Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمێک بە سانسۆرکراویش کاری خۆی کرد



دێبرا یەنگ
لە ئینگلیزییەوە: نەشئە ئازاد

تووڕە نیم فیلمێک بوو کە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە دووچاری چەندین گرفت و سانسۆکردن بووەوە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە و هەوڵێکی بەردەوام هەبوو کە ئەم فیلمە بە هیچ جۆرێک لە ناو خاکی ئێراندا نمایش نەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە لە دواین خولی فێستیڤاڵی فەجردا فیلمەکە دوای ئەو هەموو کاتە، نمایش کرا بە پازدە خولەکی بڕراوەوە، ئەمەیش سەرەڕای ئەوەی کە تەواوی فیلمەکە بەو پازدە خولەکەیشەوە لە فێستیڤاڵی بەرلین نمییش کرا.
پێش هەر شتێک، ئەوەی جێی ترس و ناڕەزایی بوو بۆ حکومەتی ئێران، پێشوازیی ئەو کەسانە بوو کە فیلمەکەیان بینیبوو، چونکە فیلمەکە ڕەخنەیەکی توند لە سیستەمی دەسەڵاتی ئێران دەگرێت و سەرنجیشی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئەو وڵاتەیە، کە چۆن خەڵک لە دژی دووبارە چوونەوە سەر دەسەڵاتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد خۆپیشاندانیان کرد، هەر بۆیە ئەو پێشوازی و چاوەڕوانییەی کە خەڵک هەیبوو لە ئاست فیلمێک کە بەو جۆرە توندە ڕەخنەی لە دەسەڵات و حکومەتی ئێران گرتبێت، شتێک نەبوو کە دەسەڵاتدارە ئێرانییەکان هەر وا ئاسان پێیان قبووڵ بکرێت.
چیرۆکەکە لەسەر دوو کەسە کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، بەڵام بێپارەیی و هەژاری ڕێگرە لە بەردەمیاندا، هەر ئەمەیشە وا دەکات کە ئەم دوو کەسە جیا لە کێشە تایبەتەکانی خۆیان سەرنج بدەنە سەر چەندین کێشەی گەورەتر و گشتیتر، کە لە بنەڕەتدا بوونەتە هۆی دروستبوونی کێشە کەسییەکانی خۆیان، هەروەها بەردەوام کار و چالاکی دەکەن لە دژ ئەو دەسەڵاتەی کە ئەمان و چەندین گەنجی تری لە ناو ژیانێکی بێکارانە و هەژارانەدا گیر بخۆن، بارودۆخی ژیانیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ببێت، ئەمەیش لە کاتێکدا کە ئەوانەی سەرەوە هەر وەک خۆیان بمێننەوە، وەک بڵێی کە هیچ کاریان بە گەنج و کەسە ئاساییەکانی وڵات نییە.
تەواوی ئەم چیرۆکەیش لە چاوی کارەکتەری نەویدەوە دەگێڕرێتەوە، کە نەوید محەمەدزادە ڕۆڵی دەبینێت، وەک گەنجێکی بیستوشەش ساڵی کورد کە لە تاران دەژی و تووشی چەندین قەیرانی ئابووری دەبێتەوە و بێپارەیی لە هەموو لایەکەوە ڕووی تێدەکات، ستارەیش (باران کەوسەری) بۆ ماوەی چوار ساڵە لە چاوەڕوانیدایە تا نەویدی دەستگیرانی بیگوازێتەوە و پێکەوە ماڵێک پێک بهێنن.
فیلمەکە پڕیەتی لە ئاماژەی سیاسی و ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێران کە ئیستا فەرمانڕەوای ئێرانە و لە چەندین شوێندا ئاماژەی ڕاستەوخۆ بۆ کەسایەتیی ڕاستەقینە و مێژوویی ئێران دەکرێت، لەپێناو دروستکردنی هەستی ڕاستەقینەبوونی بارودۆخ و چیرۆکەکە لە لای بینەر؛ هەر بۆ نموونە ئەو ئاماژانەی کە بۆ سەرۆکی پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد دەکرێت، یاخود ئاماژەکردن بە محەمەدی موسەدەق وەک دروستکەری فیکری شۆڕش لە ناو ئێران لە پاڵ ئاماژەکردنیش بۆ دکتۆر عەلی شەریعەتی وەک کۆمەڵناس و شۆڕشخوازێکی گەورەی ئێران.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان