Skip to main content

٥٠ ساڵی نەزۆک: نوێنەرانی مەکتەبی سکرتاریەت، نەک هیی خوێندکاران


(٤)

کۆمەڵەی ٦٨

٥٠ ساڵەی زانکۆی سلێمانی گەنجی شارەکە لە خۆی دەگرێت، پەروەردەیان دەکات و بڕوانامەیان پێ دەدات، فێری ئەوەیان دەکات کە زانکۆیان تەواو کرد چ مرۆڤێک بن و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا بکەن، چۆن بژین و تواناکانیان بە کار بهێنن. بێگومان هەموو ئەمانەی بە زیادەوە کردووە و قسەکەیش ئەوە نییە کە نەیکردبێت، بەڵکو قسەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم شتانەی بە باش کردووە یان خراپ!
با زۆر دوور نەڕۆین و سەیرێکی ئەم چەند ساڵەی کۆتایی بکەین: نەک هەر ئەم چەند ساڵەیش... با کەمێک زیاتر بڕۆین و باسی دوای ڕاپەڕینی بەهاری ٩١ بکەین، کە زانکۆ بە تەواوەتی ئازاد بوو و کەوتە ژێر دەستی دەسەڵاتی سیاسیی کوردییەوە. لەم ساڵانەدا زانکۆی سلێمانی بە چەندین جۆر و ڕێگای جیاواز هەوڵی داوە ئەو کارانەی سەرەوە بکات و تیایشیاندا زۆر چالاک بووە، کردنی ئەو کارانەیش بۆ ئەوە نا کە کۆمەڵگە چی پێویستە بەم جۆرە خوێندکارەکانی پەروەردە بکات، بەڵکو بۆ ئەوەی کە خاوەنەکانی زانکۆ خۆیان چییان پێویست بێت، خوێندکارەکان بەو جۆرە بن، دواتریش ئەو خوێندکارانە ببن بە بەرهەمی زانکۆ و بچنەوە ناو کۆمەڵگە، کار بکەن و بژین، بۆ ئەوەی هەموو ژیانی کۆمەڵگەکە بکەن بەوەی کە خاوەنە پێشینەییەکانیان ویستوویانە کە هێشتا خاوەنیانن، واتە خاوەنەکانی زانکۆ.
خاوەنەکانی زانکۆ کێن؟ ئەوانە هەر ئەو کەسانەن کە زانکۆیان بە پارە کڕیوە، ئەو سەرۆکی زانکۆیەی کە لەسەر حیسابی حیزبەکەی بووە بە سەرۆک، ئەو کاربەدەستەی کە لەبەر بەرژەوەندیی کەسانێکی تایبەت بووە بە کاربەدەست، ئەو سەرۆکبەشەی کە بە واستەی هەمان کاربەدەست و هەمان سەرۆکی زانکۆ بووە بە سەرۆکبەش، ئەو مامۆستایەی کە بە پارە و لەسەر ئیزنی ئەوانەی پێشوو بڕوانامەکەی وەرگرتووە، لە کۆتاییشدا ئەو نوێنەرەی خو‌ێندکاران کە خزمەت بە هەموو ئەمانە دەکات و دەستکەوتی خۆیشی ڕاستەوخۆ لە نزمترین توێژی زانکۆ وەردەگرێت، کە خوێندکارە. هەموو ئەم کەسانە ئەم ئەرکانەیان پێ بەخشراوە، بەبێ ئەوەی جێبەجێکاری ئەرکەکانیان بن؛ سەرۆکەکان سەرۆک نین و نوێنەری باڵای حیزبەکانیانن، کاربەدەستەکان خزمەتکاری حیزبەکانیانن، سەرۆکبەشەکان خزمەتکاری کاربەدەستەکانن و مامۆستاکانیش خزمەتکاری سەرۆکبەشەکان، لە دوای هەموویشیانەوە بە نوێنەرەکانی خوێندکارانن، کە نوێنەر نین و کۆیلەترینی ناو زانکۆن، بەو پێیەی لە خوار هەموو ئەوانەی سەرەوەن و لە سەروو هەموو خوێندکارەکانیشەوەن... جا با لە خۆمان بپرسین: ئەم نوێنەرانە کێن و چین؟
لە سەرەتادا وا دەردەکەوێت کە هەموو خوێندکارێک دەتوانێت ببێت بە نوێنەری بەشێک لە بەشەکانی زانکۆ، هەر کەسێکیش بیەوێت دوور نییە بە یەکەم هەوڵ نەبێت بە نوێنەر، بەڵام گرنگ مانەوە و بەردەوامبوونە، چونکە تەنها ئەوانە دەتوانن بە نوێنەر بمێننەوە، کە گونجاون بۆ نوێنەرایەتی، گونجانیش بەو مانایە نا کە گونجاو بێت بۆ خزمەتکردنی خوێندکارەکانی هاوڕێی، بەڵکو بەو مانایەی کە گونجاو بێت لە خزمەتکردنی ئەوانەی سەروو خۆی. بۆ نموونە، ئەوانەی هەر زوو دەچنە ناو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەپێی یاسا و پرەنسیپەکانی ئەوان کار دەکان، کە کۆی کارکردنیان خزمەتکردنێکی ڕووتی سەروو خۆیانە - واتە خاوەنەکانی زانکۆ کە پێشتر باسمان کردن – هەروەها هەر کە بوون بە ئەندام، وەک ئەوە وایە ببن بە ئەندامی حیزبی کاربەدەست، کە هەموو شتەکانی تری لە ژێردەستە، هەمیشەیش بە جۆرێک قسە دەکات کە بەرژەوەندیی ئەو حیزبە، بەرژەوەندیی شار و زانکۆ و خوێندکار بێت، لە کاتێکدا شار و زانکۆ و خوێندکار هەمیشە لە ناو هاوکیشەی کارەکانی ئەواندا زەرەرمەندن و تاکە سوودمەند خۆیانن. ئەگەر نوێنەرێک ئەم شتانە و چەندین شتی تریش کە ئێمە ئاگاداریان نین، بکات، ئەوا نوێنەرێکی زۆر باش دەبێت و لەوانەیە لە داهاتوودا ببێت بە نوێنەری گشتیی تەواوی خوێندکارانی زانکۆکە؛ بەس باشە نوێنەرایەتی یەکێک لە بنەماکانی دیموکراسی نییە؟ واتە نوێنەرەکان نابێت کارەکەیان گواستنەوەی ویست و داواکاریی خوێندکارەکان بێت و هەڵبژاردنیشیان هەر لە لای ئەوانەوە بێت؟ کەچی نوێنەرەکانی زانکۆی سلێمانی بە پێچەوانەی ئەمەوەن: ئەوان بە تەزکیە و فۆڕم و مۆری مەکتەبی سکرتاریەت دادەنرێن و بەبێ ئەوان دەست بە ئاودا ناکەن، باشترینەکانیشیان دوورترینەکانن لەم دوو شتەوە، کە بنەمای دیموکراسین. کەواتە زانکۆی سلێمانی لە دیموکراسییشدا نەزۆک بووە!
هەموو ئەوانەی کە ئێستا لە زانکۆی سلێمانین، ئەوە نین کە پێویستە هەبن و شتێکی ترن، شتێکی هەتا بڵێیت دوور و بگرە پێچەوانەیش. لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانەی خوێندکاراندا، خوێندکارێکی پۆشتە ڕوو دەکاتە خوێندکارێکی هاوڕێی پڕ و تووڕەی و پێی دەڵێت: ''من نوێنەری گشتیی خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیەم، نوێنەری تۆم، کێشەکانتان دەزانم و هەمووی بە سەرۆکی زانکۆ دەڵێم، ئێوە دەبێت متمانە بە من بکەن و واز لەم گردبوونەوەیە بهێنن؛ من هەموو کارەکانتان بۆ دەکەم.'' خوێندکارەکەیش لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ''ئەمە کێیە؟ بۆ تا ئێستا نەمبینیوە؟ بۆ نازانم ناوی چییە؟!''

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان