نزیکەی چل ساڵێک دەبێت لە باشووری کوردستاندا زانکۆ و پەیمانگە و ناوەندە
ئەکادیمییەکان هەن، هەر ئەوەندەش یان کەمێک زیاترە، کە خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە
و ناوەندە ئەکادیمییەکان وەک بوون و کاریگەری هەن و لە هەندێک لە ڕووداوە
چارەنووسسازەکاندا، ئەگەرچی کەمیش بن، ڕۆڵیان بینیوە، دیسان هەر لەو ماوەیەدا و لە
سەرەتاکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستە کە هێربەرت مارکۆزە، فەیلەسووفی ئەمەریکی –
ئەڵمانی، دێت گەنج و خوێندکار دەخاتە شوێنی چینی پرۆلیتاریا و دەڵێت کە ئیتر
گەنجان و خوێندکارانن دەتوانن گۆڕانکارییە ڕیشەییەکان دروست بکەن و ببنە وزە و
هێزی نوێی سەردەم. لەم ڕوانگەیەی مارکۆزەوە، چەندین بزووتنەوەی خوێندکاری دروست
دەبن و بە کاریگەریی ئەو و فەیلەسووف و نووسەرانی تری ئەودەم، چەندین شۆڕش
هەڵدەگیرسێت، کە وێنە و خەباتگێڕە سەرەکییەکانیان گەنجان و خوێندکاران دەبن.
دوای ئەوەی ئەم ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییە گرنگە دەدرێتە پاڵ گەنج و خوێندکار و دەبێتە بکەری زۆرینە و بگرە تەواوی گۆڕانکارییە ڕیشەییەکان، چەندین کەناڵ و ئامڕاز بۆ گەیاندنی پەیام و گوتاری بزووتنەوە جیاوازەکانی خوێندکاری دروست دەبن، کە لە ڕێیانەوە گەنجان و خوێندکاران دەنووسن و دەڵێن و بیر دەکەنەوە، هەر لە بڵاوکراوە و بڕۆشۆر و نامیلکە و کتێبەوە بگرە تا دەگاتە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆیی؛ بزووتنەوەی ئایاری ١٩٦٨ی خوێندکارانی فەڕەنسا یەکێکن لەو نموونانە. بە چاوخشاندن بەو مێژووەی ناوەندە ئەکادیمییەکان و خوێندکارانی باشووری کوردستان، کە لە سەرەوە باس کرا، کۆمەڵیک بڵاوکراوەی خوێندکاری دەبینرێن، بەڵام کێشەکەی لەگەڵ هیی بزووتنەوە خوێندکارییە جیهانییەکاندا، ئەوەیە کە هیچی وایان جێ نەخستووە و نەیانتوانیوە شتێکی وا سەربار بکەن کە بۆ مێژوو بمێنێتەوە و نەوە لە دوای نەوەی گەنج و خوێندکار سوودی لێ ببینن و بتوانن بیکەن بە سەرچاوەی هزری و مەعریفیی خۆیان.
لەم سۆنگەیەوە بلۆگپۆستی ڕەت دروست دەکرێت، لە ناو هەموو ئەو پشێوی و ناڕێکخراوی و نایەکێتییەی گەنجان و خوێندکاراندا، کۆمەڵێک گەنج و خوێندکار بە ئایدیا و ئامانجێکی سیستماتیک و ڕێکخراو و یەکێتییانەوە ڕەت دادەمەزرێنن، بەو ئامانجەی لە ڕێی بڵاوکراوەکانیەوە بتوانێت هۆشیاری دەربارەی ئەو ڕۆڵە سیاسییەی دەبێت گەنجان و خوێندکاران بیبینن و بکەری گۆڕانکارییە ڕیشەییەکان بن، بڵاو بکاتەوە، پێیان بناسێنێت، پێگە و ڕۆڵ و ئەرکی خۆیانیان پێ پیشان بدات، بەرپرسیارێتیی نێژراویان زیندوو بکاتەوە و ئیتر بە مانای وشە گەنج و خوێندکار بن.
ڕەت چاوگی ''ڕەتکردنەوە''یە، بە ماناکانی بزاوتن و تەکان، هزر و بیر، لەڕێدەرچوون و یاخیبوون، بنچینە و بنەڕەت، داو و لێتێکدان دێت، کە دەنووسێ و بڵاو دەکاتەوە بە ئامانجی هەموو ئەو مانایانە کار دەکات و گوتارەکەی ڕەتکردنەوەیە. ڕەت ڕادیکاڵ دەبێت، هیی هەموو ئەو کەسانەیە کە خەونی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و قووڵ و جیدییان هەیە و نەبوونەتە بەشێک لەو سیستمەی کە هەیە، هیی ئەو گەنج و خوێندکارانەن کە تا ئێستا کەناڵ و ئامڕازێک نەبووە بڵاوکراوە ڕادیکاڵانەکانیان بۆ بخاتە بەرچاو، هیی هەموو ئازادیخوازێکە، هەموومان دەتوانین تێیدا بنووسین و وەربگێڕین و بڵاو بکەینەوە، سەرپێی بخەین و جێی بخەین و لە داهاتوودا ببێتە سەرچاوەیەکی هزری و مەعریفیی گەنجان و خوێندکاران.

دوای ئەوەی کە ڕەت هیی هەموومانە،
هاوڕێ لەگەڵ ئەوە کەناڵێکی فەڕمی دەبێت بۆ گوتاری کۆمەڵەی ٦٨ و بڵاوکردنەوەی هەوڵ
و چالاکییەکانی. لەمڕۆوە دەستبەکار دەبێت و دەچێتە ماوەی کاری ئەزموونییەوە و
بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە، هەر هاوڕێیەک دەیەوێت نووسین و وەرگێڕانەکانی، کە
ئامانجەکانی ڕەتیان هەیە، لە ڕەت بڵاو بکاتەوە، بابەتەکەی
بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە:
k68ret@gmail.com