Skip to main content

٥٠ ساڵی نەزۆک: چ زانکۆیەک؟ چ بەرهەمێک؟


(٢)

کۆمەڵەی ٦٨

یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی زۆر نزیک بووەتەوە، بە خوێندکار و مامۆستاوە، هەموو خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە کردووە. بەشێکیان تا لە ''چالاکییە گەورەکە'' بەشدار بن، بەشێکی زۆریشیان تەنها بۆ ئەوەی ٢ ڕۆژ پشوو وەربگرن. لەم نێوانەیشدا هیچ کەس و لایەنێک نەمایەوە کە لە خۆی و هەموو ئەوانی تریش بپرسێت: ''ئەم یادە بۆ؟'''
هیچ کەسێک نییە کە لە دواکەوتوویی و خراپیی بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان ئاگادار نەبێت، بە جۆرێک کە ئەگەر لە منداڵێکیش بپرسیت، دەتوانێت پێت بڵێت کە ''قەیران'' و ''نەهامەتی'' و ''گەندەڵی'' چییە. ئەگەر ئەم پرسیارانە لە سەردەمی پێش ڕاپەڕیندا بکرانایە، ئەوا یەکسەر باسی ژێردەستەیی و داخرانی کۆمەڵایەتی و نەبوونی دەرفەت دەکرا، بەڵام سەیر لەوەدایە ئێستا هیچ شتێک لەو هۆکارانە بوونیان نییە، کەچی دۆخەکە زۆر لەوکات خراپترە، هۆکارەکانیش ئەگەر بە ڕووکەش زۆر و ئاڵۆز بن، ئەوا لە ناوەڕۆکدا هەتا بڵێیت سادەن و بەشی زۆریشی دەکەوێتەوە سەر زانکۆ و بەرهەمی زانکۆ.
بێگومان لە دوای ڕاپەڕینەوە یەکەم شوێن کە بتوانێت کاریگەریی ڕاستەوخۆ بۆ داهاتووی باشوور دروست بکات، زانکۆیە، چونکە هەر ئەوێیە کە وزەی تاکەکان کۆ دەکاتەوە و هەر ئەویشە دواتر لە ڕێگای دەرچووەکانیەوە کۆمەڵگەکە بەڕێوە دەبات، بە تایبەت بەم سیستەمە حکومڕانییەی ئێستا کە زۆرینەی چالاکییەکانی لە ڕێگای حکومەتەوەیە و تەنها لە زانکۆیشەوە دەتوانیت ببیت بە بەشێک لەم چالاکییانە، بۆیە بێگومان ئەوەی ئێستا کە هەیە و کار دەکات، بەرهەمی زانکۆیە. ئەم بەرهەمە لە باشترین دۆخیدا سیاسەتمەدارێکی گەورە، یان سەرمایەدارێکی گەورە، یاخود ''ڕۆشنبیر''ێکە، ئەگەر ئێمەیش لەم ئاستە باڵایەوە دەست پێ بکەین، پێویستمان بە کاتێکی ئێجگار کەم دەبێت بۆ دەرخستنی ئەوەی کە هەر ئەم ٣ توێژەن هەموو قەیرانەکانیان دروست کردووە، کە ئەمانەیش باشترینەکانی بەرهەمی زانکۆ بن، ئەی خراپترینەکان دەبێت چی بن؟!
ئەگەر سلێمانی و زانکۆی سلێمانی بە نموونە بهێنرێتەوە، لە هەموو شوێنێک زیاتر ئەم شکستەی زانکۆی تێدا بەدی دەکرێت؛ لەم شارەدا بێشومار ڕۆشنبیر و سیاسی و سەرمایەدار هەن کە زۆرینەی ئەم کەسانە، هەر ٣ شتەکەن لە هەمان کاتدا، هەروەها زیاتر لە شوێنەکانی تر چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی تێدا دەکرێت و ئایکۆنی فیگەری زیاترە، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەکان زیاتر دەبن و هیوای باشتربوونیش لەم شارەدا کەمتر دەبێتەوە، زانکۆی سلێمانییش ئەگەر هەر خۆی بە تەنیا هۆکار نەبێت، ئەوا هێشتا یەکێکە لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم بارودۆخەی شارەکە و باشوور.
کەواتە یاد لەپێناو چیدا بکرێتەوە و دڵ بە چی خۆش بکرێت، کە بە درێژایی ئەم ٥٠ ساڵە، کاری زانکۆی سلێمانی تەنها بەتاڵکردنەوەی وزە و تواناکانی خوێندکاران و پاشخستنیان لە هەموو ڕووەکانەوە بووبێت! بێگومان کەس ئەوەندە نەفام نییە دڵی بەم بەرهەمە خۆش بێت و بە شایەنی ئەوەی بزانێت مەڕاسیمی بۆ بگێڕرێت و شانازیی پێوە بکرێت، هەر بۆیە پێشوازیی مامۆستا و خوێندکارەکانی زانکۆیش لەم بۆنەیە، تەنها لەبەر ٢ ڕۆژ پشووەکەیە.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان