Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: گۆرانیی بەرەنگاریی نەتەوەیەک لەژێر مەترسیی توندڕەویی ئایینیدا

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
فیلمی تیمبەکتو چیرۆکی شارێکی لێواری بیابانی ساحارایە لە مالی، کە پێیەکی بە زۆر خراوەتە ناو شەریعەتی ئیسلامی و پێیەکی تری لە ناو کەلتووری ڕەسەنی خۆی، ئەفریقای ڕۆژئاوادایە. ئەم فیلمە تایبەتمەندییەکی دەگمەنی هەیە، ئەویش بەکارهێنانی شەش زمانی جییاوازە تێیدا: فەڕەنسی، عەرەبی، بامبارایی، سۆنگایی، تاماشقی و ئینگلیزی. لەگەڵ ئەم پێکداکەوتنی زمان و دابونەریتانە، ئەم هەرێمە جێیەکە بۆ بوونی بە تەختەی شانۆییەکی تراژیدی؛ لە هەموو سەردەمەکاندا ئەوەی کە گرووپێک پەڕگیرانە چەکیان هەڵگرتووە و تەنها خۆیان بە ڕاست زانیوە و ئەوانی تریان سڕیوەتەوە، تراژیدیای دروست کردووە.
عەبدولڕەحمان سیساکۆی دەرهێنەر تیمبەکتۆی لە ساڵی ٢٠١٢دا دەرهێناوە، ئەو وەختەی شارەکە لە لایەن گرووپێکی جیهادیی ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و لە ڕێی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە جاڕیان دەدا کە سزای شەریعەت بەکار دەهێنن، وەک جەڵدلێدانی ئەو کەسانەی گۆرانی دەڵێن، یاری تۆپیپێ دەکەن، دەموچاو و دەست و قاچیان دیارە و زۆر شتی تر، کە هەموویان نیشانەی ژیاندۆستین.
خەڵکانی تیمبەکتو لە ململانێی ڕزگاربووندان لەژێر شەریعەتی کپکاری ئەم گرووپە ئیسلامییە توندڕەوە؛ پیاوان پێیان دەگوترێت پانتۆڵەکانتان درێژە و دەبێت کورتی بکەنەوە، ژنانی دڵخوازی ڕەنگ دەبێت هەموو کات جلوبەرگ و گۆرەویی ڕەش لەپێ بکەن، دەستکێش لەدەست بکەن و هەموو ڕوویان دابپۆشن، کە ئەمە وادەکات ماسیفرۆشێکی ژن تووڕە ببێت و بڵێت: ''چۆن دەتوانم ماسییەکان بگرم و بیانفرۆشم ئەگەر دەستکێشم لە دەستدا بێت؟!''
یەکێک لەو ئامڕازانەی کە دانیشتوانی تیمبەکتو بەرەنگاریی پێ دەکەن، عەشقە. کیدان و ساتیمان لە ژێر چادرێکدا و لەسەر تەپۆڵکەیەکی لمین و لە دەرەوەی شار، لەگەڵ کچەکەیان و کوڕێکی بێلانە دەژین، کە بە شوانکارییەوە خەریکن. دراوسێکانیان کاتێک موجاهیدەکان گەیشەتوونەتە ئەوێ، هەڵهاتوون یان کوژراون، بەڵام کیدان و خێزانەکەی لەوێ نەجووڵاون؛ کیدان لە ژێر تریفەی مانگی بیابانەکەدا هێمنانە گیتارەکەی دەژەنێت، ژنەکەی لەباوەش دەگرێت و بەردەوام دەڵێت: ''مەترسییەکان تێدەپەڕێنین.'' بەڵام لە هەمان کاتدا عەشق دەشبێتە ئامڕازێک بۆ جێبەجێکردنی سزا ستەمکارانەکانی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکە، کاتێک لە یەکێک لە دیمەنەکاندا دوو عاشق لە تەنیشت یەکدا سەریان خراوەتە ژێر گڵ و بەردباران کراون، لەبەر ئەوەی پێش هاوسەرگیری سێکسیان کردووە.
موجاهیدەکان زۆربەیان پێشتر کەسانی خراپ و بەرباد بوون، ئێستاش بانگەشەی ''ڕزگارکردنی جیهان لە خراپە'' دەکەن. پێکەوە باسی زێدان و مێسی دەکەن، کەچی تۆپی پێ لەوانی دی قەدەغە دەکەن؛ لە یەکێک لە دیمەنەکاندا گەنجەکان بە شێوەیەکی فەنتازییانە یاری تۆپی پێ دەکەن، واتە بەبێ تۆپ، بەبێ تۆپ پاس دەدەن، شووت لێ دەدەن، گۆڵ دەکەن. ئەمە پاش ئەوە دێت کە گەنجێک لەسەر تۆپی پێ جەڵدی لێ دەدرێت.
یەکێکی تر لە ستەمکارییەکانی ئەم گرووپە پەڕگیرە ئیسلامییە، قەدەغەکردن و نەهێشتنی موزیکە، کە لە تیمبەکتودا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. لە شەقامەکانەوە دەنگی گۆرانی و موزیک دەبیسترێت؛ دیاوارا بە شێوەیەکی جوان و چێژبەخشانە لەگەڵ هاوڕێیانی گۆرانی دەڵێت، بەڵام دواتر هەشتا جەڵدی لێ دەدرێت. پاش جێبەجێکردنی سزاکەی، وەڵامی ئەم خانمە دەنگخۆش و ژیانویستە دەنگێکە، کە هەم هاواری ئازار و هەم سروودێکی شۆڕشگێڕانەیە، دژی هەموو ئەو ناشیرینی و مەرگدۆستییەی لە دنیای ئەمڕۆدا گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان وەک ژەهر بڵاوی دەکەنەوە.
*
فیلمی تیمبەکتو
لە دەرهێنانی عەبدولڕەحمان سیسۆکۆ

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی دەکرێت

ڕۆژ: سێشەممە، ٢٩\٨\٢٠١٧
کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: سینەما سالم
نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار
ژێرنووسکردنی بۆ کوردی: ئاوات کەریم

وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی تێیدا وێنەی دەسەڵاتدارێتیی گرووپێکی ئایینیی توندڕەو و پەڕگیری تێدایە ببینین و دوابەدوای بینینی، گفتوگۆ دەربارەی بکەین

ناونیشانی سینەما سالم:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان