فیلمی یازدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
ڕانچۆ و فەرحان و
ڕاجوو سێ خوێندکاری هاوڕێن و لە یەک زانکۆ و کۆلێژ دەخوێنن، هەر یەکێکیان بە
هۆکارێک لەگەڵ بەشەکەیدا ناگونجێت؛ یەکێکیان ئارەزووی بەشێکی تری هەیە و دەیەوێت
ببێتە فۆتۆگرافەر، دانەیەکیان بۆ بە بۆنەی هەژارییەوە و بۆ دامەزراندن دەخوێنێت و
ئەوی تریان حەزی بە بەشەکەیەتی و پڕۆگرامی خوێندنەکەی بەدڵ نییە، بەم جۆرە سیستمی
پەروەردە و فێرکردنی زانکۆکەیان لە خزمەتی هیچیاندا نییە و هەمیشە سەرزەنشت دەکرێن
و دوور دەخرێنەوە، ئەمە وادەکات هەرسێکیان بە شێوازە جیاوازەکانیان ڕووبەڕووی
مامۆستا و بەڕێوەبەرانی سیستمەکە ببنەوە...
فیلمی ٣ گەمژەکە
لە دەرهێنانی ڕاجکومار
هیرانی
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا