Skip to main content

چەمکەکان: دیموکراسی

(٩)
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
چەمکی دیموکراسی واتای ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵک خۆیان ڕابەر و نوێنەرەکانیان هەڵدەبژێرن و هەر خۆیشیان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییان دەکەنەوە لە بەئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانیان. لە سیستمی دیموکراسیدا خەڵکی لەوەی ڕەخنەی نوێنەرەکانیان بکەن ئازادن، ئەوانیش لەسەریانە گوێ لە خەڵکی بگرن و بەدەم پێویستی و پێشنیارەکانیانەوە بچن. لە فەرهەنگی مۆدێرنەدا دیموکراسی شێوازێکی حوکمڕانییە کە دانیشتوان تێیدا ڕاستەوخۆ هێز بەکار دەهێنن یان هەڵبژاردن لە ناو خۆیاندا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرێک دەکەن، کە هەر بەشێکە لە خۆیان.
زاراوەی دیموکراسی بۆ یەکەم جار لە سیاسەتی یۆنانی کۆن و بیری فەلسەفیی ئەوکاتدا دەرکەوت، لە دەوڵەتی ئەسینا. وشەکە لە ''دیمۆس''ەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە مانای گەل یان میللەت دێت.
لە سیستمی دیموکراسیدا تاکەکان ڕۆڵی گرنگیان هەیە کە دەبێت پێوەی پابەند ببن، ڕۆڵی سەرەکییان ئەوەیە بەشدار بن لە ژیانی گشتیدا و پابەند بن بەوەی ئاگاداری کێشە گشتییەکان بن و وریایانە چاودێریی ئەوە بکەن کە نوێنەرەکانیان ئەم هێزەی ئەوان پێیان داون چۆن بە کار دەهێنن و ڕا و بۆچوونەکانی خۆیان دەرببڕن. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، سەرەکیترین ئەرکیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار ببن و دەنگ بە نوێنەرەکانیان بدەن.
یەکێک لەو ڕەخنانەی لە دیموکراسی دەگیرێت، ئەوەیە کە حوکمی زۆرینەیە بەسەر کەمینەدا، بەو مانایەی زۆرینەیەک قۆرخی تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی سیاسی دەکات و کەمینەکان یان دەبنە ئۆپۆزسیۆن یان بەشێکی بچووکیان دەبێت. بەڵام دیموکراسی بەرگری لە خۆی دەکات بەوەی هەمیشە مافی کەمینە پارێزراوە و بەپێی ڕێژەی ئەو متمانەیەی پێیان دراوە، بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا دەکەن.
بەپێی پێوەری بیرمەندی سیاسی لاری دەیمۆند، دیموکراسی لە چوار بەشی سەرەکی پێک هاتووە:
- سیستمێکی سیاسییە بۆ هەڵبژاردن و ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لە ڕێگەی دەنگدانی ئازاد و یەکسانەوە.
- بەشداریکردنی گەل لە ژیانی سیاسی و مەدەنیدا
- پاراستنی تەواوی ماف و ئازادییەکانی گەل
- جێبەجێکردنی یاسا بە شێویەکی یەکسان و دادپەروەرانە
لە دنیای ئەمڕۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، شەڕێکی گەورە لەسەر سەرپێخستن و چەسپاندنی دیموکراسی هەیە و زۆرینەی وڵاتەکانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جێبەجێی ئەو فۆڕمە لە سیستم و حوکمڕانێتی دەکەن، ئەوەش ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت کە زۆر دوورە لەم جۆرە لە شێوازی حوکمڕانێتی. بەڵام زۆرینەی ئاڕاستەکان و ئەو نووسراو و بیروڕایانەی کە بیرمەندە سەردەستەکانی ئەمڕۆ هەیانە، ئەوەیە کە لە هیچ کام لە دەوڵەتەکاندا بە فیعلی و بە تەواوی ئەو سیستمە پەیڕەو ناکرێت و هێشتاش مرۆڤایەتی لەژێر چەوساندنەوەی کەمینە و دیکتاتۆرییەتێکی زۆرینەدایە.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان