Skip to main content

نامیلكه‌ی ٦٨



نامیلکەی ٦٨ یەکێکە لەو ئامرازانەی لە ڕێیەوە کۆمەڵەی ٦٨ هەوڵ دەدات ئایدیاکانای خۆی بگەیەنێت، تیایدا ئەو بابەتانەی پێویست و گرنگن بۆ بارودۆخی ئێستای زانکۆکانی باشووری کوردستان و ئاگایی و هۆشیاری پێیان لە ئاستێکی نزمدایە، لە دووتوێی نامیلکەیەکدا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.




یەکەم نامیلکەی ٦٨ (١٩٦٨: کرۆنۆلۆژیی ڕووداوەکان لە فەڕەنسا و جیهاندا) دەربارەی ڕووداوەکانی ١ی ئایار و ڕۆژانی تری ساڵی ١٩٦٨ی فەڕەنسایە، کە تێیدا بزووتنەوەی ئایاری خوێندکاران شۆڕشێکی سیاسی و کەلتوورییان هەڵگیرساند .نامیلکەکە کرۆنۆلۆژیی ئەو ڕۆژانەیە و ڕۆژ بە ڕۆژی شۆڕشەکە دەگێڕێتەوە


دووەم نامیلکەی ٦٨ (هەژاریی خوێندکار لە ڕووی هزری، دەروونی و مۆڕاڵییەوە)، دەربارەی چییەتی و چۆنێتیی بوونی خوێندکارە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان و بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک و ڕاپرسییەک، خوێندنەوە بۆ بارودۆخیان دەکات.

سێیەم نامیلکەی ٦٨ (زانکۆکان لە دنیایەکی نیولیبڕاڵدا)، توێژینەویەکی توێژەری بەڕیتانی، ئەلێکس کالینیکۆسە و دەربارەی بارودۆخی زانکۆکانە لە ئێستای دنیادا و وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە:
زانکۆکان لە کوێی ئەم دنیایەدان؟ قازانج چۆن ئێرەیشی تەنیوە؟ خوێندکاران چۆن بارکۆد لە ناوچەوان و پشتملیان دەدرێت؟ ئایا بە خۆیانیان زانیوە ئەگەر مەعریفەکەیان پارە نەکات، لەم جۆرە دنیایەدا جێیان نابێتەوە؟


هەرسێ نامیلکەکە لە کتێبفرۆشی غەزەلنووس و کافێ کتێبی غەزەلنووس دەست دەکەون
ناونیشانی کتێبفرۆشی غەزەلنووس: سلێمانی، پشت بەردەرکی سەرا، گەراجی پاسەکانی توویمەلیک، تەلاری هۆشیار قەفتان، بازاڕی کتێب
ناونیشانی کافێ کتێبی غەزەلنووس: سلێمانی، شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان