کرێکارێک لە ناو ئاپۆڕای دانیشتووی خوێندکارانی بزووتنەوەی ئایاری ٦٨ی فەڕەنسا بە پێوە وەستاوە و ''پرۆلیتاریا''یەکی نوێی پێ دروست کردووە
ئەمین قەزایی
لە فارسییەوە:
پرسین هاوژین
هەژاری بارودۆخێکی
پارادۆکسیکاڵی شارییە، هۆکارێکە بۆ بێبەشبوون لە دەرفەتەکان، خزمەتگوزارییەکان و
بارودۆخە ڕکابەرییەکان. لە هەمان کاتدا ئەم بێبەشبوونە لە دەرفەتەکان دووبارە
دەبێتە هۆی هەژاری. ئایدۆلۆژیای سەرمایەداری بە شێوە ئاوهژووركهوه گاڵتەجاڕهكهى
خۆيهوه دەڵێت: ''ئێوە هەژارن، چونکە نەتانتوانیوە سوود لە دەرفەتەکان بۆ
پێشکەوتنی تاک لە کۆمەڵدا وەربگرن.'' بەڵام ئەگەر ئەم پرسیارە درێژە پێ بدەین،
پارادۆکسهكه ئاشکرا دەبێت: بۆچی ئەوان نەیانتوانیوە سوود لەم دەرفەتانە ببینن؟
چونکە هەژار بوون. بۆ نموونە دەڵێن کرێکارێکی سادە دەبێت هەژار بێت، چونکە دەرفەتی
خوێندنی لەدەستداوە. بەڵام بۆچی لە دەستیداوە؟ چونکە لە سەرەتاوە هەژار بووە،
چونکە لە چینی هەژارنشین بووە، لە ناو خێزانێکدا بووە کە خوێندەوارییەکی ئاستنزمی هەبووە
و لە ئەنجامدا بێئاگا گەورە بووە، دەرفەتی کەمی فێربوون و زەروورەتی کارکردنی
منداڵان بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان هۆکار بووە. کەواتە پارادۆکسێک بوونی هەیە،
بەڵام گۆڕانە نابەجێ و درۆ ئایدۆلۆژییەکان لێرەدا تەواو نابن: باشە کرێکارێکی سادە
بۆ مەرجە هەژار بێت؟ بابەتی سەرەکی لێرەدایە، کە ئەو زور کەمتر لەو بڕە سامانەی
بەرهەمیدەهێنێت و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، وەردەگرێتەوە. مهسهله سەرەکييهكه بڕى چهوسانهوهيه، نەک بابەتی یەکسانیی مافەکان یان کەمکردنەوەی جیاوازیی
ئاستی حەقدەست. لە تێڕوانینێکی بهڕێوهبهرى و ئيدارييهوه: بۆچی دەبێت پیشەیەک بوونی هەبێت کە کەسێک بە ئەنجامدانی نەتوانێت پێداویستیی
ژیانی خۆی پێ دابین بکات؟ باشە بۆچی پیشەیەکی لەم جۆرە بە تەواوی ناسڕنەوە؟ ئەگەر
ئەم پیشەیە گرنگە و بایەخی پێ دەدرێت، کەواتە بۆچی ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن هێندەی
گرنگیی کارەکەیان پارە وەرناگرن؟ ئەمە هەموو ئەو پارادۆکسانەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی
هەژاری.
هەژاری
بارۆدۆخێکی ژینگەییە، کە هیچ بکەرێکی (سوبێكت) قسەکەر بەرهەم ناهێنێت. بکەری قسهكهر دەبێت لە
بارۆدۆخێکی جیاواز لە پارادۆکسیکاڵ و جیاواز لەو کێشەدارییە بێت کە هەیە، واتە لە
بارۆدۆخێکی دیاریکراوی خاوەندارێتی و توانا. فوکۆ پێی وابووە کە قسهكهر لێهاتووییەکەی
لە تواناکەیدایە، بەڵام ئەو هیچ هەستی بەو بابەتە نەکردبوو کە دیوێکی تری ئەم
توانایە خاوەندارێتییە؛ لە راستیدا ئەوە توانا نییە کە قسەکەرە، بەڵکو قسەکەر ئەو
کەسەیە کە خاوەندارێتی دەکات. بهێڵن نموونەیەک بهێنمەوە تا بابەتەکە ڕوونتر بێت:
مامۆستایەک و خوێندکارێک بهێنە پێشچاوی خۆت، کاتێک مامۆستا وانەیەک دەڵێتەوە، ئەمە
بە واتای گواستنەوەی زانست دێت لە مامۆستاوە بۆ خوێندکار، ناوی دەنێن تێڕامان،
بەڵام کاتێک خوێندکارەکە ئەو زانستەی کە پێیەتی، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا دەگوازێتەوە،
ناوی دەنێن بهرگرينامه. لە ڕاستیدا لە سەرەتاوە
وتراوە کە مامۆستا خاوەن زانستە، بۆیە ئەگەر خوێندکار قسەش بکات، ههر له پێگهيهكى
پاسيڤدايه و دەبێت مامۆستا دان بەوەدا بنێت کە ئەم خوێندکارە زانستێکی پێیە...
کەواتە ئهم قسهكهره خاوەنى شتێكه نەک دهسهڵات.
بابەتەکە
لەسەر بوون به قسهكهر نییە، بەڵکو بابەتەکە لەسەر خاوەندارێتی تایبەتیی زانستە،
هەروەهالە چوارچێوەی مارکسیزمدا وێنەیەک لە شەڕی کۆمەڵایەتیی خاوەندارێتییە تایبەتییەکان
پیشان دەدات،کەلە سەرووی چوارچێوەی پەتیی ميتافيزيكیی ''دهسهڵات''ى فوکۆوەیە.
هەژاريناسی
زانستێکە کە هەوڵ دەدات لە ناو ئەزموونی ژینگەی پارادۆکسیکاڵدا هەژار بەرهەم بێت، ئەمە
جۆرێکە لە ميتۆدناسيى چارەسەری – نووسینەکی. هەژارەکان لە کاتی بەرکەوتنیان بە
پارادۆکسەکانی ژیان، بە قبووڵکردنی شێوە ناتهندروستهكانى کۆمەڵگەی چینایەتی ئەوه
دهخۆنهوه و تووڕەیی خۆیان ڕووبەڕووی خۆیان دەکەنەوە. یەکێک لە دەرەنجامەکانی
ئەم سهركوته دەروونییە، ئایینە. سەرمایەداری بڕوا بەوان دەهێنێت کە شکستەکانیان
ئەنجامی هەڵەی تاکەکەسییە، یان چارەنووس و نەبوونی متمانەبەخۆبوون تا دوایی.
ئەمانە هەموی
لە هەژاردا كهسێكى ماسۆشى دروست دەکات، کەواتە هەژاريناسی جۆرێک لە چارەسەری نووسینەکییشە، هەژار بارودۆخی ژینگەیی خۆی باس دەکات، هەست و ئازاری خۆی وەک دەردەدڵ بۆ بەرانبەرەکەی
دەگوازێتەوە و لەگەڵ دژەگواستنەوەیەک لە نووسینەوەیدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە و لە
بارۆدۆخێکی خۆسەپێنی نووسیندا ئەم پارادۆکسانە لە سەرەتاوە ڕیزبەندی دەکرێنەوە و
شێوەکانی کردار و بەئاگابوونی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاری لەم نووسینە دێنێتە دەرەوە.
کەواتە هەژارەکان دەبێت بتوانن ئهزموونى ژيانى خۆیان بنووسنەوە، لە دۆستان و
نزیکانی خۆيان داوا بکەن کە بنووسن، ئەوان دەپرسن:''سەبارەت بە چی؟ بە کێ؟'' خەڵک
پێیان وایە کە نووسین جۆرێکە لە مهعريفه، تایبەتە بە ڕۆشنبیر و زاناکان، لە
کاتێکدا ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە و دەبێت فڕێ بدرێت، ڕەنگە تۆڕە تایبەتەکان بتوانن
ئامێرێکی باش بن بۆ زۆربوونی نووسین. مۆتۆڕ و ماڵپەڕەکانی نووسين، هاوكات كلينيك و
نۆڕينگهى نووسهرهكانن.
نموونەیەک لەو
پارادۆکسانەی کە لە ئەزموونی ژيانى خۆمدا ڕووبەڕووی بوومەتەوە، بارۆدۆخی
پارادۆکسیکاڵی کرێنشینییە، کە خانووە ڕووبەر فراوانەکان لەو ناوچانەی کە ئاست مامناوەندی
بۆ سەرەوەن، نادرێت بە خێزانێک کە ئەندامی زۆرە، هەروەها بە زۆربوونی ڕووبەری خانووەکان
کرێکەشی زیاتر دەبێت: کەواتە خێزانێکی هەژار و قەرەباڵغ ناتوانێت خانوویەکی گونجاو
بە کرێ بگرێت.
پرۆلیتاریا هاووڵاتی
نییە، چونکە هەمووکات له بهردهم ههڕهشهى دوورخستنهوه و دهركردندايه،
زۆربوون بە ڕێژەی سێ بۆ چوار ئەوەندەبوونی کرێی نیشتەجێبوون هۆکارێکە بۆ دوورخستنەوەی
كردهكيى پرۆلیتاریا بۆ پهراوێزى شارەکان، لە ئەنجامی ئەمەدا هەندێک بەشەناوخۆیی (يان
شوێنى خهو) لە نزێک هەندێک شاری وەک تاران دروست دەبن، ئەمانە بۆ ئەو پرۆلیتارانەن
کە لە ناوشاردا ئیش دەکەن، بەڵام وەک دەگوترێت شایەنی ئەوە نین لە ناوشاردا بژین. هەروەها
سەعاتەکانی پشوویان بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، ئەمە دەستپێکی هێرشێکی دیکەیە بۆ
لەناوبردنی پرۆلیتاریا لەلایەن ئامێرە جەنگییەکانی فاشیزم و هێزی سەرمایەدارەکان و
مافیای بۆرژوازی. چینی کرێکار پێویستە سەعاتەکانی کارکردنی زیاد بکات بۆ ئەوەی هەمان
شێوەژیانی پێشووی هەبێت، بەڵام بەداخەوە شەو و ڕۆژێک بیستوچوار سەعاتە!
ئەمە واتا
دەرکردنێکی گەورەی هێزی کارکردن بەرەو تهنهكهنشينى و پهراوێزى شار، هیچ دەنگیک
نییە بڵێت بۆچی پرۆلیتارێک بۆ بەکرێگرتنی پاکەتی شقارتەی بۆرژوازییەک، پێویستە
پارەی خوێنی خۆی بدات... نایڵێت، چونکە قوونى بۆرژوازیی كهلتورى لە زەویی گەرم و
نەرمی بازاڕى ئازاددا هێلكهى كردووه.