Skip to main content

شاجوانە ناشیرینەکان: پووچبوون دەتکاتە شاجوان

 دامەزراوەیەکی گەورە هەیە: پانتاییەکی فراوان، کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆر، بواری زۆر و جیاجیای هەن، کە تێیدا دەتوانیت وزەی گەنجانەت و هێزی خوێندکاربوونت پەخش بکەیت، بە بارتەقای گەورەیی و پانتایی و جۆراوجۆری و زۆری و جیاییەکەی، کاریگەری دروست بکەیت. تۆ لەم پانتاییە فراوانەدا هیچ نیت، لە هەر یەکێک لە بەشە جۆراوجۆرەکانیدا غەرقی نەزانیت، زیادەی هەموو بوارەکانیت: لەم دامەزراوەیەدا بوونت پووچییە.
بەم هەموو کێم و جەراعەتەی هەتن، بەم هەموو بۆشییەی بۆشاییت پێ داگیر کردوون، بە زیادەییتەوە، ناچاریت شتێک بکەیت، ناچاریت بۆ ئەوەی بەوانی تر بڵێیت هەم، بڵێیت هێشتا توانای شتێکم هەیە، هێشتا لە جیهاندا شوێنێک بۆ من هەیە، دێیت دەچیتە پێشبڕکێوە، دەبیتە پێشبڕکێکار: بۆ مەعریفە و بەرەنگاربوون نا، بۆ بوون بە شاجوان.
تۆ خۆت قوربانیت، خۆت ستەمدیدەیت، بەرهەمێکی خراپ و ناشیرینی ئەم سیستمەیت، کەچی لە جێی ئەوەی بیر بکەیتەوە، دژی بجەنگیت، بەرەنگاریی بکەیت، هاواری گەرووت بۆ ماف و ئازادییە خوراوەکانت بەرز بکەیتەوە، هاوڕێ و هاوپشتی خوێندکارە قوربانی و ستەمدیدەکانی تر بیت، دێیت جارێکی تر دەبیتە بەشێک لەو سیستمە داڕزاوە و بەرهەمی دەهێنیتەوە. خۆت دەکەیت بە مادەی، بە شمەکی، بە کاڵای، لەبری بارکۆد ژمارە لەسەر خۆت دادەنێت (١، ٢، ٣، ٤):''کاممان جوانترین؟''
هاوڕێکەت یەکشەممە دێتە دەوام، سێشەممە لەبەر بێپارەیی دەڕواتەوە، بەشەناوخۆییەکەی سووتاوە، سەد هەزار دیناری لێ دەسەنرێت، کۆلێژ بە کۆلێژ ڕێپوان بۆ مافەکانی دەکات، پێکەوە هەموو سەرۆک و وەزیر عەمید و مامۆستاکان ئیرادەتان ژێرپێ دەخەن، سووکایەتیتان پێ دەکەن، کەرامەتتان دەشکێنن، جەهلتان دەرخوارد دەدەن، کەچی لەبری ئەوەی هاوچین و هاوخەباتی بیت، لەگەڵی لە ڕیزی یەکەمی ڕێپوان و ناڕەزاییدەربڕینەکان بیت، لەبری ئەوەی پێکەوە دەست بکەن بە چاوی هەموو ئەوانەی مرۆڤبوونتان لێ دەسێننەوە، دێیت دەڵێیت: ''ئەها لەوان جوانترم!''
پووچبوونتان ئێوەی خستە ئەم پێشبڕکێیەوە، ئێوەی بە یارمەتیی ساڵۆنە پڕ سووراو و سپیاوەکان و میدیا سێبەرە بەدئەخلاقەکان کردە شاجوان، بوونە کارەساتێکی تر لەو کارەساتانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکانماندا دەگوزەرێت، بوونە مەرگەساتێکی تر، تراژیدیایەکی تر؛ لە کاتێکدا دەبوو گۆڕانکاری بوونایە.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان