فیلمی بیستوسێیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
کوڕێک بە کوشتنی باوکی گومانلێکراوە، دادگا بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر
لەسێدارەدانی، لیژنەیەکی دوازدە کەسیی خۆی بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی تاوانباری و
بێتاوانیی گومانلێکراوەکە ڕادەسپێرێت. هەرچەندە بە هۆی بەهێزیی بەڵگەکانەوە هەموو
دڵنیان گومانلێکراوەکە دەبێت لە سێدارە بدرێت، بەڵام دوازدە کەسەکە بۆ بڕیاردان
دەنگ دەدەن، کە بە چاوەڕواننەکراوی یەکێکیان دەنگ بە بێتاوانیی گومانلێکراوەکە
دەدات؛ لێرەوە گفتوگۆیەکی درێژخایەن و توند لە نێوانیاندا ڕوو دەدات و هەموو دژی
تاکە ناڕازییەکە دەوەستنەوە، تا دەگات بەوەی هەردوازدەیان بڕیاری بێتاوانیی
گومانلێکراوەکە بدەن...
فیلمی دوازدە پیاوی تووڕە
لە دەرهێنانی سیدنی لۆمیت
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد...