Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: ژوور، مانیفێستی ئازادی

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
ژوور چیرۆکی کوڕێکی ئازای پێنجساڵان دەگێڕێتەوە، کە لە لایەن دایکە دڵسۆزکەیەوە چاودێری دەکرێت. وەک هەر دایکێکی تری باش، ژیانی خۆی بۆ خۆشبەختی و سەلامەتیی کوڕەکەی تەرخان کردووە، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە پەروەردەیەکی باشی دەکات و هەر شتێکی بۆ دەکات، کە دایکانی تر دەیکەن. کەچی ژیانیان هەموو شتێکە، بەڵام ئاسایی نییە؛ لە ژوورێکی دە بە دە پێییدا بەند کراون، کە جۆیی دایک بە دەربڕینێکی جوان ناوی ناوە ''ژوور''.
پێش حەوت ساڵ، نیکی پیر، جۆی نیوسەم دەفڕێنێت و لە ژوورێک کە بۆ عەمبارکردنی شتە زیادەکانە، لە ماڵەکەیدا بەندی دەکات. هەر جارێک نیکی پیر بۆ سێکسکردن سەردانی ''ژوور'' دەکات، جۆی ناهێڵێت جاکی کوڕی بیبینێت، یان بە پێچەوانەوە، بەڵکو بە خەوتوویی لە کەنتۆرەکەدا دەیشارێتەوە. ئیتر نیکی پیریش چیتر باکی بە زانین دەربارەی کوڕە بایۆلۆجییەکەی نییە.
جۆی هەموو گەردوونی لە ''ژوور''دا بۆ جاک دروست کردووە، بە شێوەیەک کە تەنانەت لەو ژینگە خراپەشدا جاک دەتوانێت ژیانێکی پڕئومێد بژی. ''ژوور'' تەلەڤیزیۆنێکی تێدایە، کە جاک زۆر بە خۆشحاڵییەوە تەماشای دەکات، هەر شتێکیش بەدەر لە ژینگەکەی بوونی هەبێت، بۆ ئەم تەنها لە تەلەڤیزیۆندا بوونی هەیە. جۆی بۆ ئەوەی جاک لە هەموو شتێک بپارێزێت، ئەوە لە جاک دەگەیەنێت کە خۆیان و نیکی پیر، تاکە شتی ڕاستەقینەن لەسەر ئەم زەوییە دەژین و ئەوەی جاک لە کتێبەکان دەیخوێنێتەوە و لە تەلەڤیزیۆن دەیبینێت، ڕاستی نییە. تاکە بینین و سەرنجی ڕاستەقینەی جاک بۆ دنیای دەرەوە، لە بۆشاییەکی بچووکی بنمیچی ''ژوور''ەوەیە، کە ڕووناکیی ئاسمانی بە ڕۆژ و شەو تێدایە و دەیبینێت.
جۆی لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا جارێک هەوڵی هەڵهاتنی داوە و کاتێک شکستی هێناوە، بووەتە هۆی ئەوەی کە چیتر هەوڵ نەداتەوە، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی تەمەنی جاک گەیشتووەتە تەمەنێک کە بەرە بەرە باشتر لە شتەکان تێدەگات و بە بیرکردنەوە لەوەی کە ئەگەر شتێک بەسەر نیکی پیردا بێت، ئەمان بۆ هەمیشە لە ''ژوور''دا بەند دەبن، دووبارە بیر لە هەوڵێکی تری هەڵهاتن دەکاتەوە.
پاش ئەوەی پلانەکەیان سەردەگرێت، تەنها بۆ جاک زەحمەت نابێت خۆی لەگەڵ ئەو دنیا نوێیەدا بگونجێنێت، کە هیچ تێگەیشتنێکی بۆی نییە، بەڵکو بۆ جۆییش لەوە زەحمەتتر دەبێت کە وێنای دەکات و دەبێت لەگەڵی بگونجێت، ئەمەش تەنها هۆکارەکەی بۆ ئەو گۆڕانانە ناگەڕێتەوە کە حەوت ساڵە ڕوویان داوە و ئەم تێیاندا بەشدار نییە، بەڵام بە زیاتر گەورەبوونی جاک و ڕاهتنی لەگەڵ دنیا نوێیەکەیدا و دەربازبوونی و پەیداکردنی هاوڕێ، جۆییش لەوە تێدەگات کە دەبێت لەگەڵیدا ڕابێت و ژیانی پێک بهێنێتەوە، تا ئامادەیی بەهێزی هەمیشە بۆ کوڕە ئازاکەی هەبێت.ژوور سەرنجە دەگمەنەکەی ژیانمان لە لاکەی تری ئەزموونێکی ڕاتەکێنەوە پیشان دەدات؛ ڕێگای دوورودرێژی چاکبوونەوەی دەروونی و هەستیمان پیشان دەدات. وەختێک ئیتر بینینەوەی جۆی لەگەڵ دایکوباوکی کۆتایی هاتووە، کە ئیتر فرمێسکی شادی و باوەش و ماچەکەن لەناو چوون.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان