فیلمی دوازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
جێنی کچێکی گەنجە و بە هۆی تاوانێکەوە کە نەیکردووە، لە زینداندایە، بەهرەیەکی باڵای پیانۆژەنینی هەیە، مامۆستایەکی پیانۆژەنین زیاتری فێر دەکات و هانی دەدات لە بێشبڕکێیەکدا بەشداری بکات، بەڵام سیستم و بەڕێوەبەرانی زیندانەکە بە پاساوی ئەوەی کچێکی توندوتیژە، ناهێڵن بەشداری بکات، تا ڕۆژێک تراود، مامۆستاکەی، دەیخاتە ئامێری پیانۆکەیەوە و لە زیندانەکە بەرەو هۆڵی بێشبڕکێکە هەڵدێن...
فیلمی چوار خولەک
لە دەرهێنانی کریس کراوس
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا
ناونیشانی سینەما سالم:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم