Skip to main content

Posts

نوێترین بابەت

وەستان وەک یەکەم هەنگاو

بەیاننامەی وەستانی چالاکییەکانی کۆمەڵەی ٦٨ ن: لاوک ئەبوبەکر چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ناو ژیانی ڕۆتین و کپ و داماڵراو لە بەهای گەنجان و خوێندکاران، لە دوای شکستی پراکتیکیی ١٧ی شوبات و سەرەتای کۆچ، کۆمەڵێک گەنج و خوێندکاری زانکۆ بووین، پڕ لە وزە و بە ئایدیای نوێوە، بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەگەری دنیایەکی تر هەیە، کۆ بووینەوە و کۆمەڵەی ٦٨مان دروست کرد. ساڵانێک بوو بەرخۆری بووبووە شوناسی گەنجان، خوێندکاران هیچی تر نەبوون جگە لە کۆمەڵێک جەستەی بێڕۆحی ئەڵقە لە گوێ، جگە لە کۆمەڵێک کڵاو بە سەری گوڵ بە دەستی شەهادەدار، لە بوونەوەری بێخەون و تەنیاکەوتە. شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەزموونە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن و میدیا و شەقام، بونیادی دروستکردنی دنیایەک بوون بێ گەنج، بێ جووڵەی خوێندکاری و ئەو بزاوتە مێژووییەی ئەم توێژە هەمیشە ناجێگرییان تێدا دروست کردووە. دەستبەسەرداگرتنی عەقڵی کۆمەڵگە لە لایەن فەزای مەجازی و ئامڕازە جیاوازەکانیەوە، جێکەوتنی فیگەرە سیاسی و هونەرییە بازاڕییەکان وەک تاکە ڕزگارکەر، جێگیرییەکی وای هێنابووە ئاراوە کە ئیتر هەبوونی گەنج و خوێندکار، هیچ زەرورەتێک نەبێت. ئەستە
Recent posts

ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە زستانی ٢٠١٩دا، ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی   PDF   دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/005257251a928c62343dc?fbclid=IwAR3NV9mv5Bv93hsclV374qqJj2hHh6bCGmqjulAX0Pfa5kG-nFedpKWb_3c

ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە بەهاری ٢٠١٩دا، ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی   PDF   دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/00525725195bf7648ca0b?fbclid=IwAR3p6lhSbJakwe2S2N8QB67rsx1E6UKscp9GLrTba66DtHQBA6PzCaRTOTQ

ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەکانی ١، ٢، ٣ ، ٤ و ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٦ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارەکانی تر، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت . ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت، دوایین چالاکیی ئەم قۆناغ و فۆرمی پراکتیکەی کۆمەڵەی ٦٨ە و تێیدا بە دروشمی ''دژ بە نائومێدی''، وتارەکانی شیکاری بۆ بارودۆخی گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی باشووری کوردستان دەکات و باس لەوە دەکات کە چۆن دەبێت کارکردنی ئەم گرووپانە تەنها لەپێناوی کارکردندا نەبێت و تەنها لەبەر خاتری بەردەوامی، بەردەوام نەبن و هەمیشە خۆیان دووبارە نەکەنەوە، بگرە دەبێت هەردەم لە خۆنوێکردنەوەدا بن و قۆناغ لە دوای قۆناغ، فۆرمی جیاوازی پراکتیک تاقی بکەنەوە و خۆیان لە ئەزموونە جیاوازەکان بەهرەمەند بکەن، تا بێهیوایی تەنگیان پێهەڵنەچنێ و نەیانکاتە مرۆڤی تەنیا و لاموبالات و پۆلیسی و هەرگیز لە بەرەنگاری و پەیامی ئەگەری دنیایەکی تر، نەکشێنەوە. وتارەکانی ژمارە ٦ی ڕەت بریتین لەمانە: - سیاسەت و متمانە ن: مەنسو

نامیلکەی سێیەمی ٦٨ بڵاو دەکرێتەوە

''زانکۆکان لە دنیایەکی نیولیبڕاڵدا''، ناونیشانی نامیلکەی سێیەمی ٦٨ە، کە لە نووسینی تیۆریست و پڕۆفیسۆری بەڕیتانی، ئەلێکس کالینیکۆسە کەژان مەحموود و ساڤان ئاکۆ لە ئینگلیزییەوە وەریان گێڕاوە بۆ کوردی. ساڤان ئاکۆ، یەکێک لە وەرگێڕەکانی دەقەکە، دەڵێت: '' ئەم دەقە یەکێکە لە دەقە گرنگەکانی ئەلێکس کالینیکۆس، کە پێناسەیەکی ڕووتی زانکۆ لە دنیای ئەمڕۆدا دەکات. کالینیکۆس تا دەتوانێت ورد و پوخت قسە لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی زانکۆ دەکات و بە تەواوی کونج و لایەن و ھاوکێشەکانیمان ئاشنا دەکات. ئەم دەقەی کالینیکۆس بۆ دوو بەش دابەش دەبێت: یەکەمیان، کالینیکۆس خۆی بۆ ناساندنی زانکۆکان تەرخان دەکات و دەتوانین بڵێین وێنەیەکی ڕووتی زانکۆمان پیشان دەدات و پێمان دەڵێت کە زانکۆ لە ئێستادا بێ ھیچ زیاد و کەمێک، ئەمەیە، بەم جۆرە و بەو جۆرە بووەتە مەڵبەندی قازانج و بەرھەمهێنان، بەم جۆرە و بەو جۆرەیش دەستی لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییە گەورەکان تێکەڵ کردووە و لە ڕێگەی فێرکردن و توێژینەوەوە نەک تەنها خزمەتیان دەکات، بەڵکو ھاوبەشییشیان دەکات. دووەمیان، بەشێکی ڕەخنەییە و دژ بە ئایدیای ت

