Skip to main content

چەمکەکان: سۆشیالیزم

(٤)
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
مەبەست لە چەمکی سۆشیالیزم، سیستمێکە کە تێیدا خاوەندارێتی لە نێوان تەواوی خەڵکدا هاوبەشە، بەو مانایەی کە هەموو بەرهەمەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی، بە هاوبەشی، بێ جیاوازی و بێ زیاد و کەم، لە لایەن مرۆڤەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن.
بەڵام ئایا دەشێت و ڕێی تێدەچێت کە هەر کەسێک یان هەموو کەسێک، خاوەنی هەموو شتێک بێت؟ بە دڵنیاییەوە هەندێک کاڵا هەن کە بەتایبەتی بۆ خودی کەسێک بەکار دەهێنرێن و ناکرێت بە هاوبەشی بەکار بهێنرێن، وەک جلوبەرگ. ئەمەش، ئەم خاوەندارێتییە تایبەتەی لە هەندێک کاڵادا مرۆڤ وەک تاکێک هەیەتی، ئەو بنەمایەی سۆشیالیزم ڕەت ناکاتەوە کە کۆمەڵگە و وڵاتێک لەسەر خاوەندارێتیی هاوبەش پێک بێت.
لە لایەنی پراکتیکیدا، خاوەندارێتیی هاوبەش لە سۆشیالیزمدا بە مانای ئەوە دێت کە هەر مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بەشداریی بڕیاردان سەبارەت بەوەی کە سەرچاوە و بەرهەمەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی چۆن بەکار بهێنرێن، بکات. بەو مانایەی هیچ دەسەڵات و هێز و لایەن و تەنانەت کەسێکیش، ناتوانێت خاوەندارێتیی تایبەتیی بەسەر ئەو سەرچاوە و بەرهەمانەدا بگرێت، جگە لە پێویستییە کەسییەکانی خۆیان.
دیموکراسی کرۆکی سۆشیالیزمە، کە لە کۆمەڵگەیەکی پەیڕەوی ئەم سیستمەدا تەواوی خەڵک مافی بەشداریکردنیان لە بڕیاردانە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانیان هەیە، هەیە.
بەرهەمهێنان لە سیستمی سۆشیالیزمدا ڕاستەوخۆ و تەنها بۆ مەبەستی بەکارهێنانە، ئەویش بە هاوبەشیکردن و بەڕێوەبردنی دیموکراسییانەی تەواوی سەرچاوە و بەرهەمەکانی جیهان، کە تاکە ئامانج لێی، لە بەرهەمهێنان، دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ دەبێت؛ ئەمە کۆتاییەک بۆ کڕین  فرۆشتن بە مەبەستی قازانج و دەستخستنی زێدەبایی دادەنێت.
لە سیستمی سۆشیالیزمدا، هەموو کەسێک دەتوانێت بێ بەرانبەر ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی لەپێناو پڕکردنەوەی پێویستییەکانیدا دابین کراون، دەست بخات.‌ سیستمی پارەدان بۆ ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەش بەپێی ئەو کارە نابێت کە تاک دەیکات، هەروەها ئەو بەرهەمانەشی بەرهەمی دەهێنێ، بەڵکو هەموو کارەکان خۆبەخشانە دەبن، بەرهەمهێنان دەبن لەپێناو پێویستیدا، واتە خەڵک ئەو کارانە دەکەن کە سوودێکی ڕاستەوخۆیان پێ دەگەیەنێت.
لەگەڵ چەندین شێوە ژیان و سیستمی بەڕێوەبردنی هاوشێوە لە ڕابردوو و پێش هەژموونگەریی دەرەبەگایەتی و سەرمایەداری، بەڵام تیۆریزەکەری ئەم سیستمە کارڵ مارکسی ئەڵمانی بووە، هاوڕێ لەگەڵ فرێدریک ئەنگڵس. ساڵی ١٨٧١ کۆمۆنەی پاریس بۆ ماوەی حەفتا ڕۆژ پراکتیکی ئەم سیستمەیان کرد، کە بە یەکێک لە سەرەتاترین پراکتیکەکان دادەنرێت، دواتریش ڤلادیمێر لینین بە ڕابەرایەتیکردنی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧، جارێکی تر سۆشیالیزمی کردە ئەلتەرناتیڤێکی جیهانی بۆ دۆخی خراپی سەر زەوی، کە زیاتر لە حەفتا ساڵ بەردەوامیی هەبوو. هەرچەندە ئێستا و لەمڕۆی جیهاندا نموونەیەکی بەردەست بەو ئەو جۆرە سیستمە و بەڕێوەبردنەکەی نییە، بەڵام هەمیشە سۆشیالیزم هێمای ئایدیا و سیستمێک بووە کە دادپەروەری سەنتەریەتی.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان