فیلمی بیستودووەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
سەلما دایکێکی چیکییە، لەگەڵ ئەوەی چاوەکانی خۆی لە کوێربوون نزیکن، کوڕە
بچووکەکەشی هەمان نەخۆشیی هەیە. بە مەبەستی ئەوەی نەخۆشیی کوڕەکەی چارە بکات،
هاتووەتە ئەمەریکا و لە کارگەیەک و بۆ بڕە پارەیەکی کەم، کە بۆ نەشتەرگەری کۆی
دەکاتەوە، دوو شیفت کار دەکات و لە پاڵیدا دەیەوێت لە شانۆییەکدا بەشداری بکات. سەرەڕای
هەموو ئەو بارگرانییانە، مامەڵە و هەڵسوکەوتی سەلما لەگەڵ چواردەورەکەیدا هەروەک
ژیان و خەونە پڕ لە جوانی و موزیکەکەی وان، بەڵام غەدر و خیانەتەکانی ئەوان کە
بەرهەمی سیستم و جۆرە ژیانێکی ستەمکار و چەوسێنەرە، سەلما دەکاتە بکوژ و بەرەو
سێدارە دەبات...
فیلمی سەماکەری ناو تاریکی
لە دەرهێنانی لارس ڤۆن تیێر
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...