لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ فیلمی شەپۆل، لە دەرهێنانی دێنیز گانزڵ، لە ڕووداوێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە، کە لە خوێندنگەی کالیفۆرنیا لە ساڵی ١٩٦٧دا ڕووی داوە. فیلمەکە دەربارەی ڕەگەکانی دیکتاتۆرییەت و فاشیزمە لە ئایدیا و بیرکردنەوەی هەر مرۆڤێکدا، لە هەمان کاتیشدا فریودەر و ترسێنەرە، چونکە ئەو ئەگەرەمان پیشان دەدات کە لە ژینگەی ناجێگیری ئەمڕۆی مرۆڤایەتیدا هەموو شتێک، تەنانەت گەڕانەوە بۆ دیکتاتۆرییەت و فاشیزمیش، ئەگەری ڕوودانی هەیە. فیلمەکە بە دیمەنێکی پڕجۆشوخرۆش دەست پێ دەکات، کە پێناچێت هەرگیز کۆتایی پێ بێت. مامۆستایەکی خاوەن کاریزما، ڕەینەر ڤینگەر، ئوتۆمبیلەکەی بەرەو خوێندنگە لێدەخورێت و گۆرانیی ڕۆک ئاند ڕۆڵی خستووەتە سەر، کە لە هەمان کاتدا کامێراکە ژیانە هێمن و ئارامەکەی گەڕەکەکانی ناوچەکە پیشان دەدات. ڤینگەر پیاوێکی ڕادیکاڵە و شێوازێکی پەروەردەکرنی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەگەڵ نەریتدا ناگونجێت؛ کاتێک دەزانێت ناتوانێت پۆلەکە و خوێندکارەکانی لە ڕووی تیۆرییەوە فێری دیکتاتۆرییەت بکات، ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ئەوەی بە کردار فێریان بکات دیکتاتۆرییەت چییە. ئەمە بۆ خوێندکارە...