Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ١٩٨٤، چیرۆکی شۆڕشگێڕێکی نائومێد

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
کاتی ١٩٨٤ ئەفسانەییە و شوێنەکە لەندەنە، پایتەختی ئەو ناوچەیەی ئۆشیانا، کە ناسراوە بە ئەیرستریپی یەک. وینستۆن سمیس تەمەنی سیونۆ ساڵە، بەڵام ڕوویەکی لاواز و وشکی منداڵێکی کەمخۆراکی هەیە، کە ڕوخساری پیاوێکی پیر دەنوێنێت. بە تەنها لە ژوورێکی زەمینیی دێزدا دەژی، کەلوپەلەکانی لە چاکەتێک، مێزێک و کورسییەک پێک هاتوون و شاشەیەکی گەورەی تەلەڤیزیۆن بەسەر کەلوپەلەکاندا زاڵە، کە چاودێریی دەکات و لایخۆی ئەو چاودێریی تەلەڤیزیۆنەکە دەکات.
کاتێک دەچێتە سەر کار، پۆشاکێکی یەکپارچەی شینی تۆخ دەپۆشێت، کە پۆشاکی هاوچەشنی کاردنی ژنان و هەروەها پیاوانی ئۆشیانایە. بە درێژایی شەقامە بەردکارییەکان ڕەت دەبێت و چەندین پۆستەری زەبەلاح و هاوچەشنی ڕابەرە ئازیزەکەی ئۆشینیا تێدەپەڕێنێت؛ ڕێبەری گەورە، کە هەمیشە چاودێریکەرە.ژیانی وینستۆن لە ژیانی هاونیشتیمانیانی تری ئەو ناوچە دیاریکراوەی لەندەن شتێکی جیاوازتر نییە؛ وەک ئەندامێکی حیزبی دەرەکی کار بۆ دەسەڵاتێک دەکات لە وەزارەتی ڕاستی، کە لە لایەن ئەندامانی حیزبی ناوخۆ بەڕێوە دەبرێت و لە زمانی نوێی ئۆشینیادا بە مانای درۆ دێت. وەزارەتەکە تەرخان کراوە بۆ گۆڕانکاریکردن لە مێژوودا، بە جۆرێک کە لەگەڵ دوا سیاسەتەکانی حیزبدا بگونجێت.
کاتێک کەسێک لە کارکردن لەپێناوی دەسەڵاتدا دێتە دەرەوە و دەهەڵمێنرێت، وینستۆن دەبێت بە ڕۆژنامەکان و ڕیکۆردە فەڕمییەکاندا بگەڕێت و ناوی ئەو کەسە بسڕێتەوە و کەسێکی نەناسراوی لێ دروست بکات. کاتێک ئۆشێنیا ئاشتی لەگەڵ یورەیسیا بەرپا دەکات و هاوشانی یورەیسیا دەبێت لە جەنگی دژ بە ئیستئاسیا، وینستۆن دەبێت کرۆنۆلۆژیاکانی جەنگ نوێ بکاتەوە. نووسینەوەی مێژوو خۆی لە خۆیدا کارێکە دەوامکردنی هەمیشەییە، چونکە ئۆشینیا بەردەوام لە جەنگدایە، بە نۆرە لەگەڵ دانەیەک یان دانەیەکی تردا.
ڕۆژێک، لەو ناوچەیەی لەندەن کە پڕۆلیتاریاکان نیشتەجێین،-خڵتەکانی کۆمەڵگە لەژێر سووکایەتیدا بوون لە لایەن حیزبەوە، وینستۆن دەفتەری یادداشتێکی مۆدێل کۆن دەکڕێت، کە لاپەڕە بەتاڵەکانی دڵڕفێنن بەلایەوە. لە گۆشەیەکی ژوورەکەیدا کە ناتوانرێت لە لایەن شاشەی تەلەڤزیۆنەکەوە چاودێری بکرێت، دەست دەکات بە نووسین. گشت شێتگیری و تووڕەیی و نائومێدییەکانی هەڵدەڕژێ. ئەمە سەرەتای یاخیبوونی وینسۆن سمیسە، کە لە دواجاردا دەیبات بەرەو کەوتنی و پاشان بەرەو دەربازبوونی لە دەستی پۆلیسی بیرکردنەوە.
لە پێش ئەوەدا، هەرچۆنێک بێت، دەکەوێتە پەیوەندییەکی خۆشەویستیی کورت و مەست لەگەڵ ژولیا، خانمێکی گەنجی سەرکێش و لەڕێ لادەر، کە بە هەمان شێوە لە وەزارەتی ڕاستی کار دەکات و هاوڕێی ئۆبڕاینە، ئەندامێکی ڕیکوپێکی حیزبی ناوخۆیە، کەسێکە کە ڕەنگە ڕاستییەکان لەبارەی بوونی ژێرخانی سیاسی بزانێت.١٩٨٤، فیلمێکی سادە و ئاسان نییە بۆ تەماشاکردن، بەڵام سحرێکی تێدایە کە خوازیاری سەرنجدانە، تەنانەت گەر بشتەوێ دەست لە تەماشاکردنی هەڵبگریت، ناتوانیت.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان