فیلمی بیستوچوارەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
مەکمۆرفی گەنجێکی پەراوێزکەوتوو و نامۆیە، بە هۆی ڕەفتارە ناباوەکانیەوە لە
کارەکەی دەرکراوە و لە ناو خەڵکدا قبووڵکراو نییە، بۆ ئەوەی لە سزاکان دەربازی
ببێت، خۆی دەکاتە نەخۆشێکی دەروونی و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک دەکرێت و تێیدا بە
ئایدیا و هەڵسوکەوتەکانی کۆمەڵێک شت پیشانی نەخۆشە دەروونییەکان دەدات و فێریان
دەکات، کە دەرچوونە لە بەها و نەریتە تەقلیدییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان و وادەکات
بە جۆرێکی تر لە دنیا بڕوانن، کە پێشتر هەرگیز سیستم ڕێی پێ نەداون...
فیلمی ئەو کەسەی لانەی شێتییەکەی بەجێ هێشت
لە دەرهێنانی میلۆس فۆرمان
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارە کرد...