Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ٣ گەمژەی بلیمەت


لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
٣ گەمژەکە بە تەنها چیرۆکی سێ خوێندکاری زانکۆ نییە، بەڵکو چیرۆکی هەر مرۆڤێکی سەر ئەم زەمینەیە کە ڕێگری لە هێنانەدیی خەون و خولیاکانی دەکرێت. فیلمەکە ئەو بەربەرەکانێیانەی ژیان وێنا دەکات کە دەبێت مرۆڤ بەرەنگاریان ببێتەوە.
دیمەنێک لە فیلمەکەدا هەیە کە تێیدا فەرحان دەڵێت لەو ساتەوەی چاوم بە دنیا هەڵهێنا، باوکم بڕیاری دابوو کە کوڕەکەی دەبێتە ئەندازیار: ئەندازیار فەرهان کورێشی. فیلمەکە بە شێوەیەکی کاریگەرانە کێشەی دایکان و باوکان دەردەخات، کە زۆر لە منداڵەکانیان دەکەن ئەوە هەڵببژێرن کە ویست و ئارەزووی خۆیان نییە و وایان لێ دەکەن خولیاکانی خۆیان لەبیر بکەن و پشتگوێی بخەن، کە ڕەنگە خولیاکانی خۆیان بیانگەیەنێتە سەرکەوتن و ئاستی بەرز. ئەم دۆخە لەگەڵ فەرحاندا ڕوو دەدات، کە دەیەوێت ببێت بە فۆتۆگرافەرێکی ئازاد. ئەو هەرگیز لە خوێندنی ئەندازیاریدا باش نەبوو، بەڵام هەر کە کاری لە بواری خولیاکەی خۆیدا کرد، بێ ئاوڕدانەوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا.لەلایەکی دیکەوە ڕاجوو نمایندەی پۆلێک لە خوێندکار دەکات کە لەژێر بارگرانی و هەژاریی خێزانەکەیدا لە کەوتن دەترسن، ئەمەش وادەکات بڕوابەخۆبوونیان لەدەست بدەن و بەرەو کەوتنیان ببات. ئەم ترسە لە کەوتن زۆر جار ناچاریان دەکات هەنگاوی پەڕگیرانە بدەن، وەک ئەوەی لەگەڵ ڕاجوودا ڕوو دەدات، کە هەوڵ دەدات کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەی دووبارە متمانەبەخۆبوونی بەدەست دەهێنێتەوە، لە هەر هەوڵدانێکیدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
ڕانچۆ سێینەی ئەم سێ هاوڕێیە دروست دەکات، کە ئەو جیاواز لە دوو هاوڕێیەکی، خوێندکارێکی زیرەکە و حەزی بە بەشەکەیەتی، بەڵام سیستم و پەیڕەوی خوێندنی زانکۆ و بەشەکەیی پێ باش نییە و لەگەڵ ویستە نوێخوازانەکانی ئەودا یەک ناگرنەوە، هەر بۆیە هەمیشە لە بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوەی مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی سیستمەکەدا دەبێت، ئەمەش وادەکات هەمیشە سەرزەنشت بکرێت و دوور بخرێتەوە.
سێ گەمژەکە فیلمێکی کۆمێدییە دەربارەی سێ هاوڕێی زانکۆ، کە لەگەڵ خاڵی ناوەڕۆک و سەرەکیی فیلمەکەدام کە سەربەخۆیی خودە، هێشتا نەیانهێشتووە لایەنی چێژ و پێکەنین لە فیلمەکە ون ببێت. ئەم فیلمە پێوەری نوێی هاوڕیێیەتی و پەیمانی هاوبەش لە نێوان هاوڕێ خوێندکارەکاندا دروست دەکات، کە هەر لە سەرەتای فیلمەکەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کاتێک ڕانچۆ لە دیالۆگێکدا دەڵێت: ''زانست و زانیاری زۆر لە چواردەورماندا هەڵدەقوڵێن، لەدەستی مەدە، لە هەر کوێوە دەستت پێی گەیشت چنگی پێدا بکە.''
فیلمەکە کۆمەڵێک دیالۆگی گرنگ و پڕوانە لەخۆ دەگرێت، کە یارمەتیدەر و هاندەر دەبن و بۆ گشت هەنگاوەکانی ژیان لەگەڵمان دەمێننەوە.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان