Skip to main content

شاجوانە ناشیرینەکان: ''ڕووداو گیان، ئەی تاجیری خەبەر!''

چەند هەزار خوێندکار وا خەریکە شکۆ و کەرامەتیان دەخرێتە ژێر پێ، بەشەناوخۆییان سووتاو و بێ ئاو و کارەبایە، بێ گەرمی و ساردییە، بێ ژیانە. چەندین خوێندکار خەریکی خۆکۆکردنەوەن، خەریکی ئامادەباشی و سەنگەرلێدانن، خەریکی ڕێپێوان و هاوارکردنن بۆ مافەکانیان، خەریکن یەکەمین جووڵانەوەی خوێندکاری-سیاسی-فیکری دروست دەکەن و پێویستیانە بچنە بەرچاوی کۆمەڵ، کۆمەڵگە بیانبینێت، توێژەکانی تر ئاگاداری ئیرادەیان بن، کۆڵنەدان و نەسرەوتنیان ببینرێت. دێن تۆ و هاوپیشەکانت ئاگادار دەکەن، پێتان دەڵێن وەرن بمانگوازنەوە بۆ بەرچاوەکان، با ببینرێین، با بزانن هێشتا تروسکایی هیوا لای خوێندکار ماوە و ئاسۆ لە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە هەڵدێ. بەڵام تۆ نایەیت، تۆ گوێی خۆت کەڕ دەکەیت، نایانگوازیتەوە، نایانخەیتە بەرچاو، ئەو داوا بچووکەی هەیانە بۆیان جێبەجێ ناکەیت: چونکە ''لیرە''ی بۆت تێدا نییە.
خۆ شۆک نین، سەرمان نەسووڕماوە کە بەم جۆرەیت؛ دەمێکە دەزانین کە بۆ تۆ بەرخۆدانی شەڕڤانێک لە کۆبانێ، بەقەد هەڵامەتگرتنی قارداشێک لە تەقسیم ئەرزشی نییە، دەمێکە دەزانین کە هاوار و ناڵەی ستەملێکراوان لات، لەچاو گوتاری سوڵتانێکی قەشمەردا هیچ گرنگییەکی نییە. دەزانین کە ''تاجیری خەبەر''یت، بێگومانین کە هەر لە تۆ دەوەشێتەوە بەرهەمە بۆگەنەکانی سیستم بۆ بەرچاوەکان بگوازیتەوە، دوایین ئینتاجەکانیمان پیشان بدەیت، بە شانازی و پۆزی پڕۆفیشناڵبوونەوە پێمان بڵێیت ئەم جارە چۆن شکۆ و کەرامەتیان شکاندووین، بیکەیتە مانشێتی سەرەکیت: وەرن بزانن کێ لە ئێوە جوانترە!
شیعر و گۆرانییەکی شاهین نەجەفی هەیە، بۆ یەکێک لە هاوپیشە و هاوڕێگەکانت نووسراوە و گوتراوە، کە لە ئاستیدا پێویستی بەم نووسینانەی سەرەوەی نەدەکرد، چونکە پڕاوپڕی دەفتەری ئەعمالی تۆشە. فەرموو:

بی بی بی بی سی گیان
شاهین نەجەفی
لە فارسییەوە: ئارمەن خەلیل
پێداچوونەوە و بەراوردکردنی: هەژار عوسمان

بی بی بی بی سی گیان، بی بی بی
بی بی بی بی سی، بی بی بی
بی بی بی بی سی گیان، بی بی بی
بی بی بی بی سی، بی بی بی

بی بی بی بی سی گیان، وێنەی ئیمام لە نێو مانگە*
ڕێی ئەوان بۆ نێو چاڵ و ڕێی ئێوەش هەر بۆ چاڵەبی بی بی بی بی سی گیان، ئەی جووزەی تاچەری**
ئەی تاجیری خەبەر! خەبەری ساختەیش دەکڕی
چارەنووسمان خوێنی نێو جۆگە وشکەکانی شەقام بوو
خراپ لێمان قەوما، کەچی بۆ تۆش باش بوو
داری دەستی پۆلیسەکان تەقەی نەهات، خواردمان، نۆشی گیانمان!
تۆیش بە سەردێڕی هەواڵەکانتەوە ڕاکە بەسەر تەرمەکانمانبە ئێش و گیانەڵامانەوە لێمان گەڕێ
ئەی گورگی میهرەبانی نێو پێستی مەڕێ
لەدەست خوێن و هەلاکەتە هاوارمان و بو‌غز
بە مە چی دەنگی دەوڵەتی پەیڕەوکراوی ئینگلیز

هیچ کات وەک تۆ بێتەرەف نین
وەک با ڕووتین، ئەمما بێشەرەف نین

بی بی بی بی سی گیان، بی بی بی
بی بی بی بی سی، بی بی بی
بی بی بی بی سی گیان، بی بی بی
بی بی بی بی سی، بی بی بی

کارێکم کرد لە هەر پەراسوویەکمەوە سەدی وەک من دێنە دەرێ
ترپەی دڵی گەمەکە بەدەست ئێمەیە و
من هێشتا لەسەر جەوهەرەکان وەستاوم و
ئەسپە سەرخۆشەکەم مەیلی لێیە بکا کارێ خەتەرێ
ئەو تفەنگە زمان و تیغی نێو دەممە
هەر وشەیەکی نێو شیعرەکانم دە مێشکی خەڵکی دەبنە شاژن
بۆ مەگەر فەلەک بیری دەچێتەوە تاوانەکەی شاژن!
من سەرانەم بە شتی زۆر لە تۆ کەڵەگاتریش نەداوە
ئەوەی بەسەر نەوەکەی ئێمەدا هات هێشتا لەبیرم ماوە
تۆ هەواڵنووسی بەلاڕێدابەریت و گوو دەنووسی
تۆ بە پارەی خەڵکی دەلەوەڕی و لە دەشتی چ ڕووی دا!
نانی بۆت پێ نەبوو ستار بەهەشتی***؟
کارەکانی ئێمە بە دڵ و دەروون هەواداریان هەن
بەڵام ئێوە مێشکنەخۆشن، مۆخەکانتان تایان هەن
دەبینم دەستت دەنێو گونەکانت خستووە و تووڕەیت
هەی مێشک عادە و ئایدزی خەبەر!

بی بی بی بی سی گیان بی بی بی بی بی! بی بی!
بی بی بی بی سی گیان بی بی بی بی بی! بی بی!


*مەبەست لە ئایەتولڵا خومەینییە
**مەبەست لە جەیمس تاچەرە، بووقلێدەرێکی ئەمەریکیی بەناوبانگە
***ستار بەهەشتی کەسێکی کرێکار و بلۆگنووس بوو، کە دەسەڵاتی سیاسیی ئێران زیندانیی کرد و لەژێر ئەشکەنجەدا مرد

گۆرانییەکە:

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان