ئەو نهێنییە چییە کە نابێت خوێندکاران بیزانن؟!
یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت
تێیدا باس لەو هۆکارانە کراوە کە ڕۆ چوونەتە ناو خوێندکاران و لە ئاست کێشە
ڕیشەییەکانیاندا وەک ئەفیون مەست و بێهۆشی کردوون، کە بێگومان بەرهەمی دەسەڵاتی
سیاسی و دەزگاکانیەتی و بۆ زیاتر و زیاتر بەردەوامیدان بە خۆی، هەمیشە بەرهەمیان
دەهێنێتەوە و کارگەی ئەو بەرهەمهێنانەوەیەش، زانکۆ و خوێندکارەکانیەتی. هەروەها
باس لەو نهێنییە کراوە کە هەمان دەسەڵاتی سیاسی چەند دەیەیەکە لە خوێندکارانی
دەشارێتەوە و هەمیشە شوێنی لە تاریکدا قایمتر دەکات، چونکە گەر خوێندکاران پێی
بزانن و درکی پێ بکەن، تەواوی هاوکێشەکان دەگۆڕدرێن و ئەو شوناسە بۆ خوێندکار
دەگەڕێتەوە، کە زۆر دەمێکە لێی سەندراوەتەوە...