فیلمی نۆیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی لالەنگی
لە
دەرهێنانی زازا ئۆروشادزە
چیچان و جۆرجیا لە جەنگدان، ئەحمەد و نیکا دوو سەربازی
سەر بەم دوو بەرەیەن، ڕۆژێک شەڕێکی دەستەویەخە لە نێوانیاندا ڕوو دەدات و هەموو
هاوڕێکانیان دەکوژرێن و تەنها ئەو دوانەیان دەمێننەوە، ئیڤۆی ئیستۆنی ئەم دوو
دوژمنە بە برینداری دەهێنێتە ماڵەکەی خۆی و سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان نیازی کوشتنی
یەکتریان هەیە، بە گفتوگۆ سادەکانی دەیانکات بە هاوڕێ و دۆستی یەکتر...
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا