدین ·         زانیوتە ''مۆدێرن'' یانی چی؟ ن: وەلید عومەر ·         دەسەڵاتیش چاوەڕوانی بەردەکانمانە ن: کۆمەڵەی ٦٨ ·         ڕادیکاڵیزمی ژیانی ڕۆژانە ن: هاوار محەمەد بڵاوکراوەی ڕەت بێبەرانبەر بڵاو دەکرێتە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوچوارەم

فیلمی سیوچوارەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم سەرەڕای هەموو ئەو پێشکەوتنانەی تەواوی دنیا و ئیسرائیلی گرتووەتەوە، بەڵام هێشتا سیستمێکی کۆمەڵایەتیی کۆنەپارێز و دەسەڵاتێکی ئایینیی چەوسێنەر هەیە، کە جیاوازیی ڕەگەزی تۆختر دەکەنەوە و ژن دەکەنە کۆیلەی پیاو... لەم فەزایەی تێیدا هیچ ژنێک ناتوانێت داوای مافی خۆی بکات، ڤیڤیان ئێمزالیم، ژنێکی ستەمدیدە کە دەیەوێت لە مێردە ستەمکارەکەی جیا ببێتەوە، شەڕی ئەو سیستمە کۆنەپارێز و دەسەڵاتە چەوسێنەرە دەکات... فیلمی تەڵاق: دادگاییکەی ڤیڤیان ئێمزالیم لە دەرهێنانی برایانی ئێلکابتێز ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆ دەربارەی دەکەن... ڕۆژ: سێشەممە، ٢٣\١\٢٠١٨ کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ شوێن: سینەما سالم نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار بە ژێرنووسی کوردی وەرن پێکەوە بەرەنگارییەکی سێ ساڵەی ژنێکی ستەمدیدە بەرانبەر سیستمە کۆنەپارێزە کۆمەڵایەتییەکان و دەسەڵاتە چەوسێنەرە ئایینییەکان لە فیلمێکدا ببینین و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی بکەین... ناونیشانی سینەما سالم: شاڕێ

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: بێدەنگیی کوشندەی خودا

هەمیشە وامان بیستووە و بیر کردووەتە کە کەسانێکی باوەڕدار کاتێک بانگەشە بۆ باوەڕ و ئایینەکەیان دەکەن و ڕووبەڕووی ستەملێکردن و ئازار دەبنەوە، بە کەسانی ئازا و چاونەترس و گیانبەختکردوو بزانین، لە کاتێکدا دەبێت هاوڕێ لەگەڵ ئەو بیستن و بیرکردنەوەیەدا، ببیستین و بیر بکەینەوە کە ئایا ئەو خودایەی ئەو باوەڕدارانە بە خاتری ئازاری قووڵ دەچێژن، بۆ لەسەریان نایەتە دەنگ؟ بەو مانایەی بە چ پێوەرێک بۆمان هەیە مرۆڤێک کە لەبەر خوداکەی لەژێر ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆردایە، ئەم ئازارە قووڵەی بەرز بنرخێنین و پێمان وابێت پێی بەرزتر و گەورەتر دەبێت؟ نەخێر، پێویستە و دەبێت ئیتر بکەوینە گومان لەو بێدەنگییە قووڵەی خودا بەرانبەر ئازاردانی بەندەکانی هەیەتی، پێویستە و دەبێت بکەوینە پرسیارکردن لەو بێدەنگییە ڕۆچووەی خودا بەرانبەر ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی ناو و ئایینی ئەو بڵاو دەکەنەوە ... فیلمی بێدەنگی، هەر لە ناوەکەیەوە ئەو گومان و پرسیارە دەورووژێنێت؛ بە زیکەزیکێکی زۆر دەست پێ دەکات، کە دەشێت هاوار و ناڵەی بەندەکان بێت، لەپڕ زیکەزیکەکە نامێنێت و بێدەنگییەکی قووڵ دەست بەسەر فەزاکەدا دەگرێت، کە دەشێت ئەمەیان ب

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوسێیەم

فیلمی سیوسێیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ڕۆژێک قەشەیەک لە پورتوگالەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینی مەسیحییەت دەنێردرێتە وڵاتی ژاپۆن و لە کاتی کارەکەیدا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئەو و پەیڕاوکارانی دەگرن و دەیانکوژن، دواتر دوو ڕاهیبی قەشەکە بۆ دۆزینەوەی قەشەکەیان و زیاتر بڵاوکردنەوەی ئایینەکەیان دەچنە ژاپۆن و ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی ئەو دەبنەوە؛ ئەو ستەملێکردنەیان هێندە زۆر و بەئازار دەبێت، تا دەگات بەوەی پرسیاریان لە بێدەنگیی خودا بەرانبەر ئەو هەموو کوشتارەی بەندەکانی، بۆ دروست دەبێت ... فیلمی بێدەنگی لە دەرهێنانی مارتن سکۆرسیزی ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیودووە

فیلمی سیودووەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم ‎ تیۆدۆر لە ھاوژینەکەی جیا دەبێتەوە، تووشی بۆشایی خۆشەویستی و تەنیاییەکەی قووڵ دەبێت، ناچار لەگەڵ سیستمێکی دەنگیدا عەشق دەکات، کە تەنها لە ڕێی ھێدفۆنەکەیەوە بەری دەکەوێت و ناتوانێت لەمسی جەستەی بکات ... ‎ فیلمی ئەو ‎ لە دەرهێنانی سپیک جۆنز ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی بەڕیتانیا

                                                     (٦) و کۆتایی (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید بزووتنەوەی خوێندکاریی بەڕیتانیا بزووتنەوەی خوێندکاری لە بەڕیتانیا بەراورد بە ئەمەریکا مێژوویەکی درێژتری هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی ١٨٨٠ و دروستبوونی ئەنجوومەنی نوێنەرانی خوێندکاران. ئەم ئەنجوومەنانە دەستپێکی ئەنجوومەنەکانی تری خوێندکاران بوون کە لە ساڵی ١٩٢١دا ئەنجوومەنی میللیی خوێندکارانی بەڕیتانیایان پێک هێنا. ئەنجوومەنی میللیی خوێندکارانی بەڕیتانیا ئەگەرچی لە ئەنج

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی پۆڵەندا

                                                   (٥) (بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە) بەهاره موحیبی لە فارسییەوە: بیار ڕەشید بزووتنەوەی خوێندکاریی پۆڵەندا قەیرانی سیاسیی ١٩٦٨ی پۆڵەندا کە لەگەڵ ناوی ڕووداوەکانی مارسی ١٩٦٨ لەم وڵاتەدا دەناسرێت، زۆربەی خوێندکاران و جووڵانەوە ناڕەزاییەکانی بەرانبەر دەوڵەتی کاتیی کۆمۆنیست، کۆماری خەڵکی پۆڵەندا، لەگەڵ یەکتر گرێ دا. لە ئەنجامدا ئەم قەیرانە داراییە سەرکوتکردنێکی گەورەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی زانکۆکانی وڵات و دوای ئەوە

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیویەکەم

فیلمی سیویەکەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم سەرۆک دیکتاتۆرە، ناو و وێنەی بە هەموو وڵاتەوەن، زۆر دڵی بەمە خۆشە و پێوەی دەنازێ، هەست دەکات دەبێت ئەم شەهامەتەی وەک میراتێک بمێنێتەوە، یەکێک لە خوێنی خۆی درێژەی پێ بدات و ئەبەدی بێت، بۆ ئەمەش نەوەیەکی منداڵی هەڵدەبژێرێت و لەسەر دیکتاتۆربوون پەروەردەی دەکات، تا لەپڕ کڵپەی شۆڕش لە وڵات هەڵدەستێ و سەرۆک و نەوەکەی لەم شار بۆ ئەو شار خەریکی خۆشاردنەوە دەبن، بەڵام ڕۆژێک شۆڕشگێڕان لە کەنار دەریایەک دەیاندۆزنەوە... فیلمی سەرۆک لە دەرهێنانی موحسین مەخمەلباف ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...