Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لالەنگی، فیلمێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستەواژەکانی دۆست و دوژمن


لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
ئیڤۆ پیرەپیاوێکی کەمدووی ڕیش زیوینە، کاری دروستکردنی سەبەتەیە بۆ لالەنگییەکانی مارگوسی دراوسێی. هەردووکیان کۆتا هاووڵاتییەکانی ئیستۆنیان، کە لە یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو، لە جۆرجیا، لە ماوەی جەنگی ١٩٩٢ی هەرێمی ئەبخازیادا لەو ناوچەیە مابێتنەوە.
ئەو کێوەی ئیڤۆ و مارگوسی لێ دەژین جێیەکی کۆن و بێدەنگە و ڕیتمێکی لادێیانەی هەیە، کاتێک جەنگی لێ دەست پێ کرد، خێزانەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیستۆنیا، بەڵام ئەمان ماونەتەوە. هێمنیی ناوچەکەیان لە نێوان سەربازانی جۆرجیا و چیچان، کە لەپێناو بەشی پشتەوەی ئەبخازیای جیاکراوە دەجەنگن، شێواوە.
دوو سەرباز، کە هەریەک هیی لایەنێکی جەنگەکەن، بریندارن و ناچارن لەوەی کە ئیڤۆ هێناوینیەتە ماڵەکەی خۆی، سوود ببینن. ئەحمەد، سەربازە چیچانییەکە، سوێند دەخوات بە زووترین کات، کەی بۆی ڕەخسا، نیکۆی جۆرجیایی بکوژێت، بەڵام بەڵێن بە ئیڤۆ دەدات کە لە ماڵەکەی ئەودا ئەو کارە ناکات، نیکاش بە قسە ئیستیفسازییەکانی، هەمیشە تووڕەتری دەکات. هەردووکیان ماوەیەکی پڕ گرژی تێدەپەڕێنن و تیایدا هەمیشە بە چاوێکی دووژمنکارانەوە لە یەکتر دەڕوانن، مارگوسیش بەردەوام بەو دۆخەی لالەنگییەکانی تێیدایە، تووڕە و خەمبارە. لەم سێگۆشەیەدا ئیڤۆ بە مۆڕە و گرژی و گفتوگۆ سادەکانیەوە، هێمنیان دەکاتەوە.
بینەران لە کاتی بینینی فیلمەکەدا لە بیرکردنەوەی سەیری مرۆڤ بۆ جەنگ و شەرەف تێڕادەمێنن؛ ئەحمەد سوێندی خواردووە کە دوژمنەکەی بکوژێت، نیکاش، کە دوژمنەکەیەتی، هەر هەمان نیازی هەیە و هەمیشە سووکایەتی بە ئەحمەد دەکات، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە ژێر یەک بنمیچدا دەبن و ئیڤۆ لە کاتی تووڕەبوونەکانیاندا بە ڕستەی سادە و ساکار وەڵامیان دەداتەوە و دەیانوەستێنێت، لەپڕ لە کاتی هێرشێکدا بەرگری لە یەک دەکەن و وەک دوو هاوڕێی گیانیبەگیانی، بۆ یەک دەجەنگن.
لالەنگی فیلمێکی سەیرە، زۆر سادە دەیەوێت پێمان بڵێت ئەو وێنایانەی بۆ دەستەواژەکانی دۆست و دوژمن هەڵمان بژاردوون، لە بنەڕەتەوە هەڵەن و مرۆڤ هەر لەخۆیەوە دای تاشیون، تەنها بۆ ئەوەی یەکتر بسڕنەوە و یەکێکیان سەروەر بن، بەڵام بێئاگان لەوەی کە زۆر شتی سادە هەن دەتوانن وا لە مرۆڤ دەکەن لە سەختترین حاڵەتەکان و ئەوەی پێی دەوترێت جەنگ، هاوڕێیەکی گیانیبەگیانی بن.
*

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان