فیلمی بیستوشەشەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
دەیڤد کاڕ سۆسیالیستێکی مەبدەئیی حیزبی کۆمۆنیستی ئینگلتەرایە، بە مەبەستی
شەڕکردن دژی فاشیزم و جێبەجێکردنی ئەو پرەنسیپانەی ئایدۆلۆژیاکەی هەیەتی، دەچێتە
ئیسپانیا و دەبێتە جەنگاوەر، بەڵام لەوێ بەر واقیعێکی تر دەکەوێت؛ لەبری شەڕ دژی
فاشیستەکان، دەبینێت سۆسیالیستەکان لە ناو خۆیاندا دەجەنگن. بۆیە لە بەرانبەر ئەو
شەڕەدا دەوەستێتەوە و لە ڕێی بیرکردنەوە و بەرگرییەکانی لە سۆسیالیزمەوە، ئایندەی
ئەو سیستمە لە دنیادا پیشان دەدات...
فیلمی نیشتمان و ئازادی
لە دەرهێنانی کێن لۆچ
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...