لە پایزی ٢٠١٨دا ژمارە ٤ی
بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە
چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش
کرا.
لەبەر سنوورداریی توانای
دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر
دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و
پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە
بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت،
هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی PDF دادەنێین.
لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٤ی
بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: