Skip to main content

بەیاننامەی کەمپینی سەد هەزار دینار بە دووسەدوپەنجایی

''نامانەوێت ببینە کۆیلەی سەرمایەداری''
دروشمێک لە دروشمەکانی بزووتنەوەی ئایاری ٦٨ی خوێندکارانی فەڕەنسا

سیستمی باڵادەستی ئەمڕۆی جیهان، تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگەی لەژێر فۆڕم و بەهاکانیدا جەڕاندووە، مرۆڤ وەک ئامێرێک بۆ مانەوە و بەردەوامیدان بە ستەمکاریی خۆی بەکار دەهێنێت و بە ڕێگە و شێوازە جۆراوجۆرە نامرۆییەکانی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چینایەتی قووڵتر دەکاتەوە. لە هەڵپەی گەیشتنی بەم جۆرە لە سیستم، دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان بە درێژایی تەمەنی، بە فۆڕمە مەهزەلەئاساکانی لە هەوڵدا بووە بۆ بەمادەکردنی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە، ویستی سەرەکیی بووە کە تەواوی چینە ستەمدیدەکان زیاتر لێک داببڕێت و لە ڕێیەوە بۆ مانەوە و بەردەوامیی خۆی، بەکاریان بهێنێت.
لە نوێترین ئەو ڕێگەیانەی دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان، بۆ زیاتر بەکۆیلەکردن و بەکاڵاکردنی توێژی خوێندکار گرتوویەتییە بەر، بڕیاری سەندنی بڕی ١٠٠،٠٠٠ دینارە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان. ئەم بڕیارە کرۆکی ستەمکاریی ئەو سیستمە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەیە، کە لەمڕۆدا ڕۆ چووەتە کۆی جومگەکانی ژیان و لە بەرانبەر هەر یەکێک لە پێداویستییەکانی ژیانکردندا، داوای پارە دەکات. بەوەی لە لایەکەوە دۆخی ئابووریی باشووری کوردستان بەگشتی و بژێویی ژیانی میللەت بەتایبەتی، کە بەرهەم و دەرەنجامی هەمان سیستمن، بە جۆرێکە هەرگیزاوهەرگیز توانای هەڵگرتنی بڕیارێکی لەو جۆرەی نییە، لە لایەکی تریشەوە، کە گرنگترینە، بینینی مرۆڤە بەگشتی و خوێندکارە بەتایبەتی، وەک مادە، وەک کاڵا، وەک ئامێر و سەندنەوەی کەرامەت و شکۆیەتی لە لایەن سیستمەوە، چونکە سەرەڕای هەموو ئەو جەردەئاسایی و مافیاگەراییەی هەیە، کە دیسان بەرهەم و دەرەنجامی سیستمەکەن، ئەو ژیانە شاییستەیەی کە دەبێت و ئەرکە لە سەرشانی بۆیانی دابین بکات، لە ڕێی گیرفانی خوێندکاران خۆیانەوە دەیکاتە دیارییان.
بۆ ڕەتکردنەوە و وەستان دژی ئەم بڕیارە، خوێندکارانی بەشەناوخۆیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییە جیاجیاکان چەندین فۆڕم و ڕێگەی ناڕەزاییدەربڕینیان بەکار هێنا، وەک بایکۆتکردنی چوونەهۆڵەکانی خوێندن، خێمەهەڵدان لە بەردەم دەرگەی زانکۆ و پەیمانگەکان، کۆکردنەوە واژۆ و تا دوایی. بەڵام هیچیان دەرەنجامێکی وایان نەبوو و نەیانتوانی بەر بە بڕیارەکە بگرن و هەڵیبوەشێننەوە، بگرە بوونە درێژەپێدەری و فاکەڵتی و سکوڵ و کۆلێجە جیاجیاکان، بە سەندنی بڕە پارەکە بە قیست یان دانی لە کۆتایی وەرزی خوێندندا، وەڵامی ڕەتکردنەوە و وەستانەکانیان دایەوە. تەواوی ئەو فۆڕم و ڕێگەیانەی ناڕەزاییدەربڕین، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە لایەن کۆی توێژەکانەوە گیراونەتە بەر و لەم باسەشدا دیسان گیرانە بەر، بە دەسەڵاتی سیاسی ئاشنان و ئەوی ستەمکار ئاسۆی هەریەکێکیانی لە بەرچاوە، کە شکستە. ئەمەش وای لێ دەکات بێباک لە دەنگە ناڕازییەکان بڕوانێت و بێخەم و ئارام بەردەوامی بە خۆی بدات. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە کۆدەنگییەکی فراوان لەسەر تەواوی پرسەکان بەگشتی و ئەم پرسە بەتایبەتی، دروست نابێت و ئاستی فیکریی فۆڕم و ڕێگەکان بە ڕادەیەک نزمە، کە هەر زوو هەرەس دەهێنێت و جارێکی تر دەبێتە بەرهەمهێنەرەوەی هەمان سیستم.
لە کاتێکدا ئێمە بڕوامان بە تەواوی ئەو فۆڕم و ڕێگەیانە هەیە بۆ بەرەنگاریکردنی دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکاری باشووری کوردستان و ئاواتمانە کۆدەنگییەکی فراوان لەسەر کۆی پرسەکان بەگشتی و ئەم پرسە بەتایبەتی دروست ببێت، بەڵام نەبوونی ئەو کۆدەنگییە فراوانە و هاوکات چڕنووکتیژکردنی سیستم بەرانبەرمان، وای کردووە کە لە تەواوی ئەو فۆڕم و ڕێگەیانە بێهوا و نائومێد ببین. بۆیە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو فۆڕم و ڕێگەیانە تێبپەڕێنین و لە بەرانبەر ئەو ستەمکارییە قووڵەی کە هەیە، کۆمەڵێک فۆڕم و ڕێگەی تر سەرپێ بخەین و بیانگرینە بەر، کە لە ڕێیانەوە لە یەک کاتدا، هەم زیان بە دەسەڵاتی سیاسی بگەیەنین، هەم بیسەلمێنین کە بوونمان هەیە.
لە ئێستادا لە زۆرینەی فاکەڵتی و سکوڵ و کۆلێجەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، ڕێوشوێنی توند بۆ سەندنی ئەو بڕە پارەیە گیراوەتە بەر، بۆ نموونە ئەگەر خوێندکاران بڕە پارەکە نەدەن، بێبەشیان دەکەن لە چوونەتاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ یان پێنەدانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان، کە ئەمانە و زیاتریش، بە بڕیار لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرەکانەوە دەرچوون. لە کاتێکدا هەموو ئەو فۆڕم و ڕێگەیانەی دژ بەم بڕیارە گیرانە بەر، نەیانتوانیبێت بەری پێ بگرن و بگرە وای کردبێت بڕیارەکە توندتر بکرێت، لەم دۆخەدا دەبێت ئێمەی خوێندکاران فۆڕم و ڕێگەیەکی نوێ بگرینە بەر و بەرەنگاریی ئەم دەسەڵاتە سیاسییە ستەمکارە بکەین.
ئێمە وەک کۆمەڵەی ٦٨، لە دوای ڕاوێژکردن بە بەشێک لە خوێندکاران و خوێندنەوەی کۆی دۆخەکە، ئەم فۆڕم و ڕێگەیەمان هەڵبژارد:بڕە پارەی زۆر بەگشتی و ١٠٠،٠٠٠ دینار بەتایبەتی، هەمیشە بە جۆرە پارەکانی ٥٠٠٠ دینار، ١٠،٠٠٠ دینار، ٢٥٠٠٠ دینار و ٥٠،٠٠٠ دینار دەدرێت، ئەم جۆرە پارانەش سروشتێکی بۆرژوایانەیان هەیە و بەگشتی لە گیرفانی ئەو دەسەڵاتە سیاسییە ستەمکارانەدان، کە بڕیارەکەیان دەرکردووە. ئەو جۆرە پارانەشی چینە ستەملێکراوەکانی پێ دەناسرێنەوە، لە خوارووی ئەو جۆرە پارانەوەن، کە دوانیان ٢٥٠ دینار و ٥٠٠ دینارن. ئێمەی خوێندکاران، کە لە چینی ستەملێکراوانین و ئەو جۆرە پارانەمان لە گیرفاندایە، گەر بێین و ئەم بڕە پارە زۆرە، بە ٢٥٠ دینار و ٥٠٠ دینار بدەین و لە نێوان هەر دوو دانە ٢٥٠ دینارێکدا، ٥٠٠ دینارێک هەبێت، ئەوا بەرەنگاری ئەو دەسەڵاتە سیاسییە ستەمکارەکە دەبینەوە. ئەویش بە سەلماندنی بوونمان لە بەرانبەر ئەو هەموو ستەمکارییانەی بەرانبەرمان دەیکات، کە لە لایەکەوە لە ڕێیەوە پێی پیشان دەدەین چ هێزێکمان هەیە و چۆن دەتوانین لە کاتێکدا کە تۆ هەموو دەرگەکانمان لێ دادەخەیت و وەك مادە و کاڵا و ئامێر دەمانبینیت، هێشتا لە تواناماندا هەیە دەرگەیەکیان بشکێنین و بەرەنگارت ببینەوە. لە لایەکی تریشەوە، ئیهانەکردن و هیلاککردنیەتی، هێنانەخوارەوەی شکۆی وەهمیی بۆرژوایانەیەتی، بەوەی ژماردنی ١٠٠،٠٠٠ دینار کە لە ٢٥٠ دینار و ٥٠٠ دینار پێک هاتبێت، کارێکی گرانە و لەبەر ئەوەی دوو جۆر پارەی لێک جیاوازیشن، ئامێری پارەژماردن نایژمێرێت.
لە ئێستادا ژمارەیەکی باش لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆ و پەیمانگە حکومییە جیاجیاکان، بەشدارییان لەم کەمپینەدا کردووە و بەتایبەت لەو فاکەڵتی و سکوڵ و کۆلێجانەی کە ڕێگەی توندیان گرتووەتە بەر بۆ سەندنی بڕە پارەکە، بەشێک لە خوێندکارانیان بڕیاریان داوە بەم جۆرە بڕە پارەکە بدەن.
گەر تۆش دەتەوێت بوونی خۆت لە بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسیی ستەمکاری باشووری کوردستان بسەلمێنێت، لەم بەرەنگارییەدا بەشدار بە.
ڕێگەکانی بەشداربوون:
- پەیوەندیکردن بە ژمارە مۆبایلی ٠٠ ٣٣ ٢٢٨ ٠٧٧٠
- پەیوەندیکردن بە پەڕەی کۆمەڵەی ٦٨ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک:
www.facebook.com/komeley68

سەرکەوتن لە یەکگرتندایە

کۆمەڵەی ٦٨
٢٣\٤\٢٠١٧

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان