لە
ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
ژوور فیلمی ئەگەرە ئەوپەڕییەکانە، بە شێوازە ئەفسووناوییەکەی
سەرنجە ئێجگار زۆرەکان دەربارەی باس دەکات. چی ڕاستییە؟ چی ڕاستی نییە؟ شوێنی ئێمە
لە گەردوونی بێپایاندا کوێیە؟ بۆ جاک، ژوور هەموو جیهانە، هەموو ئەوەی دەیزانێت و
خۆشی دەوێت لەوێدایە، سەر بەرز دەکاتەوە و ئاسمان لە ڕێی ئەو تیشکە کەمەوە دەبینێت،
کە لە پەنجەرە بچووکەکەی بنمیچەوە دێتە ژوور. هەندێک جار گەڵایەک دەوەرێت و دەبێتە
جێی پرسیاری ئەو، وەک چۆن ئێمە بە شەودا سەیری ئاسمان دەکەین و لە درەوشانەوەی
ئەستێرەکان دەپرسین: چی لە پشتی وردبینیەکانی ئێمە بۆ گەردوون هەیە؟ ئایا ئێمە
دەتوانین تێیبگەین؟ ئایا ئێمە وەک جاک ئازا دەبین؟
فیلمێکی نائومێدانە و لە هەمان
کاتیشدا پڕئومێدە؛ ژیانێکی بێمانا دەژین، لەسەر خاڵێکی بچووکی شین. بەڵام ئێمە وای
نابینین، بەڵکو وای دەبینین کە ئێمە سەنتەری گەردوون بین؛ ئێمە جاکین و جیهان ''ژوور''ی
ئێمەیە.''ژوور'' کاتی بۆ نییە، هەمیشە دەژی، لە نەمریی خۆیدا بەردەوام و پاش ڕۆیشتنی
ئێمە کار لە نەوەکانی تر دەکات.