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمێک بە سانسۆرکراویش کاری خۆی کرد

دێبرا یەنگ لە ئینگلیزییەوە: نەشئە ئازاد تووڕە نیم فیلمێک بوو کە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە دووچاری چەندین گرفت و سانسۆکردن بووەوە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە و هەوڵێکی بەردەوام هەبوو کە ئەم فیلمە بە هیچ جۆرێک لە ناو خاکی ئێراندا نمایش نەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە لە دواین خولی فێستیڤاڵی فەجردا فیلمەکە دوای ئەو هەموو کاتە، نمایش کرا بە پازدە خولەکی بڕراوەوە، ئەمەیش سەرەڕای ئەوەی کە تەواوی فیلمەکە بەو پازدە خولەکەیشەوە لە فێستیڤاڵی بەرلین نمییش کرا. پێش هەر شتێک، ئەوەی جێی ترس و ناڕەزایی بوو بۆ حکومەتی ئێران، پێشوازیی ئەو کەسانە بوو کە فیلمەکەیان بینیبوو، چونکە فیلمەکە ڕەخنەیەکی توند لە سیستەمی دەسەڵاتی ئێران دەگرێت و سەرنجیشی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئەو وڵاتەیە، کە چۆن خەڵک لە دژی دووبارە چوونەوە سەر دەسەڵاتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد خۆپیشاندانیان کرد، هەر بۆیە ئەو پێشوازی و چاوەڕوانییەی کە خەڵک هەیبوو لە ئاست فیلمێک کە بەو جۆرە توندە ڕەخنەی لە دەسەڵات و حکومەتی ئێران گرتبێت، شتێک نەبوو کە دەسەڵاتدارە ئێرانییەکان هەر وا ئاسان پێیان قبووڵ بکرێت. چیرۆکەکە لەسەر دوو کەس

ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە پایزی ٢٠١٨دا ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا. لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی   PDF   دادەنێین. لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: https://en.calameo.com/read/00525725115a8846b1222?fbclid=IwAR3vIRX755Dm7PrduC0UXf897_CwVNG9gvgv3JG96eMmFJon86Q73J3tMSo

ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەکانی ١، ٢، ٣ و ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٥ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارەکانی تر، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت . ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت تایبەتە باردۆخی ئێستای زانکۆکانی دنیا بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی، کە چۆن سیستەمی سەرمایەداری لە نوێترین فۆڕمیدا – نیولیبڕاڵیزم – تێیاندا جێ کەوتووە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەو دەزگا مەعریفییەیش بە کارگە دەکەن و ئەندامەکانیان وەک کاڵا ئامادەی بازاڕ دەکەن. هاوکات ئەم ژمارەیەی ڕەت وەک بەرچاوڕوونییەک دەبێت بۆ سێیەم نامیلکەی ٦٨، کە لەسەر هەمان بابەتە و ناوی ''زانکۆکان لە دنیایەکی نیولیبڕاڵدا''یە، لە نووسینی ئەلێکیس کالینیکۆس و وەرگێڕانی کەژان مەحموود و ساڤان ئاکۆیە و یەکێکە لە دەقە هەرە گرنگەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی دەربارەی زانکۆکان و لە داهاتوودا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. وتارەکانی ژمارە ٥ی ڕەت بریتین لەمانە: - نیولیبڕاڵیزم چییە؟ ن: ئیلیزابێز مارتینێز، ئارنۆڵدۆ گارسیا و: کۆسار ع

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: مردن وەک ویستراو و ژیان وەک نەویستراو

نەشئە ئازاد مردن هەمیشە ئەو پرسە بووە کە مرۆڤ بەردەوام و لە تەواوی کایەکانی ژیاندا خۆی پێوە خەریک کردووە، بە جۆرێک کە هەڵە نییە ئەگەر بڵێین هەموو ئەو شتانەی کە مردن نین، ئەگەریش بۆ ئەوە کار نەکەن ئەوا بەبێ گومان لە شوێنێکەوە ئامانجەکەیان دەچێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ چۆن لە مردن ڕزگاری ببێت، هەر ئەوەیشی کە مردن هەمیشە بە جۆرێک لە نەفیکردنەوە و دژ بە دۆخی ویستراو دانراوە بۆ خودی مرۆڤەکان خۆیان، ئەوا هەر شتێکیش کە پەیوەندیی بە مەرگەوە هەبێت و یەکێک بیەوێت کاری لەسەر بکات، ڕاستەوخۆ دەچێتەوە ئەو قاڵبە نەفیکراوەوە و بە هەرچییەکیش بگات، پێویستە لەو چوارچێوەیەی خۆیدا دەرنەچێت، هەر ئەمەیشە کە ئەوەمان بۆ دەردەخات پرسی ژیانیش لە هەمان قاڵبدایە و هەمیشە بە شتێکی ئەرێنی و ویستراو سەیر کراوە، بۆیە ژیانیش و هەر شتێک کە پێیەوە بەسترابێت، دەکرێت هەمیشە لە چوارچێوەی ویستراودا بێت، کەواتە با لە خۆمان بپرسین: چی دەبێت ئەگەر مردن دۆخە ویستراوەکە بێت و ژیانیش نەویستراوەکە؟ دەریای دەروون فیلمێکە کە تیایدا مردن و ژیان بەو جۆرە پیشان دەدرێن کە ئێمە هەرگیز وێنای ناکەین و ئەگەریش ڕۆژێک لە ڕۆژان لێی نز

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: یوستەنەیژیا، کوشتنی بەسۆز

هیوا ئومێد یوستەنەیژیا کردەیەکە تێیدا مرۆڤێک لەسەر داوای خۆی یان کەسوکارەکەی، لەبەر ھۆکارێک کە چارەی لە دەرەوەی توانای مرۆڤە، کۆتایی بە ژیانی دەھێنێت. ئەم مردنە بە مەرگی بەسۆز یان کوشتنی بەسۆز ناسراوە؛ واتای ئەو ھۆکارە دەدات کە بە ھۆیەوە مرۆڤەکە دەکوژرێت . ئەم کردەیە لەم دواییانەدا لە زۆرینەی وڵاتانی دنیا قسەی لەسەرە، کەمینەیەک کردوویانە بە یاسا و ئاسایی جێبەجێ دەکرێت، زۆرینەش بە پاساوی ئایینی و کولتووری و کومەڵایەتی ڕەتی دەکەنەوە . فیلمی دەریای دەروون باسی ئەو دۆخ و ھەلومەرجە دەکات کە مرۆڤێک دەخاتە حاڵەتی ئەوەی داوای یوستەنەیژیا بکات، داوا بکات ئازیزەکانی بیکوژن، چونکە ئیتر ژیانکردن بۆ ئەوێکی ئیفلیج و نەجووڵاو ھیچ مانایەکی نییە، بگرە زیادەییشە . فیلمەکە حوکم نادات کە ئەم کردەیە ڕەوایە یان نا، ناڵێت پێویستە بکرێت یان نا، بەڵکو گفتوگۆیەکی قووڵ لە نێوان ھەردوو بەرەکەدا دروست دەکات، ھەردوو لایەنەکە تا ئاستی توندوتیژییش بەرگری لە بیروڕاکەیان دەکەن، ھەردووکیان خۆیان ھەم دەسەلمێنن، ھەم دەچەسپێنن: بەرەی ژیان و بەرەی مەرگ، بەڵام مەرگ لە جۆرە بەسۆزەکەی، لەو جۆرەی بارگرانی ناھێڵێت، ل

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا و بە پێچەوانەیشەوە

کیم نیومن لە ئینگلیزییەوە: لانیاس عەتا لە ناو دارستانەکاندا، تاجامارۆی چەتە دەستدرێژی دەکاتە سەر ماساکۆ و دواتریش هاوسەرەکەی دەکوژێت. ئەم چیرۆکە لە بەردەم دادوەردا لای هەر کەسێک بە جۆرێکی جیاواز دەگێڕرێتەوە و گێڕانەوەی هیچ کەسێک لەوی دی ناچێت، چ گێڕانەوەی تاجامارۆ و ماساکۆ بێت، یان گێڕانەوەی ئەو داربڕەی کە لە هیی هەردووکیان جیاوازتر بوو. ڕاشۆمۆن فیلمێکە کە چاوی هەموو جیهانی بە ڕووی سینەمای ژاپۆنیدا کردەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ڕووداوێکی کوشتن دەکات کە لە چوار گۆشەنیگای جیاوازەوە دەگێڕرێتەوە، بە چوار جۆر ڕووداوی جیاوازەوە. ئەم گێڕانەوە میلۆدرامییە خوێندنەوەیەکی بابەتییانە بۆ چەمکەکانی کوشتن و تاوان و دەستدرێژی دەکات و هەر یەکێکیان دەخاتە ژێر پرسیاری جیدییەوە، ئەوەیشی کە لە هەموو ئەوانی تر زیاتر جێی سەرنجە، ئەوەیە کە هەر کەسێک چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە، خۆی بە باشترین شێوە دەردەخات و سیفەتە چاکەکان دەدەنە پاڵ خۆیان و هەموو خراپییەکانیش بۆ ئەوانی تر جێ دەهێڵن، بەڵام لە کۆتاییدا کەسێک دێت کە لە دوورەوە شتەکانی بینیوە و دەری دەخات کە ئەو ڕووداوە بە جۆرێک نییە کە پڕی بێت لە ململانێی س